Home
Announcements
Sectors
All
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
Activity
All
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
Projects
About
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
System
Dark
Light
Ku
English
کوردی
العربية
Home
Sectors
Announcements
Activity
Projects
About Program
About Penjwen
Gallery
Contact
Announcements
Home / Announcements
ئاگادارینامە
پێنجوێن شاری فێربوون
All
کۆڕ
سیمینار
خول (کۆرس)
کۆنسێرت
دیدار
وۆرکشۆپ
٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
ئێمە فێری زانستی دەرمان ببە....
بەشی تەندرووستیلە پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، بەسەرپەرشتی ( لوقمان لەتیف)، هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی دوو ڕۆژەی دەرمانزانیلەسەر ( بنەماکانی دەرمانزانی و گرووپە باوەکانی دەرمان)، خولەکە لەلایەن ڕاهێنەری بەتوانا مامۆستا (هاوڕێ ساڵح)دەوترێتەوە.ناوتۆمارکردن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/XguSiNUuEL8GvE4J6بەروار:٢٠-٢٢/ ١١ڕۆژ:پێنج شەممە و شەممەکات:٨:٣٠ بۆ ١١:٣٠ بەیانیماوەی خول:دوو ڕۆژشوێن:هۆڵی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، قاتی دووەمی کتێبخانەی گشتیتێبینی/١. هاتن تەنها بۆ کارمەندانی تەندروستیو دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانە.٢. بەشداری کردن سنوردارە.٣. لە کۆتایی خولەکە بڕوانامەی بەشداری کردندەدرێت بە بەشداربووان.٤. لەڕێی ئەم گووگڵ فۆڕمەبەشداربوو دەتوانێت ناوی خۆی تۆماربکات، بەبێ ناو تۆمارکردنهیچ کەس مافی بەشداری کردنی نیە.
Read More
١٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی - نهۆمی دووەم
سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".
پێنجوێن- سیمینارێکی تایبەت دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.سیمینارەکە کە کاتژمێر دوو دەستپێدەکات، تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا.بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتین لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە.ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداریە لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی زۆری ئینتەرنێت، مامۆستایانی ئاینی، ڕاقییەکان، چارەسەرکارەکان و خوێندکاران گرنگە.ڕۆژ : پێنجشەممەڕێکەوت: ١٣-١١-٢٠٢٥کات: ٢٠٠:ی پاشنیوەڕۆشوێنی بەڕێوەچوونی سیمینارەکە: کتێبخانەی گشتی پێنجوێنە لە نهۆمی دووەم.
Read More
٣ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٠:٣٠ پێش نیوەڕۆ
کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون
سیمیناری تەندروستی خانمان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی گرنگ سازدەکات لەسەر بابەتی تەندروستی خانمان و ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی، کە لەلایەن بەڕێز دکتۆر شەم ئەحمەد عەلی پێشکەش دەکرێت. ئەم سیمینارە دەرفەتێکی بێوێنەیە بۆ هەموو خانمان و خێزانەکان تا زانیاری پزیشکی پێویست بەدەست بهێنن و ئاشنا بن بۆ ئەو ڕێگا تەندروستانەی کە یارمەتیدەری پاراستنی تەندروستییان دەدات. تەندروستی ژنان لە گرنگترین بابەتە تەندروستییەکانە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کوالیتی ژیانی کەسی و خێزانی هەیە، بۆیە بەشداریکردن لەم جۆرە سیمینارانە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و کۆمەڵایەتی. ڕۆژ: دووشەممە، ٣ی یازدەی ٢٠٢٥ کاتژمێر: ١٠:٣٠ی بەیانی شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی شاری فێربوون
Read More
٢٦ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
پێنجهەمین خولی دروومانی تایبەت بە خانمان
کردنەوەی خولی دروومان..بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی پیشەی دروومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکرد.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی دروومانبێ بەرانبەر بۆ خانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٢٦-١٠-٢٠٢٥ ڕۆژی یەکشەممە دەست پێدەکات و دووهەفتە دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنفێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/TD7bfLqs3u3pmfKm7یاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
Read More
١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سیمینارێکی گرنگ بۆ سێگۆشەی پەروەردە ڕێکدەخات.
