2024-12-15
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
کردنەوەی خولێکی نوێی درومانی تایبەت بە خانمان لە پێنجوێن
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی نوێی درومانی تایبەت بە خانمان کردەوە، کە ماوەی ١٥ ڕۆژ دەخایەنێت. لە کۆتایی خولەکەدا، بڕوانامەی بەشداری دەدرێت بە هەموو ئەو خانمانەی بەشدارن.
ئەم خولە بەشێکە لە هەوڵەکانی بەردەوامی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خانمان لە ناوچەکەدا و دابینکردنی دەرفەتی فێربوون بۆیان.
بەپێی سەرچاوەکان، خولەکە چەندین لایەنی گرنگی درومان دەگرێتەوە، کە یارمەتی بەشداربووان دەدات بۆ پەرەپێدانی کارامەییەکانیان و لە داهاتوودا دەتوانن سودی لێوەربگرن.
پێشتریش چەندین خولی هاوشێوە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ئەنجام دراون، کە بووەتە هۆی سەرکەوتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە خانمانی ناوچەکە لە بواری درومان.