سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
ئاگادارینامەکان
سەرەکی / ئاگادارینامەکان
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر- مایکرۆسۆفت ئۆفیس پاوەرپۆینت
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵدەستێت بە سازکردنی خولێکی تایبەت بە بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس پاوەرپۆینت بۆ ئاستی سەرەتا تا پێشکەوتوو، بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا. لەم خولەدا فێرخواز فێری شێوازە دروستەکانی پێشکەش کردنی سیمینار و زانیاری و بابەتی فێرکاری دەبێت و سەرجەم وردەکارییەکان لە لایەن مامۆستای شارەزا و بەئەزموون مامۆستا (ئومێد عمر) فێردەکرێت.. ماوەی خول: ٥ ڕۆژ کاتی خول: بەیانیان: ٩- ١١ نیوەڕوان: ٢- ٤ ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە. ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە، بەرواری: ٢٦- ١- ٢٠٢٥ کۆتایی خول: ٣٠- ١- ٢٠٢٥ ڕۆژی تاقیکردنەوە: ٢-٢- ٢٠٢٥ سوودمەندان: سەرجەم چین توێژە جیاوازەکان، مامۆستایان، خوێندکاران، قوتابیان.. هتد. خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/JzfasPszAAuBnKPd8
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
دەرمانێک بۆ کار دواخستن..
سیمینارێکی گرنگ و بەسوود لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا ڕاهێنەر (گەشتیار غەریب) باس لە چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر کاردواخستن دەکات.لەم سیمینارە چەندین ڕێگای کارا و سەردەمیانە دخرێنەڕوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی کێشەی دواخستنی کار، کە یەکێکە لە گەورەترین کێشەکانی سەردەم و کاریگەری نەرێنی لەسەر بەرهەمداری و گەشەی تاک هەیە.بەشداربووان دەتوانن سوود لە تەکنیکە نوێکانی بەڕێوەبردنی کات و خۆڕێکخستن وەربگرن، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی ڕۆژانەیان.ڕۆژ: شەممەڕێکەوت: ٢٥-١-٢٠٢٥کات: ١:٣٠ خولەکشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢١ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١:٤٥ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
چی بکەین زووبگەینە ئامانجەکانمان؟ ..
لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ، ڕێکەوتی ٢١-١-٢٠٢٥ سیمینارێک بۆ بەڕێز (م. توانا عبدالکریم پێنجوێنی) خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی ستراتیژیدا، ساز دەکرێت بەناونیشانی (چی بکەین زوبگەینە ئامانجەکانمان؟).هاتن بۆ هەموانە.ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوتی: ٢١-١-٢٠٢٥کات: ١:٤٥ی پاش نیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
١ ئازار ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
هونەری وێنەکێشان
پڕۆگرامی پینجوێن شاری فێربوونپێشبڕکێیەکی تایبەت بەهونەری وێنەکێشان بۆ بەهرەمەندانی شارۆچکەی پێنجوێن ڕێکدەخات،ئامانج لەم پێشبڕکێیە دەرخستن و پەرەپێدانی توانا هونەرییەکانی بەشداربووانە لە بواری وێنەکێشاندا.بۆ بەشداریکردن، پێویستە بەشداربووان ئەم مەرجانەیان تێدابێت:1- ئەزموونی پێشووی وێنەکێشانیان هەبێت.2- شارەزاییان لە بەکارهێنانی بۆیەی ئەکریلیک هەبێت.3- پێویستە بەشداربوو بتوانێت لەسەر لەوحەی کانڤاس کار بکات.4- مەرجە بەشداربوو دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوێنبێت.ئەم پێشبڕکێیە دەرفەتێکی باشە بۆ هونەرمەندە گەنجەکان تا بەهرەکانیان پیشان بدەن و تەکنیکی نوێی وێنەکێشان فێر ببن. هەروەها دەبێتە هۆی دەوڵەمەندکردنی ژیانی کەلتووری و هونەری شاری پینجوێن.خوازیار دەتوانێت لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماربکات:https://forms.gle/3XTkgsXPAAD6oKEC6ناو تۆمارکردن بەردەستە تاکو ڕێکەوتی ١-٢-٢٠٢٥لە کۆتایی مانگی ٢ی ٢٠٢٥ کێبەڕکێکە ئەنجام دەدرێت.
زیاتر بخوێنەوە
٢٠ شوبات ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە خانمان ڕادەگەیەنرێت..
