سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
باخچەی منداڵانی پێنجوێن لە ڕۆژی ژینگەدا هەڵسا بە ئەنجامدانی چالاکییەکی ژینگەیی بۆ منداڵە چاوگەشەکانی باخچەکە بە بانگێشتی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، کە لە چالاکیەکەدا باسی گرنگی ژینگە و پاک ڕاگرتنی و سەوزکردنی کرا،لەهەمان کاتدا ناشتنی نەمام لەبەر چاوی منداڵە کاندا و ناشتنی نەمام بە دەستی منداڵان ئەنجام درا. زۆر سوپاس بۆ باخچەی مندالانی پێنجوێن هیوادارین ئەم جۆرە چالاکیانە پەرەی پێبدرێت.
لە چوارچێوەی کار و چالاکییە ژینگەیی و کشتوكاڵییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەڕەچاوکردنی پێگەی کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێن و دەورووبەری لە ناحییەی ناڵپارێز سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (پاراستنی ژینگە ،گەشەی کشتوکاڵ ،بناغەی داهاتوویەکی تەندروست) بۆ بەڕێز دکتۆر محمدخانی ئەندامی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و مامۆستای زانکۆ رێکخرا، بەمەبەستی باسکردن لە چارەسەرە نوێیەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشە ژینگەییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی بەردەوام. زۆر سوپاسی کاک (هێمن ابراهیم) قائیمقامی قەزای پێنجوێن کە زۆر هاوکار و هەماهەنگ بووە لەم چالاکیەماندا.
لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٠-٤-٢٠٢٥ پێنج شەممە، بەمەبەستی پەرەپێدان و خزمەتی کەرتی کشتوکاڵ بەگشتی و بە تایبەت خزمەتکردن بە جوتیاران و کەرتی کشتووکاڵ لە شارۆچکەی پێنجوێن، سیمینارێک بە ناونیشانی (پاراستنی خاک، پاراستنی ژیانە!)پێشکەشی ئامادەبووانکرا لەم سیمینارەدا کە ژمارەیک جوتیار و کەسایەتی و دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێن ئامادەبوون تیشک خرایە سەر ئەوەی "چۆن بتوانین لە ڕێگەی پاراستنی خاکەوە تام و بۆنی سروشتی بگێڕینەوە بۆ خۆراکەکانمان"، لە لایەن بەڕێز 🪪 م. مسلم سلێمان، خوێندکاری دکتۆرا (پسپۆڕی بەپیتی خاک و پەینەکان)، پێشکەشکرا.
ئەمڕۆ ٥ شەممە ٢٠٢٥/٤/٣ گروپی نەمام لە پێنجوێن هەستا بە هەڵمەتی بەهارە بۆ دەردانی چاڵی نەمامەکانی ڕێگای پێنجوێن-گەرمک-هۆمەرەسێنان. بەمەبەستی ئامادەکردنیان بۆ وەرزی ئاودان کە بڕیارە لە مانگی ٥ دا دەست پێ بکات. شایانای باسە لەم هەڵمەتەدا ٣٠ کەسی خۆبەخش بەشداریان تێدا کردوو نانی نیوەڕۆیان بۆ ئامادەکردە کرابوو لە لایەن خۆبەخشێکەوە. نیشتمان ئاوەدان بێ و ژینگە دۆستان لە شیان ساغ بێت.
بەسپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بە هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە کولانەیەکی گەورە بۆ باڵندەکان، بەتایبەت کۆتری کێوی، لەسەر بینای فەرمانگەیەک لە پێنجوێن بەبڕی تێچووی (٢.١٧٢.٠٠٠) دینار دروستکراوە. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە بۆ پاراستن و چاودێریکردنی باڵندە سروشتیەکانی ناوچەکە. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە پێکەوە کاریان کردووە بۆ دیزاین و دروستکردنی ئەم کولانەیە. کولانەکە بە شێوەیەکی تایبەت و پیشەیی دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ نیشتەجێبوون و زاوزێی کۆتری کێوی. ئەمە یارمەتی دەدات بۆ پاراستنی ئەم جۆرە باڵندانە کە لە مەترسی کەمبوونەوە و لەناوچووندان. بەرپرسانی پڕۆژەکە ئاماژە دەدەن کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی پاراستنی جۆراوجۆری سروشتی و ژینگەیی لە شاری پێنجوێن، کە دەرخەری هاوکاری و گرنگیدان بە پاراستنی ژینگەی
لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەهۆی گرنگی و کەشەسەندنی کەرتی کشتوکاڵ لە شارۆچکەی پێنجوێن، ڕێکەوتی ١٤-١-٢٠٢٥ سیمینارێکی گرنگ لەژێر ناونیشانی "کشتوکاڵی بەردەوام: بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەکانی داهاتوو" لەلایەن دکتۆر محمدخانییەوە پێشکەشکرا. لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و گەشەپێدانی شێوازی کشتوکاڵی هاوچەرخ کە لەگەڵ ژینگەدا دەگونجێت، پاشان جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە کشتوکاڵی بەردەوام تەنها پرسێکی ئابووری نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی ژینگە و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ نەوەکانی داهاتوو. ئەم سیمینارە بەشێکە لە هەوڵەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و زانیاری پێویست دەربارەی گرنگترین پرسە هاوچەرخەکان، ئامادەبوونی جوتیاران و پسپۆڕانی بواری کشتوکاڵ، و چەندین کەسایەتییەی دیکەی ناوچەکە دەرفەتێکی باشی ڕەخساند بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و ئەزموونەکان. ئەم کۆبوونەوەیە بووە پردێک لە نێوان زانستی ئەکادیمی و ئەزموونی کردەیی جوتیارانی ناوچەکە، کە دەتوانێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا هەبێت.
