سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
سازدانی سیمینارێک تایبەت بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی شارۆچکەی پێنجوێن، لەم سیمنینارەدا کە لەلایەن (د.عبدالفتاح حمە رحیم هەورامی)ەوە پێشکەشکرا تیشکخرایە سەر ئەوەی کە پێویستە فەرمابەر سەرەڕای سەختی و ئاڵەنگارییەکانی ژیانی ڕۆژانەی دەبێت هەوڵبدات کەسێکی بەرهەمداربێت و خۆی لە ڕۆتینە خراپ و ڕوخێنەرەکانی ژیان بپارێزێت.
کۆڵنەدان و بەردەوامی مرۆڤ دەگەیەنێتە لوتکە. بەرواری ٣١-١-٢٠٢٤ وەک پشتیوانی و ئاڕاستەکردنی پێزانین لەبەرامبەر ئەنجامدانی کارێکی ناوازە لەلایەن یاریزانێکی خاوەن پێداویستی تایبەت و مامۆستایەکی ڕاهێنەری لەشجوانیەوە، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاسی ماندوونەبوون و کۆڵنەدان و بەردەوامی پێشکەش بە بەیاریزان شکار عومەر و ڕاهێنەر ڕێکەوت فازیل کرد لەبەرامبەر سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ئاستێکی باڵا لەبواری وەرزشدا کە لــەئێستادا پاڵێوراوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی پارائۆڵۆمپی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پشتیوانی هەموو هەوڵێکە بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە.
لەدرێژەی بەسەرکردنەوە ونرخاندنی ڕۆڵی ئەو بەرێزانەی کە لەبوارە جیاجیاکاندا خزمەتی بەرچاو دەکەن، بۆ ئەمجار کۆمەڵێک مامۆستا لەلایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون ڕێز وسوپاسیان پێشکەشکرا لەبەرامبەر هەوڵەکانیان لە هاوکاری وپاڵپشتی بەشێک لەقوتابیانی قۆناغی 12. هاوکات نوێنەری قوتابیان وێڕای پێزانین وسوپاس دیاریان پێشکەش بە مامۆستایان کرد ودووپاتیان کردەوە کە ئەم هەڵوێستەیان لەبیرناکەن.
سازدانی سیمینارێک لەلایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) تایبەت بە کارمەندانی کەرتی گشتی مەرزی سەرانبەند بەمەبەستی برەودان بە کاری ڕۆژانەی فەرمانبەران لە دامەزراوە حکومیەکاندا...
لەچوارچێوەی کاروچالاکیەکانمان بۆ توێژی گەنجان بە پێویستمان زانی سیمینارێک ڕێک بخەین بۆ گەنجانی بەڕێز و خوێن گەرم و ماتۆڕ سوارەکانی شارۆچکەی پێنجوێن هاوکات سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز (د.محمدخانی) و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قائمقامی پێنجوێن ئەنجامدراو و لە سیمینارەکەدا تیشکخرایە سەر ئەو بابەت و ئاریشە و لێکەوتانەی کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماتۆڕ لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرە لە کۆمەڵگەدا دروست دەبن و ڕودەدەن و هاوکات چارەسەری گونجاویشی بۆ خرایە ڕوو ... هەر لە سیمینارەکەشدا بڕیاردرا بەدروستکردنی لیژنەیەک لە گەنجانی ئامادەبوو بۆ سەرپەریشتی کردنی سەرجەم ئەو کەسانەی ماتۆڕ بەکار دەهێنن لە شارۆچکەکەدا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان...
