چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2024-10-26
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

ناساندنی کتێبی (ژنێک نایەوێت ژن بێت)

ئەمڕۆ بەرواری٢٦-١٠-٢٠٢٤ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کۆڕێکی ئەدەبی سازکرد بۆ بەڕێز (د.بەهمەن تاهیر و مامۆستا علی پێنجوێنی). لەدەسپێکی کۆڕەکەدا ووتەی بەخێرهاتن لەلایەن بەڕێز ژووان پێنجوێنییەوە پێشکەشکراو دواتر لە درێژەی کۆڕەدا کتێبی 'ژنێک نایەوێت ژن بێت' کە لەنوسینی بەڕێز عەلی پێنجوێنیە،کە بە شێوەیەکی هونەری باس لە گەڕانی مرۆڤ بەدوای ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆیدا دەکات. دکتۆر بەهمەن تایەر، بە توانای ڕەخنەگرانە و تێگەیشتنی قووڵی بۆ ئەدەبی هاوچەرخ، خوێندنەوەیەکی تایبەت بۆ ئەم نوسینەئەدەبیەی مامۆستا علی پێنجوێنی پێشکەش دەکات. خوێندنەوەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ئەو ڕەهەندە شاراوانەی کە نووسەر لە چیرۆکەکەدا خستوویەتیە ڕوو. هاوکات لە چەند بەشێکدا بەڕێز علی پێنجوێنی بەشێک لەدەقە شعریەکەی دەحوێندەوە و پاشان، دکتۆر بەهمەن کە(دکتۆراکەی لەزمانی کوردی و پەروەردەدایە) بە شێوەیەکی ئەکادیمی و زانستی، لایەنە جیاوازەکانی ئەم بەرهەمە شیدەکردەوە."

2024-08-19
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی جواننوسی بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کردەوە

پێنجوێن، ١١ی ئابی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەت بە هونەری جواننوسی بۆ بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز لە ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٤ کردەوە. ئەم خولە کە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردییە، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و هونەری کوردستان. بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز، کە یەکێکە لە جواننووسە ناسراوەکانی ناوچەکە، سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و تەکنیک و ڕێگاکانی جواننوسی بە بەشداربووان فێر دەکات. سەلام ئەحمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، لە لێدوانێکدا وتی: "ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی هونەری جواننوسی کە بەداخەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا کەمتر گرنگی پێدەدرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پێنجوێن شاری فێربوون بۆ زیندووکردنەوەی ئەم میراتە گرنگە." هەروەها مامۆستا دارا نوری عزیز جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هونەری جواننوسی و وتی: "جواننوسی تەنها نووسین نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەربڕینی هەست و سۆزی نووسەرە. ئامانجمان لەم خولەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێ فێری بنەماکانی ئەم هونەرە بکەین و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان نەتەوە و کولتوورەکەیدا دروست بکەین." شایەنی باسە کە خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانەکان پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن

هاوبەشەکان