چالاکییەکان

سەرەکی / چالاکییەکان

چالاکی

پێنجوێن شاری فێربوون

2026-06-01
پێنجوێن

شادی و خەندە باڵی کێشا بەسەر پێنجوێندا: ئاهەنگێکی ناوازە بۆ منداڵان بەڕێوەچوو!

شادی و خەندە باڵی کێشا بەسەر پێنجوێندا: ئاهەنگێکی ناوازە بۆ منداڵان بەڕێوەچوو! ئەمڕۆ دووشەممە (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لە کەشێکی پڕ لە وزەی ئەرێنی و دڵخۆشی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ / نوسینگەی هەڵەبجە، ئاهەنگێکی تایبەت و ناوازەیان بۆ منداڵانی چاوگەشی شارۆچکەی پێنجوێن سازکرد. ئاهەنگەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ی پێشنیوەڕۆ لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو، کە تێیدا چەندین چالاکی جۆراوجۆری هونەری و کات بەسەربردنی بەپێز پێشکەش بە منداڵان کران. پەیامی پێزانین: لێرەوە سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاڕاستەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ / نوسینگەی هەڵەبجە دەکەین بۆ هاوکاری و بەشدارییە کاریگەرەکەیان لە سەرخستنی ئەم ئاهەنگەدا. سوپاس و پێزانین بۆ سەرجەم مامۆستاکان کە هاوکارمان بوون ئامانجی سەرەکی: ئەم دەستپێشخەرییە بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی لایەنی دەروونی و کۆمەڵایەتی منداڵان و چاندنی خەندە لەسەر لێویان ئەنجامدرا، تاوەکو یادگارییەکی جوانیان لەم ڕۆژەدا بۆ تۆمار بکرێت.
2026-05-04
پێنجوێن

کۆبونەوەی بۆردی باڵاو فەرمانگەکانی پێنجوێن بەسەرپەرشتی قائیمقام

بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەشداریان لە کۆبونەوەیەکدا کرد لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سنوری قەزای پێنجوێن بە ئامادەبونی بەرێز کاک عدنان کاکە ڕەش قائیمقامی قەزای پێنجوێن و سەرۆکی بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن کە بەڕێز کاک دکتۆر عبدالفتاح بە نوێنەرایەتی پرۆگرام کارنامەی ئەم ساڵی پرۆگرامەکەی بە تایبەت بۆ پەرە پێدانی کەرتی حکومی بەتایبەت کەرتی فەرمانبەران خستە ڕوو بۆ ئەوەی بتوانین هاوکاری فەرمانبەر و بەڕێوە بەری دائیرەکان بکەین بۆ ئەوەی باشتر توانای خۆیان بەرز بکەنەوە لە خزمەتکردنی سنوری قەزاکە ئەمەش وەکو بەشێک لە پەرەپێدانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەرجەم بوارەکانی پەروەردە و تەندروستی و گەنجان بەشێکی گرنگی خزمەتگوزاین لە سنوری قەزاکەمان،بۆیە وەکو پرۆگرامەکە گرنگە بە لامانەوە کە خولی تایبەت بە فەرمانبەران و بەڕێوەبەری فەرمانگەکان بکەینەوە بۆ ئەوەی توانا و لێهاتویان بەرز بکرێتەوە بتوان زیاتر خزمەتی خەڵکی سنوری قەزای پێنجوێن بکەن.
2025-03-17
پێنجوێن

سیمینارێکی تایبەت بە پاراستنی گیا بەهارییەکان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

سیمینارێکی تایبەت بە پاراستنی گیا بەهارییەکان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو ​پێنجوێن - ئەمڕۆ سێشەممە (١٧ی ئازاری ٢٠٢٦)، لەپێشوازی وەرزی بەهاردا سیمینارێکی هۆشیاریی ژینگەیی لەژێر ناونیشانی "چۆن پارێزگاری لە گیا بەهاری و خۆراکییەکان بکەین؟" لە هۆڵی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) لە کتێبخانەی گشتیی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو. ​ئەم چالاکییە کە بە هەماهەنگی لە نێوان پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" و "ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە" ڕێکخرابوو، لەلایەن ڕێبوار کەمال، سەرۆکی ڕێکخراوی ملەکەوە پێشکەش کرا. ​لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی بەکارهێنانی زانستییانەی گیا بەهارییەکان و ڕێگریکردن لە هەڵکێشانی ڕەگی ئەو گیایانەی کە سەرچاوەیەکی گرنگی خۆراکی و ئابوورین بۆ دانیشتووانی سنوورەکە. بەهۆی دەوڵەمەندیی کوێستانەکانی پێنجوێن بە ڕووەکی دەگمەن، چالاکییەکە جەختی لە چەند خاڵێکی سەرەکی کردەوە: ​بڵاوکردنەوەی کولتووری دروستی لێکردنەوەی گیاکان. ​پاراستنی فرەچەشنیی زیندەیی لە کوێستانەکاندا. ​هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیی لەناوچوونی ئەم سامانە نەتەوەییە. ​سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دۆستانی ژینگە و هاوڵاتیانی ناوچەکە بەڕێوەچوو، بە ئامانجی ئەوەی پێکەوە کار بۆ پاراستنی ژینگەی پێنجوێن بکرێت.
2026-02-18
پێنجوێن

