سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
ئەمڕۆ بەرواری ٣٠-٣-٢٠٢٤ شەممە بازیان شاری فێربوون بە هەماهەنگی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کۆڕێکی گشتی بۆ بەڕێز (دکتۆر محمد خانی) لە شارۆچکەی بازیان ڕێکخست بۆ دانیشتوانی شارۆچکەکە... دەستخۆشی و سوپاس ئاڕاستەی بەڕێز دکتۆر محمد خانی و مامۆستا فەریق حەمەساڵح دەکەین کە بەردەوام و بێ ماندووبوون وەک کارێکی پیرۆز هەوڵی دروستکردن و گەشەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنن و هەماهەنگین لەنێوان شاروشارۆچکەکانی کوردستان تا ئاستی هۆشیاری تاک و کۆمەڵگا زیاتر بەرەوپێشببرێت..
ئەمڕۆ د.محمدخانی لە شارەزوور کۆڕێکی گرنگی پێشکەشکرد ... لە درێژەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوکاری ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٣-٢٠٢٤ لە گوندی گامێشتەپە سەر بە قەزای سەید سادق کۆڕی (ئەرک و بەرپرسیارێتی تاک) لەلایەن بەڕێز (دکتۆر محمدخانی)ەوە پێشکەشکرا.. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان د.محمدخانی و مامۆستا فەریق حەمەساڵح و ئەندامانی ئەنجومەنی گوندی گامێشتەپە بۆ ئەنجامدانی ئەم کۆڕە گرنگە..
ئەمڕۆ بەرواری: ٢٨-٣-٢٠٢٤ پێنج شەممە لە چوارچێوەی کاروچالاکیەکانی 🟠(پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) کۆڕێکی گشتی تایبەت بە ڕەمەزان بۆ بەڕێز (دکتۆر محمد خانی) لەژێر ناونیشانی (ڕەمەزان و مرۆڤ سازی) لە هۆڵی بۆنەکانی پێنجوێن ئەنجامدرا بۆ دانیشتوانی پێنجوێن. بەپێویستی دەزانین لێرەوە سوپاسی بەڕێز دکتۆر محمدخانی و بەڕێز مامۆستا فەریق حەمەساڵح بکەین کە هەمیشە و بەبێ ماندوبوون ئامادە و دەستباری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربونن...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٧- ٣- ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی پرۆژە پەروەردەییەکاندا و کارکردن لە بواری مرۆڤ ناسیدا، پێگەیاندنی ڕاهێنەران لەبواری کارامەییەکانی ژیان (لایف سکیڵ) یەکەمین خولی پێگەیاندن کرایەوە بەناوی «خودناسی» بۆ کۆمەڵێک فێرخواز تا ببنە ڕاهێنەری ئەو بوارە، شایانی باسە خولەکە ماوەی (٤٠) چل کاژێر دەخایەنێت و بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی وانەکان جێ بەجێ دەکرێن..
