سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
لە ئێوارەیەکی پڕ لە زانست و مەعریفە، ژوورە فراوانەکەی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پڕ بوو لە خانمانی خاوەن ئیرادە کە ئامانجیان فێربوونی نهێنییەکانی پەروەردەی منداڵ بوو. ئەمەش لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە سیمینارێکدا بوو کە د.محمدخانی، پسپۆڕی بواری پەروەردە، بە ناونیشانی "بەخێوکردن و پەروەردە" پێشکەشی کرد. بە شێوازێکی زانستی و کاریگەر، د.محمدخانی باسی لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پەروەردەی سەرکەوتوو کرد و ڕووناکی خستە سەر ڕۆڵی ناوازەی دایکان لە دروستکردنی نەوەیەکی هاوسەنگ و توانادار. سیمینارەکە تەنها وانەیەک نەبوو، بەڵکو گفتوگۆیەکی کراوە بوو لە نێوان د.محمدخانی و بەشداربووان کە تێیدا ئەزموون و کێشەکانیان هاوبەش کرد.
لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن میوانداری سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "هونەری دایکایەتی" کرد کە لەلایەن د.محمدخانییەوە پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە کە ئاڕاستەی خانمانی دانیشتووی پێنجوێن کرابوو، تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی گرنگی پەیوەندیدار بە ڕۆڵی دایکان لە پەروەردەکردنی منداڵ و گرنگی فێربوونی هونەرەکانی دایکایەتی. بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو ڕاستەوخۆ پرسیار و تێبینییەکانیان لەگەڵ پێشکەشکار بخەنەڕوو و سوود لە ئەزموون و زانیارییەکانی د.محمدخانی وەربگرن. ئەم چالاکییە بەشێکە لە زنجیرەیەک سیمینار و چالاکی کە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لە ناوچەکەدا پێشکەشی دەکات.
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ یەک شەممە ٩/٦/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سێ سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن. سیمینارەکان لە لایەن (ژیلا عبدالرحمان-پەیوەست بەختیار-چرۆ کمال-سەیران علی-سروە حسن-گوڵان کمال) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
لەدرێژەی چالاکییە تەندروستییەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦/٦/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن، سیمینارەکە لە لایەن (سارا ئەحمەد) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)، لە سیمینارەکەدا بە ڤیدیۆ و نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
وەک پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەڕۆژی ژینگەدا بە پێدانی چەند بۆکسێکی (پیل و پاتری) لە کارکەوتوو بە (کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری هەڵەبجە) بەشداریمانکرد لە پاراستنی ژینگە و فراونکردنی هەنگاوەکانی کارکردنمان بۆ دەرەوەی شارۆچکەی پێنجوێن لەبواری ژینگەدا..
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣- ٦-٢٠٢٤بەڕێز جەمال جەلال مەحمود پێنجوێنی، لەسەردانێکییدا بۆ شارۆچکەی پێنجوێن وەک سەرمایەداری نیشتیمانی ، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە پێنجوێن ڕاگەیاند ئەوانیش: ١. دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە بۆ خوێندکارانی گەڕەکەکانی کانی گوێژ و ناوشاخان ٢. دروستکردنی لۆگۆیەک وەک ناسنامەی شاری پێنجوێن لە دەروازەی شار ٣. نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی ٤. پشتگیری کردنی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ٥- بڕیاریشدا لە ئایندەدا قوتابخانەیەک دروستبکات. هەروەها بڕیاری داوە دەروازەی شاری پێنجوێن دووسایدە بکات. ئامانجی سەرەکی، یەکخستنی هەموو تواناکانە بۆ ئەوەی پێنجوێن بکرێت بە یەکێک لە قەزا پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردەیی و خزمەتگوزاریدا، وەک چۆن ئێستا لە بواری کۆمەڵایەتی، کلتوری و فەرهەنگیدا پێشەنگە.
بەرواری٢-٦-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە بەبەشداری زیاتر لە (١٨٠) خانم و لە (٣) هۆڵ و بە (٢) وەجبە یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی سەرەتای درومان بۆ خانمانی پێنجوێن دەستی پێکرد و ماوەی (١٠)ڕۆژ دەخایەنێت..
