کۆتایی خولی درومانی خانمان لە پێنجوێن شاری فێربوون

خولى گشتیى بۆ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵ

2025-07-06
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پێنجوێن، ٦-٧-٢٠٢٥ لە چوارچێوەی بەرنامە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییەکانیدا، ئەمڕۆ پێنجوێن شاری فێربوون کۆتایی بە خولێکی تایبەتی درومانی خانمان هێنا کە بە ماوەی ١٥ ڕۆژ بەڕێوەچوو. لە مەراسیمێکی شایستەدا، بڕوانامەی بەشداریکردن بە زیاتر لە ١٠٠ خانمی بەشداربوو لە خولەکە بەخشرا، کە نیشانەی کۆتایی سەرکەوتوانەی ئەم بەرنامە تایبەتەیە. خولەکە کە لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بەڕێوەچوو، ئامانجی بەهێزکردنی کارامەیی و زانیاریەکانی خانمان بوو لە بواری دروومانی خانماندا. لە هەمان کاتدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانینیش لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە ڕاهێنەران و مامۆستایانی ئەنجامدەری خولەکە بەخشرا، بە پێزانین لە هەوڵ و کۆشش و بەشداری تێکۆشانیان لە سەرکەوتوو کردنی ئەم بەرنامە پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە. ئەم خولە تایبەتە بە خانمان، لە نێو بەرنامە بەردەوامەکانی پێنجوێن شاری فێربوون جێگیر دەبێت، کە هەولی گەشەپێدانی کارامەیی و زانیاری خانمان دەدات. زۆر سوپاس بۆ مامۆستا بەڕێزەکان نعیمە محمد رسول تەلان محمد ئەحمد شادومان عطامحمد شەیما احمد فاضل

هاوبەشەکان