سیمیناری تەندروستی خانمان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی

٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ
|
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون

 
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی گرنگ سازدەکات لەسەر بابەتی تەندروستی خانمان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی، کە لەلایەن بەڕێز دکتۆر شەم ئەحمەد عەلی پێشکەش دەکرێت. ئەم سیمینارە دەرفەتێکی بێ‌وێنەیە بۆ هەموو خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست بەدەست بهێنن و ئاشنا بن بۆ ئەو ڕێگا تەندروستانەی کە یارمەتیدەری پاراستنی تەندروستییان دەدات. تەندروستی ژنان لە گرنگترین بابەتە تەندروستییەکانە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە، بۆیە بەشداریکردن لەم جۆرە سیمینارانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی.
📅 ڕۆژ:
دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥
🕥 کاتژمێر:
١٠:٣٠ی بەیانی
📍 شوێن:
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون

هاوبەشەکان