لەپاش سەردانێکی مەیدانی سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی گفتوگۆکردن و گەیاندنی سوپاسگوزاری پڕۆگرامەکە و دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن بە سەرجەم کارمەندانی ماندونەناسی نەخۆشخانەی هیوا، هاوکات هەر لەو سەردانەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی شێوازەکانی ڕێگری و هەنگاوەکانی خۆ پاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکەدا، هەر لە کۆبونەوەکەدا لە لایەن سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)ەوە بانگهێشتی بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا کرا کە سەردانی پێنجوێن بکات و پێشنیاری دانان و دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) بۆ شارۆچکەی پێنجوێن خرایە ڕوو، بەسوپاسەوە پاش پێشوازییەکی گەرم لەلایەن بەڕێز (د. یاد نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواوە بۆ سەردانی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکە، پاشان ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) کارێکی زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە بە دەست نیشانکردنی نەخۆشێکی شێرپەنجە لە ئاستی یەکەمدا (سەرەتای نەخۆشییەکە) کە بە تێچوو ماندوبوونێکی کەم توشبوو ڕزگاری دەبێت، وە توشبوو لەوە دەپارێزێت کە نەخۆشییەکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە لەپاش خەرجکردنی تێچویەکی زۆر و ئەگەرێکی کەم لەڕزگار بوون لە کۆتاییدا چارەنوسی نەخۆش بەکارەسات کۆتاییدێت، هاوکات بەڵێنیدا سەردانی شارۆچکەی پێنجوێن بکات لە ئایندەیەکی نزیکدا. بەو هۆیەوە خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەرواری (٢٨-٥-٢٠٢٤) بەسوپاسەوە بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونی بارودۆخی کەرتی تەندروستی بەگشتی و نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی سەردانی شارۆچکەکەی کرد و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بوو، پاشان سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە بینای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کرد، لەدوای سەردانە مەیدانییەکەی (د.یاد نەقشبەندی) بەڵێنی دوپاتکرەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) دەدەن لە ئایندەدا، شیاوی باسە لەدوای دابینکردن و دانانی ئامێرەکەشەوە (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێرببون) بەڵێن دەدات بە دامەزراندنی (دوو) کارمەند لەسەر ئەستۆی پڕۆژەکە بۆ ماوەی (پێنج) ساڵ.
بەرواری ٢٨-٥-٢٠٢٤ کۆتایی بە خولێکی دوو ڕۆژە هات بەناونیشانی (نەهێشتنی توندو تیژی و بەرەنگار بوونەوەی ستەم) کە لە لایەن ڕێکخراوی CPT ئەمریکی بە هاوبەشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو . لەکۆتایی خولەکەشدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی بەخشرایە بەشداربووانی خولەکە..
دەستپێکی خولێکی دوو ڕۆژە بۆ دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن لەژێر ناونیشانی (نەهێشتنی توندو تیژی و بەرەنگار بوونەوەی ستەم) لە لایەن ڕێکخراوی CPT ئەمریکی بە هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.
بەسەرپەرشتی بەڕێز قائمقامی پێنجوێن و بەئامادەبوونی بەشێک لە ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەرواری ٢٣-٥-٢٠٢٤ کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدان و ڕێکخستنی خولی تایبەت بە منداڵانی قۆناغی سەرەتایی خوێندن لە پشووی هاویندا، تاکو بکرێتە دەرفەتێک بۆ هاندانی زیاتری منداڵان لە پێشخستنی توانای هزری و ئاستی زانستی و پەروەردەیان لە ژیانی ڕۆژانەیاندا .
هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل و پاتری لەکارکەوتوو لەلایەن (قوتابخانەی ناڵپارێزی بنەڕەتی) لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، مایەی سوپاس و دەستخۆشیە، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین ..
چالاکیەکی ژینگەیی و خاوێنکرنەوەی شەقام لەلایەن باخچەی منداڵانی مێخەک.. لە شارۆچکەی پێنجوێن ... دەستخۆشی و سوپاس بۆ مامۆستا و ستاف و منداڵانی چاوگەشی بەڕێزی ئەم باخچەیە کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزە
🔶بەرواری ٩-٥-٢٠٢٣ کۆڕێک بۆ بەڕێز 🚹(پڕۆفیسۆر د. رەئوف کەریم پێنجوێنی) لە هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن سازدرا بەناونیشانی (چۆن فشار و ترس بکەینە فاکتەری سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکان)، بە ئامانجی هۆشیارکرنەوەی خوێندکارانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی تاکو بتوانن زاڵببن بەسەر ئەو ترس و سترێسەی لەکاتی سەعی کردن و تاقیکردنەوەکانیاندا دێتە پێشیان و لەم بارودۆخەدا بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانیاندا...
بەرواری ٩-٥-٢٠٢٤ هەڵمەتی چاندنی نەمام بۆ باخچەی منداڵانی پێنجوێن لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ستافی باخچەوە ..