لەپێنجوێن سیمینارێکی تایبەت و گرنگ لەژێر ناونیشانی "سێگۆشەی پەروەردە: خوێندکار و مامۆستا و خێزان" لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ڕێکدەخرێت.ئەم سیمینارە بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندی نێوان خوێندکار، مامۆستا و خێزان بەڕێوەدەچێت، کە سێ پایەی سەرەکی پرۆسەی پەروەردەن.لەم سیمینارەدا بەڕێز دکتۆر محەمەدخانی، بابەتە پەروەردەییەکان شیدەکاتەوە و ڕێنماییە بەسوودەکان پێشکەش دەکات.کات و شوێن:ڕێکەوت: یەکشەممە، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم، هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونکات: کاتژمێر ٢:٠٠ی دوای نیوەڕۆ ئامادەبوون لەم سیمینارەدا هەلێکە بۆ زیاتر تێگەیشتن لە چۆنیەتی دروستکردنی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشتر.
Read More
١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
کۆڕی پێواژۆکانی فێربوونی زمانی دوهەم
لە چوارچێوەی کاروچالاکییە زانستییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، کۆڕێکی تایبەت لەژێر ناونیشانی "پێواژۆکانی فێربوونی زمانی دوهەم" لەلایەن بەڕێزپڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەوف کەریم پێنجوێنی مامۆستای زانکۆوە پێشکەش دەکرێت.ئەم کۆڕە زانستییە لە ڕۆژی شەممە، ١٨/١٠/٢٠٢٥ لەهۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کە لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت.هـــــاتـــــن بـــــۆ هـــەمـــــوانـــــەپێشکەشکار: پڕۆفیسۆر دکتۆر ڕەوف کەریم پێنجوێنیبەروار: شەممە، ١٨/١٠/٢٠٢٥ کات:٢:00ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - - نهۆمی دووەم - هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بابەت: پێواژۆکانی فێربوونی زمانی دوهەم.
Read More
٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٣:٣٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمیناری "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەچوو
٩ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە چوارچێوەی خولی پیشەیی دروومانی جلی پیاوان سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "مرۆڤ دەستباربێت نەک بار" لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە نهۆمی دووەمی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن پێشکەشکرا. مامۆستا کەمال بناوەسوتەیی وەک پێشکەشکاری ئەم سیمینارە، باسی گرنگی پەروەردەی مرۆڤ و پەرەپێدانی کەسایەتی کرد، جەختی لەوە کردەوە کە سەرمایەی ڕاستەقینە لە هاوکاری و یارمەتیدانی مرۆڤدایە نەک لە دروستکردنی ئەرک بۆ کۆمەڵگە و بەرانبەر. ئەم چالاکییە بەشێکە لە بەرنامەی فێرکاری و پەرەپێدانی کەسێتی کە لە پێنجوێن بەردەوام پێشکەش بە هاوڵاتیانی پێنجوێن دەکرێت.
Read More
٨ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
سیمینارێکی تایبەت لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شەکرە لە پێنجوێن
لەچوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت لەلایەن دکتۆر (مەزن جەمیلە)وە، کە پزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەیە، ڕێکدەخرێت. ئەم سیمینارە لە ژێر ناونیشانی"نەخۆشی شەکرە چی بخوات ؟ " ، ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری ٨-١٠-٢٠٢٥، کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەدەچێت.وردەکاری چالاکییەکەناونیشان: چۆن کۆنتڕۆڵی ئاستی شەکرەی لەشمان بکەینپێشکەشکار: دکتۆر مەزن جەمیلەپزیشکی گشتی و چالاکوانی بواری خۆراک و شەکرەکات و شوێنبەروار: چوارشەممە، ٨-١٠-٢٠٢٥کات: کاتژمێر ٢:٠٠ی پاشنیوەڕۆشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێننهۆمی دووەم - هۆڵی پێنجوێن شاری فێربووندەربارەی سیمینارەکەئەم سیمینارە تایبەتە بە:ناسینی شێوازە دروستەکانی کۆنترۆڵکردنی شەکرەڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ ژیانێکی تەندروست وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی بەشداربووان
Read More
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
وێنە - کتێبخانەی پێنج پێنجوێنی گشتی - نهۆمی دووەم
وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر
لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)بۆ کێ؟مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکەخوێندکارانی ئامادەییخاوەن پیشە جیاوازەکانچی فێردەبیت؟ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟ئایا هەڵە دەکات؟مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێراییوەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانباسە گرنگەکانی ترکەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێتڕاهێنەر: ئالان قەرەداغیخاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیاتۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!