خانمان پەلەبکەن لە ناوتۆمارکردن چونکە لە ئاییندەیەکی نزیکدا خولەکە دەستپێدەکات..پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانخولێکی دوو ڕۆژە بەناونیشانی "بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی توندوتیژی ئەلکترۆنی " و " بەرزکردنەوەی توانایی بەڕێوەبردنی بازرگانی بچوک" دەکاتەوە تاییبەتبەوخانمانەی کارێکی سەربەخۆ ئەنجام دەدەن یاخود پڕۆژەی ئەنجامدانی بزنسێکی تاییبەت بە خۆیان هەیە، ئەتوانن بەشداری ئەم خولە بکەن.مەرجەکانی بەشداریکردن :شوێنی ئەنجامدانی ڕاهێنانەکان :پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن* بەشداربوو : کچان و ژنان* تەمەن : 18 - 45 ساڵبۆ ناونوسین ئەم فۆڕمە پڕبکەرەوە:https://forms.gle/UnzGv9hweqU6kyya9ئەم چالاکییە بەشێکە لە پرۆژەی "ژنان و ئاشتی" کە بە هاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی ژنان بۆ ژنانی نێودەوڵەتی WfWI و بەخشندەیی لەلایەن سندوقی پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەریتانیا UKISF بەڕێوە دەچێت.لینکی سەرەکی ئاگاداریی ڕێکخراوی خەڵكhttps://www.facebook.com/share/p/1L5VMrSoLq/
زیاتر بخوێنەوە
١٤ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری کشتوکاڵی بەردەوام، بەرپرسیارێتییەک بۆ نەوەی داهاتوو..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەمەبەستی گرنگیدان بە کشتوکاڵی بەردەوام و کاریگەرییەکانی لەسەر داهاتووی نەوەکانمان، سیمینارێک بۆ بەڕێز (پ.ی. دکتۆر محمدخانی) سازدەکات.ئەم چالاکییە هەنگاوێکی گرنگە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا سەبارەت بە بەکارهێنانی شێوازە نوێیەکانی کشتوکاڵ و پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان.ئەم هەنگاوە نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە شاری پێنجوێن گرنگییەکی تایبەت دەدات بە پرسی کشتوکاڵی بەردەوام و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ بە شێوەیەکی زانستی و دۆستی ژینگە. هەروەها، ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەیاندنی زانیاری گرنگ بە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی بەشداریکردنیان لە پاراستنی ژینگە و دابینکردنی خۆراکی تەندروست بۆ نەوەکانی داهاتوو.تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە..ڕۆژ: سێ شەممەڕێکەوت: ١٤-١-٢٠٢٥کات : ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆشوێن: پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
دیداری پێنجوێن شاری فێربوون
دیدارێک بەمەبەستی هەنگاونانی پێنجوێن بەرەو یونسکۆ و بەشداری سەرکەوتووانە لە کۆنگرەی شارە فێربوونەکانی جیهان. ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٥-١٢-٢٠٢٤ لەدیدارێکدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی قەزای پێنجوێن و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەر و نوێنەری فەرمانگە حکومی و حیزبی و چین و توێژە جیاجیاکانی قەزاکە دیدارێکی گرنگ و ئامانجادار ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی هەوڵەکانی شاری پێنجوێن بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ ، شاندێکی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەشداری لە کۆنگرەی شەشەمی شارە فێربوونەکانی جیهان کرد کە لە شاری جوبەیلی سعودیە بەڕێوەچوو. شاندی پێنجوێن لەم کۆنگرەیەدا خستیانە ڕوو کە شارەکەیان خاوەن پێگە و پێشینەیەکی گەورەیە لە بواری پەروەردە و فێرکردن و ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی گۆڕینەوەی ئەزموون و شارەزایی لەگەڵ شارە فێربوونەکانی جیهان. جێی باسە، ئەندامبوونی پێنجوێن لە تۆڕی شارە فێربوونەکانی یونسکۆ دەبێتە هۆی کردنەوەی دەروازەیەکی نوێ بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە شارەکەدا و دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بوارەدا. بەم شێوەیە، پێنجوێن هەنگاوێکی گرنگی ناوە بەرەو ئاستی نێودەوڵەتی و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە یەکێک لە شارە فێربوونەکانی سەر بە ڕێکخراوی یونسکۆ.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری چۆن ببیتە ئەستێرە؟
سیمینارێکی گرنگ لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) پێشکەش کرا بۆ ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولی مایکرۆسۆفت ۆورد و درومانی خانمانیان کرد بوو لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی بوون بە ئەستێرە و داهێنان کرا..
