
کۆتایی هاتنی خولی لێهاتووییەکانی ژیان لە پێنجوێن
خولى گشتیى بۆ پێكهاته جیاوازهكانى كۆمهڵ
2025-02-08
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
لە چوارچێوەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ لە شارۆچکەی پێنجوێن،خولی لێهاتووییەکانی ژیان کە لەلایەن د.محمدخانییەوە وترایەوە، بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. لە ڕێوڕەسمی کۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداربوون پێشکەش بە بەشداربووان کرا، کە ئەمەش بووە هۆی دڵخۆشی و هاندانی زیاتری بەشداربووان بۆ بەردەوامبوون لە گەشەپێدانی تواناکانیان. سوپاس بۆ سەرجەم هاوکاران و بەتایبەت مامۆستا فەریق حمەصالح کە هاوکار و هۆکارێکی گرنگبوو لە ئەنجامدانی ئەم خولەدا..