ئاگادارینامەکان

سەرەکی / ئاگادارینامەکان

ئاگادارینامە

پێنجوێن شاری فێربوون

٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم

سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".

پێنجوێن- سیمینارێکی تایبەت دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.سیمینارەکە کە کاتژمێر دوو دەستپێدەکات، تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا.بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتین لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە.ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداریە لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی زۆری ئینتەرنێت، مامۆستایانی ئاینی، ڕاقییەکان، چارەسەرکارەکان و خوێندکاران گرنگە.ڕۆژ : پێنجشەممەڕێکەوت: ١٣-١١-٢٠٢٥کات: ٢٠٠:ی پاشنیوەڕۆشوێنی بەڕێوەچوونی سیمینارەکە: کتێبخانەی گشتی پێنجوێنە لە نهۆمی دووەم.
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

پێنجهەمین خولی دروومانی تایبەت بە خانمان

کردنەوەی خولی دروومان..بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی پیشەی دروومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکرد.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی دروومانبێ بەرانبەر بۆ خانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٢٦-١٠-٢٠٢٥ ڕۆژی یەکشەممە دەست پێدەکات و دووهەفتە دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنفێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/TD7bfLqs3u3pmfKm7یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شەکرە لە پێنجوێن

لەچوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت لەلایەن دکتۆر (مەزن جەمیلە)وە، کە پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەیە، ڕێکدەخرێت. ئەم سیمینارە لە ژێر ناونیشانی"نەخۆشی شەکرە چی بخوات ؟ " ، ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت.وردەکاری چالاکییەکەناونیشان: چۆن کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی لەشمان بکەینپێشکەشکار: دکتۆر مەزن جەمیلەپزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەکات و شوێنبەروار: چوارشەممە، ٨-١٠-٢٠٢٥کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێننهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربووندەربارەی سیمینارەکەئەم سیمینارە تایبەتە بە:ناسینی شێوازە دروستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرەڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
وێنە - کتێبخانەی پێنج پێنجوێنی گشتی - نهۆمی دووەم

 وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر 

لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)بۆ کێ؟مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکەخوێندکارانی ئامادەییخاوەن پیشە جیاوازەکانچی فێردەبیت؟ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟ئایا هەڵە دەکات؟مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێراییوەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانباسە گرنگەکانی ترکەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێتڕاهێنەر: ئالان قەرەداغیخاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیاتۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
٣ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..

پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت. خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندنخوێندکارانی زانکۆکارمەندانی ڕاگەیاندنڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکانکارمەندانی بازرگانی و ڕیکلامهەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتووڕاهێنەری پسپۆڕ:بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:بڕوانامەی TOTسێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانسەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆشئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانتێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.تۆمارکردنی ناو لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/Y7UhLVkNfwgdRj3VAیان بە پەیوەندیکردن بەم دوو ژمارە مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت:[07706010404][07506010404]

هاوبەشەکان