وۆرک شۆپێکی تایبەت بە تەکنیک و شێوزای ئامادەکردنی سیڤی بۆ دۆزینەوەی کار ئەنجامدرا

كارگێڕى و په‌ره‌پێدان

2025-07-22
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەگەڵ سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچی پارێزگای سلێمانی، وۆرک شۆپێکی تایبەتیان بۆ ئامادەکردنی سیڤی و ڕێنوێنی کار سازکرد. ئەم وۆرک شۆپە بەمەبەستی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و یارمەتیدانی هاوڵاتیان بۆ دۆزینەوەی دەرفەتەکانی کار ئەنجام درا.
ئەم وۆرک شۆپەکە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٢/٧/٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. ماوەی وۆرک شۆپەکە ٢-٣ کاتژمێر بێ بەرامبەر بوو.
بەشداربووان فێری نووسینی سیڤی پیشەیی، تەکنیکەکانی گەڕان بەدوای کار، ئامۆژگاری دەربارەی دەرفەتەکانی کار لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، و شارەزایی چاوپێکەوتن دەکران. وۆرک شۆپەکە لەلایەن ڕاهێنەران محمد بەهجەت سەعید و ناز زیرەک عادل پێشکەش کراوە.

link
 

هاوبەشەکان