ئەمڕۆ بەرواری ٣١/١/٢٠٢٤ یەکەم سیمینار لەلایەن پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون لە ناحیەی ناوپارێز ئەنجامدرا وەک دەستپێکی کاری پەروەردە و فێرکردن لەو ناحیەیە و گوندەکانی دەورووبەری، کە لە لایەن هەریەکە لە بەڕێزان (د.محمدخانی و د.عبدالفتاح هەورامی) و بە ئامادەبوونی بەڕێزان زانا ڕحمان قائمقامی پێنجوێن و هێمن ابرهیم بەڕێوەبەری ناحیەکە و بەرپرس و نوێنەری فەرمانگە حکومیەکان و کەسایەتی و فەرمانبەر و دانیشتوانی ناوچەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا، ئێمەش لای خۆمانەوە وەک ستافی پڕۆژە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرجەم بەرپرسان و ئامادەبوانی سیمینار و بەتایبەتی بەڕێوەبەری ناحیەی ناوپارێز دەکەین کە زۆر بە دڵگەرمی و دڵسۆزانەوە هاوکاری و پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژەکە دەربڕی. لە کۆتایشدا بڕیاردرا ئەم سیمینارە سەرەتایەک بێت بۆ ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینار و چالاکی پەروەردەیی و تەندروستی و ژینگەیی و هتد ... لە ئایندەدا.
٢٠-١-٢٠٢٤ (یەکەم ڕۆژی ) 📢خولی (هۆشیاری مامەڵە دارایی و ئابوورییە سەردەمییەکان) 🟠(پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) بە هاوبەشی (یەکێتی زانایان - ناوچەی پێنجوێن) هەڵساین بە کردنەوەی خولێکی (چوار) ڕۆژەی تایبەت بە بواری دارایی بۆ بەڕێز (دکتۆر ئەبوبەکر پێنجوێنی) شارەزا و پسپۆڕی بواری بانک و دارایی ... د.ابوبکر پێنجوێنی
بەدروشمی (ساڵی یەکخستنی تواناکان) یەکەم چالاکی گرنگمان لە ساڵی (٢٠٢٤)دا ئەنجامدا. لە چوارچێوەی (پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون) و بەسەرپەرشتی (قائمقامیەتی قەزای پێنجوێن) ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٠-١-٢٠٢٤) ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە وەک دەسپێکی کار لە ساڵی نوێدا سەردانی هەریەکە لە ناحیەکانی (ناڵپارێز و گەرمک) کران بەمەبەستی ڕونکردنەوەوی دید و پەیامی پڕۆژەکەمان و دروستکردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان یەکەی ئیداری و فەرمانگەکەنی ئەوناوچانە و هاوکات فراوانکردنی مەودای کاری پڕۆژەکەمان بۆ ساڵی (٢٠٢٤).. بەسوپاسەوە سەرپەرشتیارانی یەکە ئیدارییەکانی ئەو ناوچانە بەوپەری دڵسۆزیەوە بەڵێنی هاوکاری و پشتیوانیان بۆ پڕۆژەکە ڕاگەیاند و بڕیاریاندا بەشدابن لەپڕۆژە کەماندا ...
نمونەیەک خۆری هیوایە بۆ ئەودایک و باوکانەی کە منداڵی ئۆتیزمایان هەیە... بۆ ئەو دایک و باوکە بەڕێزانەی کە منداڵی ئۆتیزمیان هەیە ئەتوانن شێوازی فێرکردن و هەوڵدانیان بەڕێگەی جیاجیا تاقی بکەنەوە تا دۆخی ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان بگۆڕن... هاوشێوەی کاک شکار کە لەڕێگەی مامۆستا ڕێکەوت فازیل توانیویەتی بەشێوازێکی ناوازە گۆڕانکاری لە ژیانی خۆیدا بکات. تێبینی و وتەبەنرخەکانی بەڕێز دکتۆر محمدخانی لەڕوی دەروناسییەوە سەبارەت بەم کارە ناوازەیە لەم ڤیدۆیەدا خستۆتەڕوو..