Read More
٤ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی فێربوونی دروومانی جلی پیاوان
فێربوونی هونەری دروومان بۆ پیاوانبە مەبەستی پەرەپێدانی کارامەیی و فێربوونی پیشەو هونەرێکی بایەخدار، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی دروومانی پیاوان بێ بەرانبەر دەکاتەوە.وردەکارییەکانی خولەکە:ڕاهێنەری خول مامۆستا: کمال بناوەسوتەیی (وەستای دروومانی بە ئەزموون)بەرواری دەستپێک: ٤-١٠-٢٠٢٥کاتی وانەکان: کاتژمێر ٢:٠٠ - ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆڕۆژەکان: شەممە تا پێنجشەممەماوە: یەک هەفتەشوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەمدەرفەتێکی بێ وێنە بۆ:فێربوونی هونەرێکی دەستی و کارامەبەدەستهێنانی لێهاتوویی لە دروومانی بێ بەرانبەرسوودوەرگرتن لە ئەزموونی مامۆستایەکی شارەزائەم دەرفەتە لەدەست مەدە!بۆ ناو تۆمارکردن:لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتۆماردەکرێت:https://forms.gle/RhNawafj5DWvymRr7یاخود پەیوەندی بکەن بەم ژمارە مۆبایلانەوە:٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤٠٧٥٠٦٠١٠٤٠٤
Read More
١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٥ - ٨:٣٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
ڕاگەیاندنی خولی فریاگوزاری سەرەتایی
#3لە چوارچێوەی چالاکی یەکانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون(بەشی تەندرووستی)،کردنەوە خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی ڕادەگەیەنێتکە هەموو پاکێجەکانی فریاگوزاری سەرەتایی لەو خولەدا دەوترێتەوە،وانەکان لەلایەن ڕاهێنەران(سەیران عەلی و سارا ئەحمەد)ەوە دەوترێتەوە کە دوو ڕاهێنەری باوەڕپێکراوی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن.بەرواری خول: ٢٠٢٥/١٠/١ڕۆژ: چوار شەممەکاتی خول: ٨:٣٠ بەیانی بۆ ٤:٣٠ عەسرماوەی خوول: ٧ کاتژمێرتێبینی/١.ئەم خولە بێ بەرامبەرەو بەشداری کردن سنوردارە.٢.هاتن بۆ هەموانە(واتە تەنها بۆ دەرچوانی بەشە پزیشکی یەکان نیە)هەموو کەسێک مافی بەشداری کردنی هەیە.٣.لە ڕێگای ئەم گووگڵ فۆمە دەتوانیت ناو تۆماربکەیت:https://forms.gle/6EBsQYQDKHVnXP8F7٤.لەکۆتایدا بڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە بەشداربوان.
Read More
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولی بەهێزکردنی تواناکان بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون
پێنجوێن ٢١-٩-٢٠٢٥ دکتۆر محمدخانی خولێکی تایبەتی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد لەپێنجوێن شاری فێربووندا، دکتۆر محمدخان خولێکی چوار کاتژمێری تایبەت بە پەرەپێدانی لێهاتوویی تواناکانی بەڕێوەبرد کە بە تەنها بۆ ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون تەرخان کرابوو. ئەم خولە بەمەبەستی بەهێزکردنی توانا و لێهاتووییەکانی خۆبەخشانی پڕۆگرامەکە ئەنجامدرا، ئەوانەی کە لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە چالاکی لەم پڕۆگرامەدا بەشداریان کردبوو. ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە پلانی بەردەوامی پەرەپێدانی کارمەندان و خۆبەخشان لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون دادەنرێت.
