سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
ئەرکی ئێمە تەنها فێرکردن نییە بە گوفتار، بەڵکو ئەوەندەی بتوانین پێداویستیەکی گونجاو گرنگ و پێویست دەبەخشینە ئازیزە بەشداربووەکان، بە بەخشینی ئەم کۆڵەپشتە بەو ئازیزانە ئەمانەوێت ئەم پەیامان بگەیەنین: ١- منداڵانی ئەم تەمەنە توانای هەڵگرتنی جانتای گەورە و قورسیان نییە. ٢- پێکهاتەی ئەم کۆڵەپشتان بریتییە لە قوماشێکی ئاسایی و بۆ ئەم وەرزە کە هاوینە گونجاوە تاڕادەیەک دۆستی ژینگەیە. ٣- بەم ئازیزانەمان بڵێین دیاری ئەگەر کەم و بچوکیشبێت پێویستە وەریبگرین و بەرز بینرخێنین. ٤- ئەوەی گرنگە ئەم کۆڵە پشتانە بە سوپاسەوە لەلایەن مامۆستا و خوێندکارانی خولی درومانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لەسەر ئەرکی پڕۆگرامەکە و بە دەستی بەشداربوانی خولی درومانی پڕۆگرام بۆ منداڵەکان دروستکراوە.
بەرواری 27-7-2024 لە چوارچێوەی (خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵان) وەک بەشی تەندروستی پڕۆگرامەکەمان سیمینارێکی تایبەت بە شێوازی پاراستن و شتنی ددان لە لایەن خاتونی پەرستار بەڕێز (سارا باقی محمود ) پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خول کرا، هاوکات (فلچە و هەویری ددان) بەخشرایە هەریەکە لە منداڵانی بەشداربووی خولەکە، و لەم سیمینارەشدا بەشێوەی ڤیدیۆ و هاوکات کرداریش منداڵان ڕێنمایکران کە چۆن و بەچ بەشێوازێک ددانەکانیان خاوێن بکەنەوە و لە کلۆربون و خراپبون بیپارێزن. لە کۆتایشدا سوپاسی بەشی تەندروستی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و هاوکات سەرجەم ئەندامان و مامۆستایانی خۆبەخشی ئەم خولە گرنگ و پڕبایەخە و سەرجەم چالاکیەکانی تری پڕۆگرامەکەمان دەکەین.
لە ڕێکەوتی ٢٤-٧-٢٠٢٤، سیمینارێکی پەروەردەیی گرنگ بە ناونیشانی "پەروەردە لە سەردەمی ئێستادا" لەلایەن مامۆستا تریفە جەلال ساڵحەوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خانمان و دانیشتووانی شاری پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە بە گەرموگوڕییەوە پێشوازییان لەم بابەتە گرنگە کرد. لە میانەی سیمینارەکەدا، مامۆستا تریفە جەلال باسی لە نوێترین شێوازەکانی پەروەردە و گرنگی گونجاندنیان لەگەڵ سەردەم کرد، لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕێنمایی پراکتیکی بۆ ئامادەبووان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵەنگارییەکانی پەروەردەی هاوچەرخ.
بە دەستپێکردنی وەرزی هاوین، پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" جارێکی دیکە شارەکەی خستە جموجوڵەوە بە کردنەوەی خولی هاوینەی گەشەپێدانی تواناکانی منداڵان. ئەم خولە کە بە بەشداری زیاتر لە ٢٢ منداڵی شارۆچکەکە دەستی پێکرد، ئامانجێکی بوێرانەی هەیە: گۆڕینی پشووی هاوین بۆ وەرزێکی پڕ لە داهێنان و فێربوون. "ئەمساڵ بۆ یەکەم جار، مندالان فرسەتی ئەوەیان دەبێت سود لە پشووی هاوین وەربگرن و بەشێوەیەکی نوێ و سەردەمییانە فێرببن. هاوکات خولەکە کە ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، کۆمەڵێک چالاکی نوێ و داهێنەرانەی تێدایە وەک پێشبڕکێی جۆراوجۆر ، هونەری شێوەکاری و مۆسیقا، لەگەڵ ڕێگاچارەی کێشەکان بە شێوازێکی گەمەئاسا. باوکێکی بەشداربوو گوتی: "منداڵەکەم بە شەوق و پەرۆشەوە بۆ خولەکە دێت، ئەمە یەکەم جارە بە خۆشییەوە بەرەو فێربوون هەنگاو بنێت!" پێنجوێن، شارێک کە هەنگاوی گەورەی ناوە بەرەو بوون بە سەنتەرێکی فێرکاری، ئەم خولە هاوینەیە نموونەیەکی بەرچاوی سەرکەوتنی ئەو ڕێگایەیە کە هەڵیبژاردووە.
