وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر
لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.
کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)
بۆ کێ؟
مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکە
خوێندکارانی ئامادەیی
خاوەن پیشە جیاوازەکان
چی فێردەبیت؟
ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟
ئایا هەڵە دەکات؟
مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟
ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!
دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێرایی
وەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکاران
باسە گرنگەکانی تر
کەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێت
ڕاهێنەر: ئالان قەرەداغی
خاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیا
تۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:
https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47
واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!