Read More
٢١ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ٩:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
خولێکی بێ وێنە بۆ فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە
پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"خولێکی تایبەت بۆ فێربوونی هونەری چنینی مەکرەمە دەکاتەوە. ئەم خولە هەلێکی زێڕینە بۆ هەموو ئەوانەی خوازیارن بە شێوازێکی جوان و سەرنجڕاکێش دەستڕەنگینی خۆیان بەرهەم بهێنن.زانیارییە سەرەکییەکانی خولەکە: ڕاهێنەری خول: خاتوو کارین فەتاح دەستپێکردن: ۲۱ی ئەیلوولی ۲۰۲٥ کۆتایی: ۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥ ماوەی خول: ۱۰ ڕۆژ کاتی وانەکان: ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە، کاتژمێر٩:٠٠ تا 10:30ی پێشنیوەڕۆ. شوێن: کتێبخانەی شتی پێنجوێن، نهۆمی دووەم، هۆڵی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون.بۆ بەشداریکردن و تۆمارکردنی ناوتان، دەتوانن لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناوتان تۆمار بکەن:https://forms.gle/NdsapZxoKoLcae4m9یان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن: 0751838808607706010404
Read More
١٠ ئەیلوول ٢٠٢٥ - ١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
تەندروستی خانمان، تەندروستی کۆمەڵگەیە
سیمینارێکی تایبەتی دەربارەی شێرپەنجەی مەمک لە پێنجوێن زانیاری چالاکی بەروار: ١٠-٩-٢٠٢٥ شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن نهۆمی دووەم، هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون ناوەڕۆکی سیمینار لە چوارچێوەی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەتی بەسەرهات لەسەر شێرپەنجەی مەمک بۆ خانمان بەشداری خولەکانی فێربوونی دەف و جواننووسی ئەنجام دەدرێت. ئامانجەکانی سیمینار بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری خانمان پێدانی ڕێنمایی پزیشکی تایبەت دانانی هۆشداری سەبارەت بە نەخۆشییە بەربڵاوە پێشکەشکار گوڵان کەمال راهێنەری باوەڕپێکراوی پێنجوێن شاری فێربوون سوپاس و پێزانین بۆ گوڵان کەمال بۆ پێشکەشکردنی ئەم سیمینارە گرینگە بەڕێز لوقمان لەتیف سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی پڕۆگرام
Read More
٣ ئاب ٢٠٢٥ - ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆ
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی بێ بەرامبەری هونەری وتاربێژی دەکاتەوە..
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولی تایبەتی هونەری وتاربێژی لە ڕێکەوتی ٣ بۆ ٥ی مانگی ئابی ٢٠٢٥ دەکاتەوە. ئەم خولە تایبەتە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و سێشەممە لە کاتژمێری ٢ بۆ ٥ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوەچێت. خولەکە کە لەلایەن بەڕێز (محمد میرانی) ڕاهێنەری پسپۆڕەوە ئامادەکراوە، بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت کارامەییان لە قسەکردنی گشتی بەرز بکەنەوە و زاڵ بن بەسەر ترس و شەرم و کێشەکانی تۆنی دەنگ.خولەکە بە تایبەتی سوودبەخشە بۆ:مامۆستایان لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندنخوێندکارانی زانکۆکارمەندانی ڕاگەیاندنڕاهێنەران لە بوارە جیاوازەکانکارمەندانی بازرگانی و ڕیکلامهەموو ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە قسەکەرانی سەرکەوتووڕاهێنەری پسپۆڕ:بەڕێز محمد میرانی کە ڕاهێنەری ئەم خولەیە، خاوەنی ئەم پلەو بڕوانامانەیە:بڕوانامەی TOTسێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانسەرۆکی ڕێکخراوی پەرۆشئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆبەندی ڕێکخراوەکانی کوردستانتێبینی : بەشداریکردن سنووردارە و لە کۆتاییدا بڕوانامە بە بەشداربووان دەبەخشرێتە بەشداربووان. ئەم خولە بێ بەرامبەرە و هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانن سوودی لێ وەربگرێت.شوێن: کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم بەڕێوەدەچێت.تۆمارکردنی ناو لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە:https://forms.gle/Y7UhLVkNfwgdRj3VAیان بە پەیوەندیکردن بەم دوو ژمارە مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێت:[07706010404][07506010404]
Read More
1
2
3
4
5
Partners