سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٥دا، سیمینارێکی پەروەردەیی بەناونیشانی "شۆفێرێکی پەروەردەیی بەرپرسیار" لە شارۆچکەی پێنجوێن بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە پەروەردەییە لەلایەن دکتۆر محمدخانییەوە پێشکەشکرا. سیمینارەکە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی دانیشتوانی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو، دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر گرنگی مامەڵەی ڕێزدارانە لەگەڵ هاووڵاتیان و بەکارهێنانی شێوازەکانی لێخوڕینی سەلامەت کردەوە. هەروەها باسی لە ڕۆڵی گرنگی شۆفێران لە دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی سەلامەت و و یاساپەروەر کرد. ئەم جۆرە چالاکییانە بەشێک لە هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لە شارۆچکەی پێنجوێن دادەنرێت، کە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەتتر بۆ هەموو بەکارهێنەرانی ڕێگاکانە. #penjwen_learning_city #پێنجوێن_شاری_فێربوون #فێرکردن #پەروەردە #پێنجوێن_شاری_فێربوون #پەروەردە #فێرکردن #penjwen #penjwen_learning_city
"وەرزش و لێبوردەیی دوو باڵی یەکن کە بە هەردووکیانەوە دەتوانین بفڕین بەرەو ئاسۆیەکی باشتر. کاتێک ئەم گیانە لە خێزان، قوتابخانە، و کارەکانماندا بەکار دەهێنین، کۆمەڵگایەکی پتەوتر و میهرەبانتر دروست دەکەین." پێنجوێن - ٢٩ ئایاری ٢٠٢٥ بەرێز دکتۆر محمدخانی، شارەزای وەرزش و زانستە مرۆییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە لە شارۆچکەی پێنجوێنی سلێمانی سیمینارێکی تایبەتی ڕاگرت کە تیایدا باسی گرنگی گیانی وەرزشی و ڕۆڵی لێبوردەیی لە ژیانی ڕۆژانەدا کرد. ئەم سیمینارە کە لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوەوە ڕێکخرابوو، ژمارەیەکی بەرچاوی لە هاونیشتمانیان و وەرزشدۆستانی ناوچەکە ئامادەبوون. بەشداربووان لە تەمەنی جیاجیا و پیشەی جۆراوجۆرەوە بوون کە هەموویان خولیایی گوێگرتن لە بابەتە کردییە گرنگەکانی دکتۆر محمدخانی دەرکەوت. ناوەڕۆکی سیمینارەکە: دکتۆر محمدخانی لە قسەکانیدا جەختی لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە: گیانی وەرزشی وەک بنەمای گەشەسەندن: دکتۆرەکە ڕوونی کردەوە کە گیانی وەرزشی تەنها بۆ یارییەکان نییە، بەڵکو شێوازێکی ژیانە کە دەبێت لە هەموو کارەکانماندا بەکاری بهێنین. ئەو ئاماژەی بە گرنگی پابەندبوون، یاری تیمی، و هەوڵدان بۆ باشتربوون کرد. لێبوردەیی وەک هێزێکی گۆڕان: لە بەشێکی گرنگی قسەکانیدا، دکتۆر محمدخانی باسی ئەوەی کرد کە لێبوردەیی چەقۆ نییە، بەڵکو هێزێکی گەورەیە کە دەتوانێت کەسەکان و کۆمەڵگا بگۆڕێت. ئەو نموونەی لە ژیانی کەسایەتییە گەورەکانی مێژوو هێنایەوە کە بە لێبوردەیی توانیویانە گۆڕانکارییەکی ئەرێنی بهێنن. ئەم سیمینارە کە بە شێوەیەکی سەرکەوت ئەنجام درا، نیشانەیەکی روونە لە خولیا و پێگەیشتنی هاونیشتمانیانی پێنجوێن بۆ بابەتە گرنگەکانی گەشەسەندنی کەسایەتی و کۆمەڵایەتی
پێنجوێن - ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، قوتابخانەیەکی چۆڵکراوی قەزای پێنجوێن کە ماوەیەک بوو بەکارنەهێنرابوو، بەهۆی کۆنی بیناکەوە، دوای تەواوبوونی پڕۆسەی نۆژەنکردنەوە، بە فەرمی کرایەوە وەک دواناوەندی سێکوانی ئێواران. لە مەراسیمی کردنەوەکەدا، سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" لەگەڵ قائمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن و ژمارەیەک لە کەسایەتی ناوچەکە ئامادەبوون و لەسەر گرنگی ئەم هەنگاوە بۆ پەرەپێدانی کەرتی خوێندن لە ناوچەکە جەختیان کردەوە. بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە وتەیەکدا ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بە کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە، هەنگاوێکی گرنگمان نا بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی خوێندن بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە پێشتر نەیانتوانیوە درێژە بە خوێندن بدەن. بەم هەنگاوە، ئێمە توانیمان