چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2024-04-28
سلێمانی - نەخۆشخانەی هیوا

بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوای دەکات..

ئەمرۆ لەبەرواری 29-4-2024 بۆردی بالای پڕۆگرامی پێنجوین شاری فێربوون سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كرد. بەمەبەستی دەستخۆشی پێزانین و نرخاندنی هەوڵ و ماندوبوونی زۆری كارمەندانی دڵسۆز و پزیشكانی هیمەت بەرزی نەخۆشخانەكە وەك بەشێك لەكارەكانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربون. هەروەها لەگەڵ بەڕێز(دکتۆریادنەقشبەندی)بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا گفتوگۆکرا بۆ ئەنجامدانی كاری هاوبەش بۆ ڕێگەگرتن لە شێرپەنجە و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ توشبووانی شێرپەنجە لەشاری پێنجوین و دەروبەری و هەروەها دانانی پلانێكی دروست بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی هوشیاری بۆ خۆپاراستن و گرنگی زووناسینەوە لەرێگای پشكنینی پێشوەخت و هەوڵدان بۆ دابینكردنی ئامێری مەمۆگرام و كۆلۆنۆسۆكپی و هتد . بریارە لەداهاتوویەکی نزیکدا تیمێكی نەخۆشخانەی هیوا سەردانی شاری پێنجوێن بكەن بەمەبەستی شیکارکردنی داتایی نەخۆشانی شێرپەنجە لەسنوری قەزای پێنجوێن دا و هەروەها پشت بەستن بەحاڵەتە تۆماركراوەكانی شێرپەنجە لەپێنجوێن پلانی داهاتوو دادەنرێت..

2024-04-29
پێنجوێن - ناحییەی گەرمک

بە پەروەردە ژینگە دەپارێزین

لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوندا کارمەندان و مامۆستایان و قوتابیانی ئەزیزی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی هەستان بە کۆکردنەوەی پیل و باتری لە کارکەوتوو لە بەر ئەم مەترسییانە... مەترسییەکانی فڕێدانی پیل و باتری لە کارکەوتوو. 👈یەک پیل بۆ یەک تەن خاک. واتە تەنها بە فڕێدانی یەک پیل بڕی یەک تەن کە دەکاتە (١٠٠٠) کیلۆ گرام خاک ژەهراوی دەکات بۆ ماوەی پەنجا ساڵ... 👈یەک پیل بۆ هەزار مەتر ئاو. واتە تەنها بە فڕێدانی یەک پیل بڕی (١٠٠٠) مەتر سێجا ئاو ژەهراوی دەکات بۆ ماوەی پەنجا ساڵ... 👈پیلی فڕێدراو یەکسانە بە نەخۆشی هۆکارە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە و نەزۆکی و دەمار و پێست و هاوکات چەندین نەخۆشی دیکە... 👈دوازدە مادەی کانزایی تێدایە. لەو مادە کانزاییانەی کە تێیدایە نزیکەی هەشت ماددەیان ژەهراوین و دەکرێت لە ڕێگەی ئاو و هەوا و خۆراکەوە زیان بە مرۆڤ بگەیەنێت... بۆیە بە ئەرکی خۆتی بزانە و بەژداربە لە کۆکردنەوەی پیل و باتری لە کارکەوتوو چونکە هۆکاری سەرەکی دابینکردنی ژیانێکی تەندروستە بۆ خۆت و دەوروبەرت بۆیە ئێمە بەردەوام ئەبین و تۆی ئازیزیش دەست پێبکە...

2024-04-15
پێنجوێن

ژینگە ژیانە و ژیانیش پێویستی بە پاراستنە ...

ڕێکخراوەکانی ژینگەیی هۆشداریی دەدەن لەوەی، گیا بەهارییەکان لە سنووری پێنجوێن مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و داوا دەکەن کارێک بکرێت بۆ ڕێگرییکردن لەو مەترسییە. ئەمڕۆ، لە پێنجوێن، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و گرووپی نەمام، بە ئامادەبونی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی سنوورەکە، چالاکوانان و مامۆستایانی ئاینیی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا ڕایانگەیاند، گژوگیا بەهارییە کوێستانییەکان لە سنوورەکەدا مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە و هۆکارەکەشیان خستەڕوو. 🔴 لە ئێستادا بازگەی هۆشیاری بۆ کوێستانەکانی چەمی شلێر لە لایەن پۆلیسی دارستانی گەرمکەوە داندراوە، جێگای دەستخۆشیە. لە بازگەکەدا سەرەڕای پێدانی پەڕەی ڕێنمای ژینگەیی، ڕێنمای بە هاوڵاتیان دەدرێت دەربارەی شێوازی پەسەند لە کۆکردنەوەی گیا کوێستانیەکاندا. ⚠️ تکایە ئاگاداربن بازگەکە بۆ هۆشیاریە و ڕێگری نییە لە چوونی هاوڵاتیان بۆ کوێستانەکان، بەڵام هەڵکەندنی گیا کوێستانی و بەهارییەکان بە سەلک و ڕەگەوە یاخود بەکارهێنانی گیاکەن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە. سوپاس بۆ رێكخراوی ملەكەوە بۆ پاراستنی ژینگە سوپاس بۆ پۆلیسی دارستانی گەرمک. سوپاس بۆ گروپی نەمام سوپاس بۆ قائمقاميەتى قەزاى پێنجوێن سوپاس بۆ هەموو یەکە ئیداریەکانی تر کە پاڵپشتی هۆشیارییەکە دەکەن.

...

هاوبەشەکان