سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولێکی دووڕۆژی تەندروستی سەبارەت بە دەرمانزانی کۆتاییهات.
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون، ئەمڕۆ خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەتمەندی لە بواری دەرمانزانی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهێنا. ئەم خولە تەندروستییە کە بە سەرپەرشتی بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی ڕێکخرابوو، تایبەت بوو بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. ڕاهێنەری بەتوانای خولەکە، مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، تیشکی خستە سەر بابەتی "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، کە بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بەکوالیتی. خولەکە لە ماوەی ٢٠ و ٢٢ی تشرینی دووەم لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەچوو، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. لە کۆتایی خولەکەدا، هەموو بەشداربووان بڕوانامەی بەشداریکردنیان وەرگرت، وەک بەڵگەیەکە لەسەر بەردەوامبوونیان لە پەرەپێدانی توانای پیشەییان. هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرایە بەڕێز مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)، ڕاهێنەری بەتوانای ئەم خولە، کە بە زانست و ئەزموونی خۆی ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە سەرکەوتنی ئەم بەرنامە تەندروستییە. هەروەها سوپاسی گەرمیشمان هەیە بۆ بەڕێز (لوقمان لەتیف)، بەرپرسی بەشی تەندروستی، کە بە دڵسۆزی و بەردەوامی خزمەتی شارۆچکەی پێنجوێن دەکات و بە سەرپەرشتی خۆی ئەم خولەی بە سەرکەوتوویی ڕێکخست. بە ڕاستی بڕیاری ئەوان و هەوڵە بێوچانەکانیان بنەمایەکی بەهێزە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لە شارەکەماندا.
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
دەستپێکردنی خولی دەرمانزانی لە شاری پێنجوێن .
بەشی تەندروستی لە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی بەڕێز لوقمان لەتیف، دەرگای خولێکی دوو ڕۆژەی دەرمانزانی کردەوە کە تایبەتە بە کارمەندانی تەندروستی و دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان. خولەکە کە لەلایەن ڕاهێنەری بەتواناوە مامۆستا (هاوڕێ ساڵح) پێشکەش دەکرێت، تیشک دەخاتە سەر "بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان"، بابەتێکی زۆر گرنگە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی باشتر. خولەکە لە ٢٠-٢٢ی تشرینی دووەم دەستپێدەکات بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، لە هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی) بەڕێوەدەچێت، لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ی بەیانی. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن وەردەگرن کە بەڵگەیەک دەبێت بۆ بەردەوامبوونیان لە فێربوون و پەرەپێدانی توانایانی پیشەیی.
زیاتر بخوێنەوە
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمینارێک لەسەر تەندروستی ژنان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەت لەسەر تەندروستی ژنان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی ئەنجامدا. سیمینارەکە کە لەلایەن دکتۆر (شەم ئەحمەد عەلی)ەوە پێشکەش کرا، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی بەیانی لە هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن . ئەم چالاکییە تەندروستییە دەرفەتێکی گرنگ بوو بۆ خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست وەربگرن و ئاشنا بن بەو ڕێگا تەندروستانەی پاراستنی تەندروستی خۆیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون جەخت لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی لەناو کۆمەڵگادا دەکاتەوە، بەتایبەتی لە بواری تەندروستی ژنان کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە.
زیاتر بخوێنەوە
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟"
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی شەکرە ڕۆژی چوارشەممە ٨-١٠-٢٠٢٥ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. دکتۆر مەزن جەمیلە، پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرە، سیمینارێکی لەژێر ناونیشانی "نەخۆشی شەکرە چی بخوات؟" پێشکەش کرد کە لە کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجامدرا. سیمینارەکە جەختی لەسەر شێوازە درووستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرە کردەوە ،هاوڕێ لەگەڵ ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست، لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان. لە کۆتاییدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی دکتۆر مەزن جەمیلەی کرد لەپای پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە تەندروستییە لە شارۆچکەی پێنجوێن. ئەم چالاکییە لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو.
زیاتر بخوێنەوە
٢ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
تەندروستی خانمان تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەت دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ٢- ١٠ -٢٠٢٥ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم، هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون ناوەڕۆکی سیمینار بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سیمینارێکی تایبەتی شێرپەنجەی مەمک ئەنجامدا بۆ خانمانی بەشداربووی خولی چنینی مەکرەمە . ئامانجەکانی سیمینار: بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی دانانی هۆشداری سەبارەت بە ئەم نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار سەیران علی ڕاهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ: سەیران علی بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف - سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات
بەشی تەندرووستیی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، ڕۆژی چوارشەممە ١٠/١/٢٠٢٥ خولێکی دیکەی فریاگوزاریی سەرەتایی بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا. خولەکە ماوەی ٧ کاتژمێری خایاند، لەلایەن ڕاهێنەرانی باوەڕپێکراو (سەیران عەلی و سارا ئەحمەدە)وە پێشکەش کرا و هەموو پاکێجەکانی فریاگوزاریی سەرەتاییی لەخۆ گرتبوو. ئەم خولە بێ بەرانبەرە تەنها بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان نەبوو ، بەڵکو سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە دەیانتوانی بەشداریبکەن. لە کۆتاییدا سوپاسی ڕاهێنەرانی ئەم خولە کرا ، وە سوپاسی بەڕێز لوقمان لەتیف کرا، کە سەرپەرشتیاری بەشی تەندرووستی پرۆگرام پێنجوێن شاری فێربوونە و سەرپەرشتی ئەم چالاکییەی کرد.
