"سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆڕسوارەکانی پێنجوێن"

چالاکیی گشتیی

2025-02-08
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

سیمینارێکی نوێ بۆ گەنجە ماتۆڕسوارەکانی پێنجوێن لە چوارچێوەی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"دا، ئەمڕۆ سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "سەردەمێکی نوێ بۆ ماتۆڕسوارەکانی پێنجوێن" لەلایەن د.محمدخانییەوە بە ئاماەبوونی گەنجانی پێنجوێن و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان پێشکەش کرا. ئەم سیمینارە گرنگە کە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری گەنجانی ماتۆڕسوار بوو، کۆمەڵێک بابەتی گرنگی لەخۆگرت سەبارەت بە پاراستنی سەلامەتی و چۆنیەتی بەکارهێنانی دروستی ماتۆڕ لە شارەکەدا. ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی شارەکە بۆ دروستکردنی کولتورێکی شارستانی لەنێو گەنجە ماتۆڕسوارەکاندا.

هاوبەشەکان