چاوەڕوانبن ئەم خولە بەردەوام دەبێت!! ... ئەمڕۆ بەرواری ١٤-٣-٢٠٢٤ پێنج شەممە بە ئامادەبوونی (زانا رحمان) قائمقامی پێنجوێن و هاوکات سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرام، لەدوای تەواو بوونی خولی سەرەتایی درومان سوپاس و پێزانین بەخشرایە هەریەکە لە مامۆستایانی خۆبەخش و دڵسۆزی خولەکە ئەوانیش : مامۆستا نعیمە محمد رسول مامۆستا سۆزان عمر حمە عزیز مامۆستا شادومان عطا محمد مامۆستا شەیما ٲحمد فاضل لەپای بەشداری و هەوڵ و ماندوبونەکانیان, هاوکات بڕوانامەی بەشداری و دەرچونیش بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان و لەهەمان کاتتدا فێرخوازن لە کۆتاییدا سەرجەم دانیشتوانی پێنجوێن ئاگادار دەکەینەوە کە خولی مامناوەند و پێشکەوتوو لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕادەگەیەنین بۆ خانمانی بەڕێزی شارۆچکەکەمان، "ئێمە لە ڕێگەی ئەزموون و هەوڵدانەوە فێردەبین و گەشەدەکەین"
لەدرێژەی چالاکیەکانی (🟠پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) 🟢ئەمڕۆ چوار شەممە ٦/٣/٢٠٢٤ لە چوارچێوەی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)،بەشی تەندرووستی پڕۆگرام چوار سیمیناری دیکەی سازکرد بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی بەشداربووی خولی درومانی شارۆچکەی پێنجوێن ،کە سیمینارەکان لەلایەن ڕاهێنەران : 🚺 گوڵان کەمال 🚺 سارا ئەحمەد 🚺 سەیران عەلی 🚺 سارا باقی پێشکەش کران،ئەم سیمینارانە تایبەت بوون بە زانیاری هۆشداری و خۆپاراستن لە(شێرپەنجەی مەمک)،کە بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
ئەمڕۆ بەرواری ٢٩-٢-٢٠٢٤ پێنج شەممە کۆبونەوە و دیدارێکی تایبەت لەگەڵ بەشێک لە سەرمایەدارانی خێرخوازی شارۆچکەی پێنجوێن لە هۆڵی میلانۆ لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی ستافی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بە سەرپەرشتی بەڕێز قائمقامی شارۆچکەی پێنجوێن و ڕێکخراوی درەو بۆ کاروباری مرۆیی، بەمەبەستی ئاشنابون و دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی بۆ خزمەتکردنی زیاتری شارۆچکەی پێنجوێن و پەرەدان بەگیانی هاوکاری لەناوچەکەدا، شیاوی باسە ڕێکخراوی درەوی خێرخوازی ڕێکخراوێکی پڕۆفیشناڵ و دەستەجەمعیە بەمەبەستی خزمەتکردنی هەژارانی شارۆچکەکە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و بەرنامەڕێژی و خزمەتکردنی کەسانی شایستە و نەهێشتن و دورکەوتنەوە لە دیاردەی سواڵکردن لە ناوچەکەدا لەماوەکانی ڕابردودا دەستی بە چالاکی خێرخوازی کردووە...
بەرواری ٢٩-٢-٢٠٢٤ ڕۆژی پێنج شەممە یەکەم ڕۆژی خولی فێربوونی سەرەتای درومان بۆ خانمانی پێنجوێن
🟢ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٢/٢/٢٠٢٤ لە چوارچێوەی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون)،بەشی تەندرووستی هەستاین بە کردنەوەی سیمینارێکی دیکە بۆ کۆمەڵێک خاتوونی بەڕێزی شارۆچکەی پێنجوێن ،کە سیمینارەکە لەلایەن هەردوو ڕاهێنەر:🚺بینایی عمر و 🚺سۆزیار خالید) پێشکەش کرا،ئەم سیمینارە تایبەت بوو بە (شێرپەنجەی مەمک)،بە ڤیدیۆو نووسین هۆشداری و ڕێنمایی درا بە خانمان کە چۆن پشکنینی پێش وەختە بکەن و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک چی یە؟! سووپاس بۆ تەواوی هاوکاران لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.. هیوای تەندروستیەکی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک دەخوازین ...
بەهۆی گرنگی پێگەی جوگرافی و کشتوکاڵی شارۆچکەی پێنجوێنەوە لەچوارچێوەی کار و چالاکیەکانی (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) ئەمڕۆ بەرواری ٢١-٢-٢٠٢٤ کۆڕی (چۆنێتی بەکارهێنانی پەینەکیماییەکان و زەرەر و زیانەکانی) لە لایەن بەڕێز خوێندکاری دکتۆرا(مسلم سڵێمان محمود) ئەنجامدرا. بە ئامادەبوونی ژماریەک جوتیاری شارۆچکەی پێنجوێن، بەمەبەستی ئاشناکردن و هۆشیارکردنەوەی جوتیارە بەڕێزەکانی شارۆچکەکە تاکو بەدووربن لە زەرەر و زیانەکانی پەینی کیمیایی و هاوکات پاراستنی تەندروستی بەرکارهێنەری بەرووبوومەکانیان و لەهەمانکاتدا پاراستن و گەشەپێدانی ئەو زەویانەی کە کشتوکاڵی تێدادەکرێت.
لەسۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و هاوکات بە گشتی کردنی پڕۆگرامی شاری فێربوون بۆ هەموکوردستان و لەسەر بانگهێشتی قائمقامیەتی قەزای بازیان بەڕێز (ئیسماعیل ئەحمەد) قائمقامی بازیان بەرواری ٦-٢-٢٠٢٤ شاندی باڵای دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان(د.محمدخانی-پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی-زانا رحمان قائمقامی پێنجوێن - هێمن ابراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز - فەریق حەمەصالح) بەمەبەستی گفتوگۆکردن و داڕشتنی بیرۆکەی شاری فێربوون سەردانی دیوانی قائمقامیەتی قەزای بازیانیان کرد، هاوکات دوابەدوای ئەم سەردانە یەکەم سیمیناری هاوبەش لەلایەن بەڕێز (د.محمدخانی) لەبەرواری ١٠-٢-٢٠٢٤ لە بازیان کۆڕێک پێشکەش کرا لەژێر ناونیشانی (چۆن بازیان بکرێتە شاری فێربوون)...
ئەمڕۆ بەرواری ١٠-٢-٢٠٢٤ (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) و (یەکێتی زانایان - ناوچەی پێنجوێن) لە چالاکیەکی هاوبەشدا خولێکی (چوار) ڕۆژەی تایبەت بە بواری دارایی و ئابوری کە بۆ بەڕێز (دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی) شارەزا و پسپۆڕی بواری بانک و دارایی ڕێکخراو بوو کۆتایی هات. هاوکات مەراسیمەکە بەئامادەبوونی بەڕێز قائمقامی پێنجوێن و بەرپرسی (یەکێتی زانایان - ناوچەی پێنجوێن) بەڕێوەچوو. 📑لە کۆتاییدا سەرجەم بەشداربووانی خولەکە بڕوانامەی بەشداربوونیان پێبەخشراو و هاوکات 📖📚کتێبی(دەروازەیەک بۆ ئابوری ئیسلامی) لە نوسینی بەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر علی قەرەداخی) و وەرگێڕانی بەڕێز (دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی) لە دوتووێی دوو بەرگدا پێشکەشی بەشداربوان کرا ....
🟠لە درێژەی کاروچالاکییەکانی ئەمڕۆ ٣-٢-٢٠٢٤ سێیەم ڕۆژی خولی (هۆشیاری مامەڵە دارایی و ئابوورییە سەردەمییەکان) بەڕێوەچوو کە لەلایەن (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (یەکێتی زانایان - ناوچەی پێنجوێن) بۆ بەڕێز (دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی) شارەزا و پسپۆڕی بواری بانک و دارایی ڕێکخراوبوو...
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بەرواری ١-٢-٢٠٢٤ کۆڕێکی ڕاوێژکاری سازکرا بۆ (ڕۆشنبیران و ڕاگەیاندنکاران و چالاکان و هونەرمەندان) بەمەبەستی دانانی ڕێگایەک بۆ بنیاتنانی بناغەیەک بۆ برەودان و پەرەدان بە سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن کە ئامانجی پڕۆگرامەکەیە
لە درێژەی کارو چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەمەبەستی خزمەتکردنی خانمانی شارۆچکەی پێنجوێن ئەمڕۆ بەرواری ١-٢-٢٠٢٤ بەڕێز (د.محمد خانی) سیمینارێکی تایبەت بەخانمانی شارۆچکەکە پێشکەشکرد و تێیدا ڕۆڵ و کاریگەری خانمان لە کۆمەڵگەدا خرایە ڕوو هاوکات داوای پشتیوانی و بەشداری خانمان کرا لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا و بە خۆشحاڵیەوە خانمانی ئامادەبوو زۆر بەدڵسۆزیی و خەمخۆریەوە بڕیاریاندا دەستبار و هاوکاری پڕۆگرامبن و بەشداربن