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
لەسەر شێرپەنجەی مەمک پێویستە چی بزانین؟
#15 #16 لە درێژەی زنجیرە سیمینارە تەندروستیەکانمان ئەمڕۆ بەرواری ٢٥-١٢-٢٠٢٤ بەشی تەندروستی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بە سەرپەشتی بەڕێز (لقمان لەطیف) سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆژەکە، دوو سیمیناری تایبەت بە(شێرپەنجەی مەمک) لە دوو کاتی جیاواز لە بەیانیان و دوا نیوەڕوان، لەلایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ڕێگە پێدراوی پڕۆژە (بینایی عمر) و (سارا باقی) ەوە پێشکەشکران.
زیاتر بخوێنەوە
٢٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
سیمیناری (داهێنان)
سیمینارێکی گرنگ لە لایەن (د.عبدالفتاح هەورامی) پێشکەش کرا بۆ ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولی مایکرۆسۆفت ۆورد و درومانی خانمانیان کرد بوو لە سیمینارەکەدا باسی گرنگی بوون بە ئەستێرە و داهێنان کرا..
زیاتر بخوێنەوە
١٦ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
قەزای سەیدسادق - هۆڵی ڕۆشنبیری
کۆڕی (هۆشیاری و بەرپرسیارێتی)
لەژێر چاودێری قائمقامیەتی قەزای سەیدسادق، ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان - سەنتەری قەزای سەیدسادق بە هاوبەشی پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون. پ.ی.دکتۆر محمدخانی ڕێکەوتی ١٦-١٢-٢٠٢٤ قەزای سەیدسادق - هۆڵی ڕۆشنبیری
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - ناحیەی گەرمک - هۆڵی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی.
کۆڕی بەهاکان و خێزان و کۆمەڵگە ...
کۆڕێکی گشتی لەهۆڵی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی لە لایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بۆ بەڕێز (پ.ی.دکتۆر محمدخانی) بە ناونیشانی (بەهاکان و خێزان و کۆمەڵگە) سازدەکرێت.هاتن بۆ هەموانە و بەهاتنتان خۆشحاڵدەبین.شوێنی کۆڕ: هۆڵی قوتابخانەی گەرمکی بنەڕەتی.ڕۆژ: یەک شەممە.بەروار: ١٥-١٢-٢٠٢٤.کات: ١٠ی پێش نیوەڕۆ.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکان
کۆڕی فێربوونی بەردەوام کلیلی پێشکەوتنە ..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کۆڕێکی گشتی بۆ بەڕێز (پ.ی.دکتۆر محمدخانی) ڕێکدەخات، بەناونیشانی (فێربوونی بەردەوام کلیلی پێشکەوتن)تێبینی: هاتن بۆ هەموانە.شوێن: پێنجوێن - هۆڵی بۆنەکان.ڕۆژ: یەک شەممەبەرواری: ١٥-١٢-٢٠٢٤.کات: ١:٣٠ پاش نیوەڕۆ.
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی دروومانی خانمان
#4 بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی درومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکردپڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی سەرەتایی درومان بێ بەرامبەر بۆخانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ١٥-١٢-٢٠٢٤ ڕۆژی یەک شەممە دەست پێدەکات و(١٠) ڕۆژ دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١بۆ ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/qu3g2fji42Ku3wiW9یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
زیاتر بخوێنەوە
١٥ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
خولی کۆمپیوتەر - مایکرۆسۆفت ئۆفیس وۆرد
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی فێربوونی کۆمپیوتەر دەکاتەوە بۆ مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.تێبینی:١- ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە.٢- فێرخواز پێویستە شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر.٣- واباشترە فێرخواز لاپتۆپی تایبەت بە خۆیی پێبێت.ڕۆژانی ناوتۆمارکردن:لە بەرواری ١١ تاکو ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٤ فێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمەوە ناو تۆمار بکات:https://forms.gle/sLn8jwHtvnegNih69یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤ئاست: سەرەتا تا پێشکەوتووماوەی خول: ١٠ ڕۆژکاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠سوودمەندان: مامۆستایان، فەرمانبەران، خوێندکاران، قوتابیان، چین توێژە جیاوازەکان.ڕۆژانی خول: یەک شەممە تا پێنج شەممە.ڕۆژی دەستپێک: یەک شەممە. بەرواری: ١٥- ١٢- ٢٠٢٤کۆتایی: ٢٦- ١٢- ٢٠٢٤شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
زیاتر بخوێنەوە
1
2
3
4
5
6
هاوبەشەکان