پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت.
خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.
خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:
مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن
خوێندکارانی زانکۆ
کارمەندانی ڕاگەیاندن
ڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکان
کارمەندانی بازرگانی و ڕیکلام
هەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتوو
ڕاهێنەری پسپۆڕ:
بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:
بڕوانامەی TOT
سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنان
سەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆش
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستان
تێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.
تۆمارکردنی ناو لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە: ![]()
![]()
https://forms.gle/Y7UhLVkNfwgdRj3VA
یان بە پەیوەندیکردن بەم دوو ژمارە مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت:
[07706010404]
[07506010404]