
سیمیناری "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە پێنجوێن بەڕێوەچوو.
چالاکیی گشتیی
لە چوارچێوەی پڕۆگرامی فێرکردنی بەردەوامی شاری فێربوون، دوو سیمیناری تایبەت لەژێر ناونیشانی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" لە شاری پێنجوێن بەڕێوەچوون. ئەم سیمینارە گرنگانە لەلایەن پ.ی.دکتۆر عەبدولفەتاح هەورامیەوە پێشکەشکران، کە بە شارەزایی و ئەزموونی فراوانی خۆیدا بابەتەکەی بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش بۆ بەشداربووان ڕوونکردەوە. ئەم سیمینارانە بەشێک بوون لە پڕۆگرامە فێرکردنییەکانی پێنجوێن شاری فێربوون، کە ئامانجی گەشەپێدانی توانا کەسایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی هاوڵاتیانە. بابەتی "چۆن ژیانمان واتادار بکەین؟" یەکێکە لە گرنگترین بابەتەکان کە پەیوەندی بە کوالیتی ژیان و دۆزینەوەی مانا و ئامانج لە ژیاندا هەیە. ئەم سیمینارانە تایبەت بوون بە خانمانی بەشداربووی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کە بەدەرفەتێکی نایابی دەزانین بۆ: - فێربوونی شێوازی نوێی بیرکردنەوە لەسەر ئامانجەکانی ژیان. - باسکردنی ڕێگاکانی دۆزینەوەی مانا لە ڕۆژانەی ژیان. - بەرزکردنەوەی ئاستی خۆناسین و خۆگەشەپێدان. ئەم سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەشەپێدانی توانا کەسایەتییەکانی ئەو خانمانەی بەشداری خولی درومان دەکەن، کە کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی کەسایەتییان.