بینایەیەکی چۆڵکراو بگەڕێنینەوە بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگا." شایانی باسە کە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکە چەندین مانگی خایاندووە و تێیدا هەموو پێداویستییەکانی خوێندن دابین کراون. جێی ئاماژەیە ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران و فێرخوازان شارۆچکەی پێنجوێن سودمەند دەبن لەم دواناوەندییە . لەلایەن سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی پێنجوێن قەڵخانی سوپاس و ڕێز بەخشرایە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا، خەڵاتی سوپاس و پێزانینی "پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون" بەخشرایە مامۆستای لێهاتوو دڵسۆز (هیوا مصطفی مصطفی) کە ڕاهێنەر و ڕابەرایەتی چەند خوێندکارێکی لێهاتوو و لێزان و زانای کردوە لە پێشبڕکێیەکی تایبەت بە خوێندکاران لەبواری دیبەیت و وتاربێژیدا بەناونیشانی (پێشبڕکێی کوردستان دیبەیت) کە لەکۆتایی پێشبڕکێکەدا ئاستێکی زۆر بەرزیان لە هەولێری پایتەخت بەدەست هێنا، هاوکات خەڵاتی سوپاس و پێزانینیش پێشکەشی هەریەکە لە خوێندکارانی ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو کرا ئەوانیش بەڕێزان: ١- سۆزی کەمال ئەحمەد ٢-هەدیە کەیوان ٣-هەستی علاء الدین ؤوف بۆ سەرکەوتنی بەرچاویان لە پێشبڕکێی کوردستان دیبەیت. کەبە توانا و بە لێهاتوویی و بەهرەی تایبەتیانەوە لە بەرامبەر نوێنەرانی چەندین قوتابخانەی هەرێمی کوردستان سەرکەوتنیان بەدەست هێنا. ئەم دەستکەوتە نموونەیەکی درەوشاوەیە لە توانای لاوانی کوردستان لە بواری دیبەیت و گفتوگۆی زانستیدا. لە کۆتاییشاد زۆر سوپاسی خوێندنگەی ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاودەکەین بۆ هەوڵ و ماندوبونەکانیان.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی یەک مانگەی تایبەت بە نەهێشتنی نەخوێندەواری تایبەت بە وانەکانی کوردی و بیرکاری کردەوە. ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نەخوێندەواری لە ناوچەکە و پەرەپێدانی ئاستی زانستی و خوێندەواریی هاوڵاتیان. بەشداربووان لەماوەی یەک مانگدا دەتوانن کارامەیی خوێندن و نووسینی زمانی کوردی و ئاستی بیرکاریی خۆیان باشتر بکەن. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواری و پەروەردە لە ناوچەکەدا، بە دابینکردنی خولی جۆراوجۆر بۆ تاکەکان. ئەم هەنگاوە نیشاندەری گرنگیدانی بەرپرسانی پڕۆگرامەکە بە پەروەردە و فێرکردنی هاوڵاتیانە، بەتایبەت ئەوانەی دەرفەتی خوێندنیان لە تەمەنی پێشووتردا بۆ نەڕەخساوە. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی تایبەت وەردەگرن، کە دەبێتە هۆی هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لە خوێندن و فێربوون.
بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە شێوازی هەڵبژاردنی خواردنی ڕۆژانە و بەدوربوونیان لە نەخۆشی شەکرە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی سازکرد لەژێر ناونیشانی (خواردنێکی تەندروست بۆ "ژیانێکی بێ شەکرە، ئەزموونێکی نوێ") سوپاسی بێپایانمان بۆ بەڕێزان (ڕاهێنەر ئارمان کریم و یاریدەدەری پزیشک سیڤەر محمد) لە کۆتایدا لە لایەن بەڕێزان (ساراباقی - گوڵان کمال)ەوە پشکنینی ڕێژەی شەکرە بۆ ئارەزومەندان کرا…
لە دڕێژەی کارو چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن . ئەمرۆ بەرواری٢٨-١١-٢٠٢٤ سەردانی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی مان کرد بە مەبەستی سیمنارێک بۆ خۆێندکارە ئازیزەکانی قۆناغی (٧-٨-٩) بنەڕەتی بە ناونیشانی (ترس،شەرمنی،باوەڕبەخۆ بوون) لە لایەن (مامۆستا هێمن مەنوچەر) ئەندامی بۆردی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پێشکەش کرا لە سیمینارەکەدا باس لە چۆنیەتی نەمانی ترس و باوەڕبەخۆ بوون و شەرمنی کرا لە کۆتای سیمینارەکەدا بە گفتوگۆکردن لەگەل خۆێندکارەکان کۆتایی بە سیمینارەکە هێنرا. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەی بنەڕەتی گەرمک دەکەین، کە هاوکارمانبوون لە ئەنجامدانی ئەم سیمینارە گرنگەدا.