بەرواری ١-٧-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هەماهەنگی فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە دوو سیمیناری تایبەت بە ڕۆڵ و ئەرکی خانمان سەبارەت بە پاراستنی ژینگە پێشکەش بە ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن کرا، لە سیمینارەکەدا کە لەلایەن بەڕێز (سوبحان حسین حمە رشید)ەوە پێشکەش کرا کۆمەڵێک ڕێنمایی و هاوکات هۆشیاری ژینگەیی گرنگ خرانەڕو بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و هەروەها تەندروستی ئەندامانی خێزانیش، کە خانمان ڕۆڵی گرنگ و کاریگەر و سەرەکیان تێدا هەیە، لەکۆتایشدا بڕوانامەی سوپاس و پێزانین لە لایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بەخشرایە فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە بۆ سازدانی ئەم سیمینارە ژینگەییە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون
ئەمڕۆ بەرواری ٢٣-٦-٢٠٢٤ یەک شەممە ، بە بەشداری نزیکەی (١٨٠) خاتوونی شارۆچکەی پێنجوێن، لەپاش کۆتاییهاتنی خولی سەرەتایی درومان سوپاس و پێزانین بەخشرایە هەریەکە لە مامۆستایانی خۆبەخش و دڵسۆزی خولەکە ئەوانیش : مامۆستا نعیمە محمد رسول مامۆستا تەلان محمد احمد مامۆستا شەیما بەختیار محمد مامۆستا شەیما ٲحمد فاضل مامۆستا حمیدە حسن حسین مامۆستا نەرمین محمد احمد لەپای بەشداری و هەوڵ و ماندوبونەکانیان, هاوکات بڕوانامەی بەشداری و دەرچونیش بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان و فێرخوازنیش "ئێمە لە ڕێگەی ئەزموون و هەوڵدانەوە فێردەبین و گەشەدەکەین"
لە کەشێکی پڕ شکۆ و بەرهەمدار، خولی لایف سکیڵەکان بەردەوامە لە نەخشاندنی ئاسۆیەکی نوێ بۆ بەشداربووان. ئەمڕۆ، د.محمدخانی، وانەیەکی پڕ بەهای دیکەی پێشکەش بە بەشداربووانی خولە ٤٠ کاژێرییەکە کرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ بایەخی زیاتر دەردەکەوێت. "ئەم خولە تەنها فێرکردن نییە، بەڵکو گۆڕانکارییەکی ڕیشەییە لە ژیانی بەشداربوواندا"، لە وانەی ئەمڕۆدا، بەشداربووان فێری دەستنیشانکردنی سنوورەکانی خۆیان بوون و چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی ترس و دوودڵی، لەگەڵ پێشکەشکردنی ڕاهێنانی پراکتیکی کە دەرفەتی جێبەجێکردنی تیۆرییەکانی پێشتر خستەڕوو.
لە ئێوارەیەکی پڕ لە زانست و مەعریفە، ژوورە فراوانەکەی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پڕ بوو لە خانمانی خاوەن ئیرادە کە ئامانجیان فێربوونی نهێنییەکانی پەروەردەی منداڵ بوو. ئەمەش لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە سیمینارێکدا بوو کە د.محمدخانی، پسپۆڕی بواری پەروەردە، بە ناونیشانی "بەخێوکردن و پەروەردە" پێشکەشی کرد. بە شێوازێکی زانستی و کاریگەر، د.محمدخانی باسی لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پەروەردەی سەرکەوتوو کرد و ڕووناکی خستە سەر ڕۆڵی ناوازەی دایکان لە دروستکردنی نەوەیەکی هاوسەنگ و توانادار. سیمینارەکە تەنها وانەیەک نەبوو، بەڵکو گفتوگۆیەکی کراوە بوو لە نێوان د.محمدخانی و بەشداربووان کە تێیدا ئەزموون و کێشەکانیان هاوبەش کرد.
لە ڕێکەوتی ١٠-٦-٢٠٢٤، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن میوانداری سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "هونەری دایکایەتی" کرد کە لەلایەن د.محمدخانییەوە پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە کە ئاڕاستەی خانمانی دانیشتووی پێنجوێن کرابوو، تیشکی خستە سەر چەندین لایەنی گرنگی پەیوەندیدار بە ڕۆڵی دایکان لە پەروەردەکردنی منداڵ و گرنگی فێربوونی هونەرەکانی دایکایەتی. بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو ڕاستەوخۆ پرسیار و تێبینییەکانیان لەگەڵ پێشکەشکار بخەنەڕوو و سوود لە ئەزموون و زانیارییەکانی د.محمدخانی وەربگرن. ئەم چالاکییە بەشێکە لە زنجیرەیەک سیمینار و چالاکی کە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی لە ناوچەکەدا پێشکەشی دەکات.