پێشەنگانی کەرتی تەندروستیی "شاری فێربوون" خەڵات دەکرێن

پێنجوێن - ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦: لە مەراسیمێکی پڕ شکۆ و شایستەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیداری و ئەمنی، ڕێز لە کۆمەڵێک ڕاهێنەر و چالاکوانی خۆبەخش گیرا کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە پڕۆژەی "پێنجوێن شاری فێربوون"دا گێڕاوە. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەدنان کاکە ڕەش، قائیمقامی قەزای پێنجوێن و سەرۆکی بۆردی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"، و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی پێنجوێن، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو. لە بەشێکی سەرەکی مەراسیمەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەریەک لە: بەڕێز لوقمان لەتیف: سەرپەرشتیاری بۆردی تەندروستی پڕۆگرامەکە. ژمارەیەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخش: کە لە کەرتی تەندروستی پڕۆگرامەکەدا چالاک بوون. هۆکاری خەڵاتکردنەکە ئەم ڕێزلێنانە وەک وەفایەک بوو بۆ ئەو ئەرک و ماندووبوونە خۆبەخشانەیەی کە ئەم تیمە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە. ئەوان توانیویانە لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەوە، خزمەتێکی گەورە بە دانیشتوانی پێنجوێن و دەوروبەری بکەن و ئاستی ڕۆشنبیری تەندروستی لە ناوچەکەدا بەرز بکەنەوە. پاشان بەڕێز قائیمقامی پێنجوێن لە میانەی وتارێکدا، بەڕێز عەدنان کاکە ڕەش، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی قوڵ بۆ سەرجەم ڕاهێنەرە خۆبەخشەکان و هیوای سەرکەوتن بۆیان، جەختی لەسەر گرنگیی کاری خۆبەخشی کردەوە وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە. هەروەها بەڕێزیان وتیان: "ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە ئایندەدا درێژەپێدەر و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی شارۆچکەی پێنجوێن، بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و فێرکردن و لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکاندا." - عەدنان کاکە ڕەش ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بۆ گۆڕینی شارۆچکەکە بە ناوەندێکی گرنگی ڕۆشنبیری و فێرکاری لە هەرێمی کوردستاندا. پێشەنگانی کەرتی تەندروستیی "شاری فێربوون" خەڵات دەکرێن پێنجوێن - ١٨ی شوباتی ٢٠٢٦: لە مەراسیمێکی پڕ شکۆ و شایستەدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیداری و ئەمنی، ڕێز لە کۆمەڵێک ڕاهێنەر و چالاکوانی خۆبەخش گیرا کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە پڕۆژەی "پێنجوێن شاری فێربوون"دا گێڕاوە. مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەدنان کاکە ڕەش، قائیمقامی قەزای پێنجوێن و سەرۆکی بۆردی باڵای پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"، و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ئاسایشی پێنجوێن، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی شارۆچکەکە بەڕێوەچوو. لە بەشێکی سەرەکی مەراسیمەکەدا، قەڵغانی سوپاس و پێزانین بەخشرا بە هەریەک لە: بەڕێز لوقمان لەتیف: سەرپەرشتیاری بۆردی تەندروستی پڕۆگرامەکە. ژمارەیەک لە ڕاهێنەرانی خۆبەخش: کە لە کەرتی تەندروستی پڕۆگرامەکەدا چالاک بوون. هۆکاری خەڵاتکردنەکە ئەم ڕێزلێنانە وەک وەفایەک بوو بۆ ئەو ئەرک و ماندووبوونە خۆبەخشانەیەی کە ئەم تیمە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە. ئەوان توانیویانە لە ڕێگەی هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەوە، خزمەتێکی گەورە بە دانیشتوانی پێنجوێن و دەوروبەری بکەن و ئاستی ڕۆشنبیری تەندروستی لە ناوچەکەدا بەرز بکەنەوە. پاشان بەڕێز قائیمقامی پێنجوێن لە میانەی وتارێکدا، بەڕێز عەدنان کاکە ڕەش، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی قوڵ بۆ سەرجەم ڕاهێنەرە خۆبەخشەکان و هیوای سەرکەوتن بۆیان، جەختی لەسەر گرنگیی کاری خۆبەخشی کردەوە وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە. هەروەها بەڕێزیان وتیان: "ئێمە بەڵێن دەدەین کە لە ئایندەدا درێژەپێدەر و بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی شارۆچکەی پێنجوێن، بەتایبەتی لە بواری پەروەردە و فێرکردن و لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکاندا." - عەدنان کاکە ڕەش ئەم چالاکییە بەشێکە لە هەوڵە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" بۆ گۆڕینی شارۆچکەکە بە ناوەندێکی گرنگی ڕۆشنبیری و فێرکاری لە هەرێمی کوردستاندا
2026-02-12
پێنجوێن

پانێڵێکی ئەکادیمی سەبارەت بە ژینگە و ژیان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

پێنجوێن - پڕۆگرامی پێنجوێنی شاری فێربوون ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٦، پانێڵێکی تایبەتی ئەکادیمی بە ناونیشانی ژینگە و ژیان: لە هزرەوە بۆ کردار لە هۆڵی پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەبرد. ئەم پانێڵە کە لە کاتژمێر ٢ی دوای نیوەڕۆدا لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەستی پێکرد، لەلایەن دوو ئەکادیمی و توێژەری ناسراوی زانکۆوە پێشکەش کرا: پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. کارزان عەبدوڵڵا و پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. عەبدوڵڵا ئەحمەد (د. خاکی). ئەم چالاکییە ئەکادیمییە بە سەرکەوتوویی و بە بەشداریکردنی بەرچاوی ژمارەیەک لە دانیشتوانی پێنجوێن و ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی ژینگە بێستون عەبدوڵڵا و ئالان یوسف بەڕێوەچوو. پانێڵەکە هەلێکی گرنگ بوو بۆ لێکدانەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی ژینگە و گرنگی گواستنەوەی هزر بۆ کردار لە بواری پاراستنی ژینگە و ژیان.

هاوبەشەکان