▫️گروپی هیواکانی خانی ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٩-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون،چەند سیمینارێکیان ئەنجامدا بە ناونیشانی. ١-خودناسی ٢-هاوسۆزی ٣-پەیوەندیە کاریگەریەکان ٤-داهێنان ٥-چارەسەرکردنی کێشەکان هیواکانی خانی لە ١٧ ڕاهێنەر پێک هاتووە لەسەر دەستی بەڕێز(پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر محمد خانی) لایف سکیڵەکان (لێهاتووییەکانی ژیان)یان لەهەموو سکێتەرە جیاوازەکان خوێندووە. زۆر سوپاس بۆ گروپی (هیواکانی خانی) هیوای بەدەوامی و سەکەوتنیان بۆ ئەخوازین.
ئەمە ناونیشانی سیمینارێکی تایبەت بە چاوبوو بەرواری ٢٩-٧-٢٠٢٤ لە میانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە لایەن خاتونی پەرستار و ئەندامی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (سیڤەر محمد) ەوە پێشکەشی منداڵانی بەشداربووی خولەکەکرا. لەم سیمینارەدا منداڵەکان ڕێنمایی کران بە شێوازی پاراستنی چاوەکانیان بەشێوازی گوفتاری و کرداری بە ڤیدیۆی ئەنیمەیشنی منداڵانە نیشانیاندرا کە چۆن ئاگاداری تەندروستی چاومان ببین، و لەکۆتایی سیمینارەکەشدا هەریەک لە منداڵەکان پشکنینی سەرەتای چاویان بۆکرا
هەڵمەتی کۆکردنەوەی پیل و پاتری لەکارکەوتوو لەلایەن (قوتابخانەی ناڵپارێزی بنەڕەتی) لە ناحیەی ناڵپارێزی سەر بە قەزای پێنجوێن، مایەی سوپاس و دەستخۆشیە، هاوکات هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین ..
🔶بەرواری ٩-٥-٢٠٢٣ کۆڕێک بۆ بەڕێز 🚹(پڕۆفیسۆر د. رەئوف کەریم پێنجوێنی) لە هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن سازدرا بەناونیشانی (چۆن فشار و ترس بکەینە فاکتەری سەرکەوتن لە تاقیکردنەوەکان)، بە ئامانجی هۆشیارکرنەوەی خوێندکارانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی تاکو بتوانن زاڵببن بەسەر ئەو ترس و سترێسەی لەکاتی سەعی کردن و تاقیکردنەوەکانیاندا دێتە پێشیان و لەم بارودۆخەدا بتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنن لەم قۆناغە هەستیارەی ژیانیاندا...
بەئامادەبوونی قایمقامی قەزای پێنجوێن بەڕێز زانا ڕەحمان سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرام ودەستەی بەڕێوەبەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وبەشێک لە هاوکارانی پڕۆگرامەکە کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجامدرا . لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامەکە وپێشنیار وڕاوسەرنجی ئامادەبووان وەرگیران ولە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆگرامەکەدا کاری تەواوی لەسەر دەکرێت.
بەردەوامی خولی (کارامەییەکانی ژیان) (لایف سکیڵەکان)
ئەمڕۆ بەرواری ٢٧- ٣- ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پرۆژە پەروەردەییەکاندا و کارکردن لە بواری مرۆڤ ناسیدا، پێگەیاندنی ڕاهێنەران لەبواری کارامەییەکانی ژیان (لایف سکیڵ) یەکەمین خولی پێگەیاندن کرایەوە بەناوی «خودناسی» بۆ کۆمەڵێک فێرخواز تا ببنە ڕاهێنەری ئەو بوارە، شایانی باسە خولەکە ماوەی (٤٠) چل کاژێر دەخایەنێت و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان جێ بەجێ دەکرێن..
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەمەبەستی خزمەتکردنی خانمانی شارۆچکەی پێنجوێن ئەمڕۆ بەرواری ١-٢-٢٠٢٤ بەڕێز (د.محمد خانی) سیمینارێکی تایبەت بەخانمانی شارۆچکەکە پێشکەشکرد و تێیدا ڕۆڵ و کاریگەری خانمان لە کۆمەڵگەدا خرایە ڕوو هاوکات داوای پشتیوانی و بەشداری خانمان کرا لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا و بە خۆشحاڵیەوە خانمانی ئامادەبوو زۆر بەدڵسۆزیی و خەمخۆریەوە بڕیاریاندا دەستبار و هاوکاری پڕۆگرامبن و بەشداربن