
دەربارەی پڕۆگرام
سەرەکی /دەربارەی پڕۆگرام
سەرەکی /دەربارەی پڕۆگرام
پێنجوێن شاری فێربوون بریتىییە لەو پڕۆگرامه‌ى كه تێیدا پێواژۆی "فێربوون بەدرێژایی ژیان" لە شارى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى له‌خۆده‌گرێت، ئەم پێواژۆیە وه‌ك میكانزمێكى بنه‌ڕه‌تیی له‌پێناو دەسپێشخەریی بۆ گه‌شه‌پێدان و پێشخستن لەخۆدەگرێت. پرۆگرامەکە هه‌وڵده‌دات ژینگه‌یه‌كی گشتگیر بڕەخسێنێت كه هه‌موو هاووڵاتییان، بێ گوێدانه ته‌مه‌ن یان پێشینه و پاشخانیان، ده‌ستیان به ده‌رفه‌تی وەکیەکی خوێندن و فێربوونى جۆراوجۆردا بگات، هەروەها جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریی نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره جیاوازه‌كان ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌ش دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌یی، بازرگانیی و ڕێكخراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و پێكهاته‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵ بۆ بەکەلتورکردنی فێربوونی به‌رده‌وام، داهێنان و پابه‌ندبوون و هه‌ماهه‌نگیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئامانجى سه‌ره‌كیى "پێنجوێن شارى فێربوون" بۆ به‌هێزكردنی تواناکانی هاووڵاتییان و به‌رزكردنه‌وه‌ی لێهاتووییان و پشتگیریكردن له گه‌شه‌كردنی كه‌سێتی خودی و کەسایەتیی كۆمه‌ڵایه‌تیی هاووڵاتییانە، له دواجاریشدا به‌شداریكردنه له گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام و باشتركردنی ئاستی ژیانى دانیشتوانى ناوچه‌كه.