زیاتر بخوێنەوە
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن – نهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون
تەندروستی خانمان، تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ١٠-٩-٢٠٢٥ ناوەڕۆکی سیمینار لە چوارچێوەی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەتی بەسەرهات لەسەر شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمان بەشداری خولەکانی فێربوونی دەف و جواننووسی ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکانی سیمینار بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی تایبەت دانانی هۆشداری سەبارەت بە نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار گوڵان کەمال راهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ گوڵان کەمال بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
زیاتر بخوێنەوە
٢٦ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەیپڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین. بەستەری ڤیدیۆی خول ببینە
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ تەممووز ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
"فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"
لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لەژێر درووشمی "فریاگوزاری سەرەتایی جەستەیەکی سەلامەت بۆ جگەرگۆشەکانمان دابین دەکات"، بەشی تەندروستی دوو سیمیناری تایبەتی بۆ منداڵانی بەشداربوو لە خولی هاوینە گەشەپێدانی منداڵان پێشکەش کرد.ئەم سیمینارانە کە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامەکە، (گوڵان کەمال و ئەندێشە بەختیار) بەڕێوە چوون، ڕۆژی یەک شەممە لە کاتژمێر ٩:٣٠ی بەیانی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەنجام درا.ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی گرنگی پێدان بە تەندروستی منداڵان و زیادکردنی هۆشیارییە جیاوازەکانە سەبارەت بە فریاگوزاری سەرەتایی، کە مەبەست لێی خۆپاراستن و پارێزگاریکردنی جەستەیەکی سەلامەتە بۆ نەوەی داهاتووە.
زیاتر بخوێنەوە
٢٤ حوزەیران ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.
پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.
زیاتر بخوێنەوە
٣ شوبات ٢٠٢٥
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
"کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون) لەسەر تەندروستی"...
"کاریگەرییە سۆزداری و ڕۆحییەکان (خۆشەویستی، لێبوردەیی، ڕق و توڕەبوون) لەسەر تەندروستی"... ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی گرنگ و تایبەت بوو لەلایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (عبداللە ٲحمد حمە) مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری سەنتەری هۆشیاری تەندروستی لە پارێزگای سلێمانی لەپێنجوێن بەڕێوەچوو لە کۆتایدا لە لایەن بۆرری باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و ڕێز بەخشرایە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر (عبداللە ٲحمد حمە)
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خانمان پێویستە لەسەر شێرپەنجەی مەمک چی بزانین؟
لە درێژەی زنجیرە سیمینارە تەندروستیەکانمان ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-١٢-٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە سەرپەشتی بەڕێز (لقمان لەطیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرامەکە، دوو سیمیناری تایبەت بە(شێرپەنجەی مەمک) لە دوو کاتی جیاواز لە بەیانیان و دوا نیوەڕوان، لەلایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ڕێگە پێدراوی پڕۆژە (بینایی عمر) و (سارا باقی) ەوە پێشکەشکران.
زیاتر بخوێنەوە
١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - ناحییەی گەرمک
لەسەر شێرپەنجەی مەمک پێویستە چی بزانین؟
لە درێژەی زنجیرە سیمینارە تەندروستیەکانمان ئەمڕۆ بەرواری ١٩-١١-٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن و بە سەرپەشتی بەڕێز (لقمان لەطیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆژەکە، سیمینارێکی تایبەت بە(شێرپەنجەی مەمک) کە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەی خۆبەخشی ڕێگە پێدراوی پڕۆگرام (سۆزیار خالید و سەیرانی علی)ەوە پێشکەشی خانمە خوێندکارەکانی ئامادەیی گەرمکی تێکەڵاو کرا. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی ئامادەیی گەرمکی تێکەڵاو دەکەین، کە هاوکارمانبوون لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە گرنگەدا.
زیاتر بخوێنەوە
١٢ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن - ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو
کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...
لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.
زیاتر بخوێنەوە
٧ تشرینی دووەم ٢٠٢٤
پێنجوێن
هەڵمەتێکی گرنگی تەندروستی لە پێنجوێن دەستی پێکرد..
لە چوارچێوەی هەڵمەت و کارو چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوکاری و هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٧-١١-٢٠٢٤ دوو سیمیناری تایبەت سەبارەت بەشێرپەنجەی مەمک لە هەریەک لە (ئامادەیی لەرێی تێکەڵاو و دواناوەندی بانوی کچان) لەلایەن هەریەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخشی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (بینایی عومەر و سروە حسن و سارا باقی و سارا ٲحمد)ەوە پێشکەشکران. ئەم سیمینارانە سەرەتای دەستپێکێکی گرنگی بەرفراونە بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری خۆپاراستنی خانمانی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن لە ئەگەری توشبوون بەشێرپەنجەی مەمک و ڕێگری لە خێرابڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە لە کەسی توشبوودا و دۆزینەوەی نیشانەکانی و پشکنینی پێشوەخەتە لەلایەن خودی خانمانی بەشداربووی سیمینارەکان، کە لەلایەن ڕاهێنەرەکانەوە بەشداربووان فێردەکرێن، بەشێوەیەکی زانستی و بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی تەندروستی خۆیانبن
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
هاوبەشەکان