وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر
لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)بۆ کێ؟مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکەخوێندکارانی ئامادەییخاوەن پیشە جیاوازەکانچی فێردەبیت؟ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟ئایا هەڵە دەکات؟مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێراییوەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانباسە گرنگەکانی ترکەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێتڕاهێنەر: ئالان قەرەداغیخاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیاتۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!