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ یەک شەممە ٩/٦/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سێ سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن. سیمینارەکان لە لایەن (ژیلا عبدالرحمان-پەیوەست بەختیار-چرۆ کمال-سەیران علی-سروە حسن-گوڵان کمال) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارانە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
لەدرێژەی چالاکییە تەندروستییەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ٦/٦/٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆگرام سیمینارێکی دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن، سیمینارەکە لە لایەن (سارا ئەحمەد) پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)، لە سیمینارەکەدا بە ڤیدیۆ و نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ئەنجام بدەن؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
وەک پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەڕۆژی ژینگەدا بە پێدانی چەند بۆکسێکی (پیل و پاتری) لە کارکەوتوو بە (کۆمەڵگەی پزیشکی هاوکاری هەڵەبجە) بەشداریمانکرد لە پاراستنی ژینگە و فراونکردنی هەنگاوەکانی کارکردنمان بۆ دەرەوەی شارۆچکەی پێنجوێن لەبواری ژینگەدا..
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٣- ٦-٢٠٢٤بەڕێز جەمال جەلال مەحمود پێنجوێنی، لەسەردانێکییدا بۆ شارۆچکەی پێنجوێن وەک سەرمایەداری نیشتیمانی ، چەند پڕۆژەیەکی گرنگی لە پێنجوێن ڕاگەیاند ئەوانیش: ١. دروستکردنی پردێکی پەڕینەوە بۆ خوێندکارانی گەڕەکەکانی کانی گوێژ و ناوشاخان ٢. دروستکردنی لۆگۆیەک وەک ناسنامەی شاری پێنجوێن لە دەروازەی شار ٣. نۆژەنکردنەوە و فراوانکردنی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی گشتی ٤. پشتگیری کردنی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" ٥- بڕیاریشدا لە ئایندەدا قوتابخانەیەک دروستبکات. هەروەها بڕیاری داوە دەروازەی شاری پێنجوێن دووسایدە بکات. ئامانجی سەرەکی، یەکخستنی هەموو تواناکانە بۆ ئەوەی پێنجوێن بکرێت بە یەکێک لە قەزا پێشەنگەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری پەروەردەیی و خزمەتگوزاریدا، وەک چۆن ئێستا لە بواری کۆمەڵایەتی، کلتوری و فەرهەنگیدا پێشەنگە.
بەرواری٢-٦-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە بەبەشداری زیاتر لە (١٨٠) خانم و لە (٣) هۆڵ و بە (٢) وەجبە یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی سەرەتای درومان بۆ خانمانی پێنجوێن دەستی پێکرد و ماوەی (١٠)ڕۆژ دەخایەنێت..
لەپاش سەردانێکی مەیدانی سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی گفتوگۆکردن و گەیاندنی سوپاسگوزاری پڕۆگرامەکە و دانیشتوانی شارۆچکەی پێنجوێن بە سەرجەم کارمەندانی ماندونەناسی نەخۆشخانەی هیوا، هاوکات هەر لەو سەردانەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی شێوازەکانی ڕێگری و هەنگاوەکانی خۆ پاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە لە ناوچەکەدا، هەر لە کۆبونەوەکەدا لە لایەن سەرپەرشتیارانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)ەوە بانگهێشتی بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا کرا کە سەردانی پێنجوێن بکات و پێشنیاری دانان و دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) بۆ شارۆچکەی پێنجوێن خرایە ڕوو، بەسوپاسەوە پاش پێشوازییەکی گەرم لەلایەن بەڕێز (د. یاد نەقشبەندی) بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیواوە بۆ سەردانی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەکە، پاشان ئاماژەی بەوەدا کە دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) کارێکی زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە بە دەست نیشانکردنی نەخۆشێکی شێرپەنجە لە ئاستی یەکەمدا (سەرەتای نەخۆشییەکە) کە بە تێچوو ماندوبوونێکی کەم توشبوو ڕزگاری دەبێت، وە توشبوو لەوە دەپارێزێت کە نەخۆشییەکە بگاتە ئاستێکی مەترسیدار کە لەپاش خەرجکردنی تێچویەکی زۆر و ئەگەرێکی کەم لەڕزگار بوون لە کۆتاییدا چارەنوسی نەخۆش بەکارەسات کۆتاییدێت، هاوکات بەڵێنیدا سەردانی شارۆچکەی پێنجوێن بکات لە ئایندەیەکی نزیکدا. بەو هۆیەوە خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەرواری (٢٨-٥-٢٠٢٤) بەسوپاسەوە بەڕێز بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوونی بارودۆخی کەرتی تەندروستی بەگشتی و نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی سەردانی شارۆچکەکەی کرد و وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی نەخۆشخانەی گشتی شەهیدانی پێنجوێن بوو، پاشان سەردانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە بینای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کرد، لەدوای سەردانە مەیدانییەکەی (د.یاد نەقشبەندی) بەڵێنی دوپاتکرەوە کە بەوپەڕی توانایانەوە هەوڵی دابینکردنی ئامێرێکی (مەمۆ گراف) دەدەن لە ئایندەدا، شیاوی باسە لەدوای دابینکردن و دانانی ئامێرەکەشەوە (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێرببون) بەڵێن دەدات بە دامەزراندنی (دوو) کارمەند لەسەر ئەستۆی پڕۆژەکە بۆ ماوەی (پێنج) ساڵ.