
سیمینارێک دەربارەی کاریگەری زیرەکی دەستکرد لەسەر پەروەردە لە پێنجوێن پێشکەشکرا
چالاکیی گشتیی
2025-07-24
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆفیسۆر دکتۆرە نەهلە محەمەد سەعید سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "شۆڕشی فێربوونی زیرەک: چۆن زیرەکی دەستکرد پەروەردە دووبارە دروست دەکاتەوە؟" پێشکەشکرد.
ئەم سیمینارە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ٢٤ی تەمووزی ٢٠٢٥، لە کاتژمێر ٩ی پێش نیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ مامۆستایان، سەرپەرشتیاران، کارمەندانی کەرتی پەروەردە و هەموو چین و توێژەکان ئامادە کرابوو. تێیدا باس لە گۆڕانکارییەکانی زیرەکی دەستکرد لە بواری پەروەردەدا و کاریگەری لەسەر شێوازەکانی فێربوون و فێرکردن کرا.