سێ سیمیناری فریاگوزاری سەرەتایی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش دەکرێت.

ته‌ندروستى

2025-06-24
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پێنجوێن - ڕۆژی سێ شەممە بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ هەنگاوێکی گرنگی لە بواری زانیاری تەندروستیدا ناوە، بە پێشکەشکردنی سێ سیمیناری تایبەت بە فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خولی درومانی ئەم پڕۆگرامە. ئەم سیمینارانە لە دوکاتی جیاوازدا و لە سێ هۆڵدا ئەنجام دران، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری بەشداربووان لە بواری یارمەتیدانی پێویستی فریاکەوتندا ڕێکخرابوو. ناوەڕۆکی سیمینارەکان: بەسوپاس و پێزانینەوە پێنج خاتونی ڕاهێنەری خۆبەخش و شارەزا لە بواری فریاگوزاری سەرەتایی بەرپرسیارێتی پێشکەشکردنی ئەم سیمینارانەیان وەرگرت ئەوانیش: ١-گوڵان کەمال ٢-سارا ئەحمەد ٣-ژیلا عبدالرحمن ٤-شاگوڵ ڕەشید ٥-نگین لەتیف زۆر سوپاس بۆ کاک (لقمان لەتیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی وە لە ماوەی ئەم چالاکیانەدا باس لە چوار بابەتی سەرەکی کرا: ١. سوتان ڕێنمایی و ڕێکارەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ قوربانی سوتان و چۆنیەتی یارمەتیدانی قوربانی ٢. شکان فێرکردنی شێوازەکانی دیاریکردن و چارەسەرکردنی شکانی ئێسقان لە کاتی فریاکەوتندا. ٣. خنکان ڕاهێنان بۆ فریاکەوتنی حاڵەتەکانی خنکان بە ڕێگای جیاواز. ٤. بڕین ڕۆشنکردنەوە لەسەر چۆنیەتی وەستاندنی خوێنڕژان و پاراستنی برین. گرنگی ئەم چالاکیە: ئەم چالاکیە تایبەتە وەکو بەشێک لە پڕۆگرامی گشتی پێنجوێن شاری فێربوون دێت کە بە ئامانجی فراوانکردنی زانیاری بەشداربووان لە بوارە جیاوازەکانی ژیان، بەتایبەتی تەندروستی و فریاگوزاری ڕێکخراوە. بەم چالاکیە خانمانی بەشداربوو توانایان بەدەستهێنا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتە فریاکەوتنەکان تا گەیشتنی یارمەتی پزیشکی، کە ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە پاراستنی ژیانی خەڵک.

هاوبەشەکان