ئەمڕۆ بەرواری ١٧/١١/٢٠٢٤ گروپی درەخت لەپێنجوێن بەهاوکاری شارەوانی پێنجوێن ،بەشێوەیەکی زانستنی خولێکی دووکاتژمێریان کردەوە سەبارەت بە هەڵپاچینی درەخت، بە ئامادەبوونی بەڕێز (هێمن ابراهیم )قایمقامی پێنجوێن و ئەندامانی گروپی درەخت.
بەرواری ٨/١١/٢٠٢٤ کۆبوونەوەی گروپی (نەمام) لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئەنجام درابەئامادەبوونی بەشێکی زۆر لەئەندامانی خۆبەخشی گروپی نەمام. لەکۆبوونەوەکەدا ،ڕاپۆرتی ساڵانەی گروپەکە خوێندرایە وە کە کار ی ئەندامانی خۆبەخشی دڵسۆز بەرز نرخێنرا و هەڵمەتی چاندنی نەمام و چاودێری کردنی نەمامەکان بە ووردی باس کرا وەپلانی ساڵی ئایندەش تێدا خرایەڕوو،شایانی باسە بەڕێزان(کاک حاجی حەبیب و کاک زانا ڕەحمان)ئامادەی کۆبوونەوەکەبوون.
بەرواری ١-٧-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دوو سیمیناری تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرکی خانمان سەبارەت بە پاراستنی ژینگە پێشکەش بە ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن کرا، لە سیمینارەکەدا کە لەلایەن بەڕێز (سوبحان حسین حمە رشید)ەوە پێشکەش کرا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هاوکات هۆشیاری ژینگەیی گرنگ خرانەڕو بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و هەروەها تەندروستی ئەندامانی خێزانیش، کە خانمان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەر و سەرەکیان تێدا هەیە، لەکۆتایشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین لە لایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بۆ سازدانی ئەم سیمینارە ژینگەییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون
وەک پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەڕۆژی ژینگەدا بە پێدانی چەند بۆکسێکی (پیل و پاتری) لە کارکەوتوو بە (کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری هەڵەبجە) بەشداریمانکرد لە پاراستنی ژینگە و فراونکردنی هەنگاوەکانی کارکردنمان بۆ دەرەوەی شارۆچکەی پێنجوێن لەبواری ژینگەدا..
چالاکیەکی ژینگەیی و خاوێنکرنەوەی شەقام لەلایەن باخچەی منداڵانی مێخەک.. لە شارۆچکەی پێنجوێن ... دەستخۆشی و سوپاس بۆ مامۆستا و ستاف و منداڵانی چاوگەشی بەڕێزی ئەم باخچەیە کە هەستاون بە ئەنجامدانی ئەم کارە پیرۆزە
بەرواری ٩-٥-٢٠٢٤ هەڵمەتی چاندنی نەمام بۆ باخچەی منداڵانی پێنجوێن لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ستافی باخچەوە ..
ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان حەبیب مەحمود و مامۆستا حەمەعەلی مەعروف نوێنەرانی پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون، کە بەمەبەستی پێشنیازکردنی دانانی شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی پیلی بەکارهاتوو وەک پڕۆژەیەکی خۆبەخشانەی دۆستی ژینگە لە سنوری شارەوانیی سلێمانیدا؛ سەردانی پارێزگایان کردبوو. پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانیی خۆی پێشکەشکردن و پشتیوانیی پارێزگای سلێمانی لە ڕێی سەرۆکایەتیی شارەوانییەوە بۆ دووپاتکردنەوە
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوندا کارمەندان و مامۆستایان و قوتابیانی ئەزیزی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی هەستان بە کۆکردنەوەی پیل و باتری لە کارکەوتوو لە بەر ئەم مەترسییانە... مەترسییەکانی فڕێدانی پیل و باتری لە کارکەوتوو. 👈یەک پیل بۆ یەک تەن خاک. واتە تەنها بە فڕێدانی یەک پیل بڕی یەک تەن کە دەکاتە (١٠٠٠) کیلۆ گرام خاک ژەهراوی دەکات بۆ ماوەی پەنجا ساڵ... 👈یەک پیل بۆ هەزار مەتر ئاو. واتە تەنها بە فڕێدانی یەک پیل بڕی (١٠٠٠) مەتر سێجا ئاو ژەهراوی دەکات بۆ ماوەی پەنجا ساڵ... 👈پیلی فڕێدراو یەکسانە بە نەخۆشی هۆکارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و نەزۆکی و دەمار و پێست و هاوکات چەندین نەخۆشی دیکە... 👈دوازدە مادەی کانزایی تێدایە. لەو مادە کانزاییانەی کە تێیدایە نزیکەی هەشت ماددەیان ژەهراوین و دەکرێت لە ڕێگەی ئاو و هەوا و خۆراکەوە زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت... بۆیە بە ئەرکی خۆتی بزانە و بەژداربە لە کۆکردنەوەی پیل و باتری لە کارکەوتوو چونکە هۆکاری سەرەکی دابینکردنی ژیانێکی تەندروستە بۆ خۆت و دەوروبەرت بۆیە ئێمە بەردەوام ئەبین و تۆی ئازیزیش دەست پێبکە...
ئەمڕۆ شەممە لە چوارچێوەی چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و بەهاوبەشی (ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە) بەرواری ٢٧-٤-٢٠٢٤ سیمینارێکی ژینگەیی لەژێتناونیشانی دارستان و ژیان (گرنگی و پاراستنی) ڕێکخرا بۆ بەڕێز مامۆستا (حسن ڕەوش) ناسراو بەپارێزەر، شارەزا و توێژەر لەبوارت دارستانەکانی زاگرۆز ...