باوەڕ بەخۆبوون

چالاکیی گشتیی

2025-02-20
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

ڕاهێنەر بەڕێز (ئاراس پێنجوێنی) "ڕاهێنەر و هەڵگری (بڕوانامەی (TOT) و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کارگێڕیدا و ئەندامی ئەکادیمی جیهانی (GATQ) بۆ ڕاهێنان و بڕوانامەی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ پەروەردەی کرداری" سیمینارێکی گرنگ پێشکەش کرد لەژێر ناونیشانی "باوەڕ بەخۆبوون". لە سیمینارەکەدا ڕاهێنەر ئەم بابەتانە شرۆڤە کرد: - چۆنیەتی بەهێزکردنی متمانە بە خۆبوون - تەکنیکە نوێیەکانی سەرکەوتن - چۆنیەتی دەربازبوون لە بیرکردنەوەی نەرێنی - ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانجەکان بەشداریکردن لەم سیمینارانەدا دەرفەتێکی باشە بۆ هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت گۆڕانکاری ئەرێنی لە ژیانیاندا دروست بکەن. لە کۆتایدا لە لایەن ئەندامی بۆردی باڵای پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و ڕێز بەخشرایە بەڕێز(ئاراس پێنجوێنی) هیوای سەرکەوتنی بۆئەخوازین.

هاوبەشەکان