لە چاورچێوەی کارو چالاکییە تەندروستییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و لە درێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک،بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خانمانی شارۆچکەی پێنجوێن لە زیانەکانی شێرپەنجەی مەمک و هاوکات هۆکارەکانی سەرهەڵدان و ڕێگاکانی خۆپشکنین و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک، بەئامادەبوونی ژمارەیەک خانمی شارۆچکەی پێنجوێن، پێنج شەممە ٢١/١٢/٢٠٢٣ پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بــــە هــــــاوبــــــەشــــی لــــەگــــەڵ(ڕێــکــخـراوی لایـف ســکـــیــڵـــس) سیمینارێکیان سەبارەت بە( شێرپەنجەی مەمک) سازکرد بۆ ڕاهێنەرانی ڕێگەپێدراوی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی سلێمانی و پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون : 🚺ژیلا عبدالرحمن مصطفی 🚺گـــوڵان کــــمـــــال رحــمــان
لەدرێژەی کارەکانی هەڵمەتی یەک هەفتەیی بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگە و خزمەتی گشتی لەمیانی پڕۆگرامی گەورەی (پێنجوێن شاری فێربوون )لە گوندی گامێشتەپە ئەمڕۆ بەکارێکی هەرەوەزی توانرا سەرجەم چاڵ و تاسەکانی ڕێگای سەرەکی گوندەکەیان چاکبکرێت،زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ کاک (نازم علی )کە تێچووی کارەکەی لەئەستۆگرت چیمەنتۆ و چەو و لمی بۆ دابینکردبوون،وەزۆر سوپاس بۆ پیاوی چاکەخوازی گوندەکە (لالە حسین)کە مەکینەکەی خستە خزمەت کارەکەوە،زۆرسوپاسی هاوکاری و بەدەمەوەهاتنی ئەو گەنجە ئازیزانەی گوندەکە دەکەین کە ماندووبوون و کارەکەیان ڕاپەڕاند،ئەم هەڵمەتە بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی ژینگەی گوندەکە و جوانتر کردنی سروشتی ئاوایی بۆ خزمەت و چاکەی گشتی.
بەمەبەستی پێزانین ونرخاندنی هەوڵ وماندبوونەکانیان لەخزمەتی پەروەردە ،پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون قەڵغانی سوپاس وپێزانینی بەخشیە بەڕێزان مامۆستا (لەتیف حسێن) بەرێوەبەری پەروەردە لەپای هەوڵەکانی لەنووسینی پەروەردەیی وخزمەتی کەرتی پەروەردە هەروەها قەڵغانی سوپاس پێشکەشکرا بەستافی پەروەردەی شارباژێر لەپای کاری پێکەوەیی وداهێنانکاری لە بواری پەروەردە .
سازکردنی سیمینارێک بۆ بەڕێز (د.محمدخانی) تایبەت بە بنکەی پێنجوێن بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە ناونیشانی: (بەرەکەت لە کارکردن و پەروەردەکردندا). بەناوی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربونەوە زۆر سوپاسی بنکەی پێنجوێن بۆ فێرکردن و لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەکەین کە بڕوانامەی پێزانین و ڕێزلێنانیان لەلایەن بنکەکەیانەوە بەخشیە بەڕێز دکتۆر محمدخانی و پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون.
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٣ پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە شانازیەوە میوانداری نوێنەرانی گوندی گامێش تەپە ی شارەزوری کرد ئەرکیان کێشا بوو سەردانی پێنجوێنیان کرد کە بە مەبەستی زیاتر ئاشنا بوون و کۆبونەوە لەگەڵ سەرپەرشتیاران و ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات دروست کردنی هەماهەنگی و پەیوەندی لەگڵ پڕژەکەدا، مایەی خۆشحاڵییە لەلایەن سەرپەرشتیارانی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بڕیار دار گوندی گامێش تەپە بەشێک بێت لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەپێویستی دەزانین بەناوی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامەوە سوپاسێکی بێپایان ئاڕاستەی نوێنەرانی ئامادەبوی گوندی گامێشتەپە بکەین کە بە هاوڕێیەتی بەڕێز (هاوڕێ نزار حمە) ئەرکیان کێشابوو هاتبوون بۆ شارۆچکەی پێنجوێن و دەستی ماندوو نەبونیان دەگوشین.
ئەمڕۆش لەدرێژەی هەڵمەتی نەمام ناشتن و پاک ڕاگرتنی ژینگەی گوندەکەیان وەک بەشێک لە پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بۆ ڕۆژی دووەم دەستکرا بە پاککردنەوە و دانانی ئاوەڕۆ و شۆردنی کۆڵانەکانی ناو گوندی گامێشتەپە و و پاککردنەوەی ڕێگای سەرەکی گوندەکە،زۆر سوپاس و دەستخۆشیمان …