سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شەکرە لە پێنجوێن
لەچوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت لەلایەن دکتۆر (مەزن جەمیلە)وە، کە پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەیە، ڕێکدەخرێت. ئەم سیمینارە لە ژێر ناونیشانی"نەخۆشی شەکرە چی بخوات ؟ " ، ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت.
وردەکاری چالاکییەکە
ناونیشان: چۆن کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی لەشمان بکەین
پێشکەشکار: دکتۆر مەزن جەمیلە
پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرە
کات و شوێن
بەروار: چوارشەممە، ٨-١٠-٢٠٢٥
کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن
نهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون
دەربارەی سیمینارەکە
ئەم سیمینارە تایبەتە بە:
ناسینی شێوازە دروستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرە
ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست
وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان