
سیمیناری خوێندنەوەی کتێب
چالاکیی گشتیی
2025-02-22
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە کەشێکی بەفراوی و ساردا کۆڕێکی گروپی پێنجوێن شاری فێربوون گفتوگۆیەکی گەرمیان کرد سەبارەت بەو کتێبانەی خوێندبویانەوە کە ئەمەش یەکێکە لەو بەرنامانەی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە خوێندنەوە بە کلتور بکرێت لە ڕێگەوە زۆرترین کەسی پێنجوێن هەوڵبدرێت سود مەند بن چونکە هەتاکو بخوێنیتەوە وشیاری زیاتر دەبێت و بەو ئاڕاستەیە کاردەکات. سۆزان ھادی و چاوان نەریمان کتێبی(ئایا نێر و مێ دوو ڕەگەزی یەکسانن) ئاڤان سامان کتێبی( مێژووی کۆنی کورد) ئەوین سامان کتێبی(٥٠ مۆم بۆ کوڕان و کچان)