سەرەکی / چالاکییەکان
پێنجوێن شاری فێربوون
وەک ئاشکرایە ڕۆلی مامۆستایانی ئایینی لە کۆمەڵگادا زۆر گرنگ و کاریگەرە و هۆکاری ئاشتی کۆمەڵایەتی و پارێزەری سەرجەم بەها باڵاکانی کۆمەڵگان، لەمڕوانگەیەوە ئێمە وەک پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون) بە پێویستمان زانی هاوشێوەی سەرجەم چین و توێژەکانی تری شارۆچکەی پێنجوێن داوای بەهاناوە هاتن و بەشداریکردن لە مامۆستایانی ئایینی بکەین تاکو ببنە پایەیەکی گرنگی ئەم پڕۆژەیە،لەپاش پێشکەشکردنی سیمینارێک لەلایەن بەڕێز (د.محێدین محمد خانی)ەوە بۆ مامۆستایانی ئایینی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن و ڕونکردنەوەی ئامانج و هۆکاری دروستبونی پڕۆژەی (پێنجوێن شاری فێربوون) بۆ ئامادەبوان ، بە خۆش حاڵیەوە و زۆر بە گرنگی و پڕ بایەخەوە مامۆستایانی ئایینی بڕیاری بەشداریکردن و پشتیوانیکردنی پڕۆژەکەیاندا، بەڵێنیاندا ئەم پڕۆژەیە بکەنە هەنگاوێک کە سەرتای خاڵی وەرچەرخانی گەشەپێدانی پەروەردە و فێرکردنبێت لە ناوچەکەدا.
لە چوارچێوەی زنجیرە خول و سیمینارەکانی بەڕێز (دکتۆر محێدین محمد خانی) سیمنارێک ڕێکخرا بۆ بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی سنوری شارۆچکەکە کە یەکێکن لەو توێژە گرنگ و کاریگەرانەی سنوری شارۆچکەکەمان، بەمەبەستی گەشەپێدان و پێشخسنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە شارۆچکەکە و سەرجەم کوردستان و عێراق.
ئەمڕۆ بەرواری ٢/٨/٢٠٢٣ ڕۆژی دووەمی خولی تایبەت بە مامۆستیانی (خوێندنگەی بنەڕەتی شۆڕشی نوێ) کە لە لایەن دکتۆر (سۆران حمە أمین)ەوە وترایەوە بەڕێوەچوو.
یەکەم ڕۆژی خولی پەرەپێدانی (کارگێڕی و هونەری بەڕێوەبردن) بەسەرکەوتووی کۆتایی هات کە لایەن دکتۆر (محێدین محمد خانی)ەوە پێشکەشکرا.. شایەنی باسە ئەم خولە بە بە بەشداری مامۆستایانی خوێندنگەی (شۆڕشی نوێ) دەبێت و هاوکات خولەکە (٣) ڕۆژ دەخایەنێت.
لە بەرواری 19/7/2023 لەکۆبونەوەیەکدا کە تێیدا سەرپەرستیارانی پڕۆگرام و لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن ئامادەی بوون گفتوگۆکرا لەسەر ئەوەی چۆن (خوێندنەوە بکرێتە کەلتور) لە سنوری پێنجوێن لە ڕێگەی خوێندنگەکەکانەوە لە چوارچێوەی پڕۆگرامی (پێنجوێن شاری فێربوون)، لای خۆشیەوە بەڕێز (یادگار أحمد) لێپرسروای کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڵێنی پشتیوانی تەواوی بۆ پڕۆژەکە دەربڕی بڕیاریدا بەوپەڕی تونایان هاوکار و پشتیوانی پڕۆژەکە بکەن.
هاوکات لەگەڵ تەواوبوونی خولی مامۆستایان، خولی کارمەندانی تەندروستی دەستی پێ‌کرد. بەرواری 19/7/2023 بەئامادەبوونی بەڕێوەبەر و لێپرسراوی نەخۆشخانە و بنکەکانی تەندروستی سنوری قەزای پێنجوێن خولی پەرەپێدانی بواری تەندروستی دەستی پێ‌کرد.
بەرواری 19/7/2023 سەرپەرشتیارانی (پێنجوێن شاری فێربوون) لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنانی لایەنە سیاسییەکانی قەزای پێنجوێن کۆبونەوە بەمەبەستی دروستکردی هەماهەنگی و بەشداری پێکردنی ژنانی ناوچەکە لەم پڕۆژە گرنگ و پڕبایەخەدا هاوکات گفتوگۆی ورد کرا لەسەر ڕۆڵ و پێگەی خانمان لە پڕۆژەکەدا بۆ ئەومەبەستەی تاکو بتوانرێت ڕۆڵی گرنگ و پڕبایەخی ژنان لەم پڕۆژەیەدا بەگەڕ بخرێت ببنە بنەما بۆ گەشەسەندنی پەروەردە و فێرکردن، هەروەها خانمانی ئامادەبوو بەگرنگیەوە ڕۆڵ و بایەخی ئەم پڕۆژەیەیان هەڵسەنگاند و هاوکات بڕیاریاندا هاوکاری و پشتگیری پڕۆژەکە بکەن و ئەوانیش هاوشێوەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداربن.
لە هەمان ڕۆژی ڕاگەیاندنی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا، وەک هەنگاوی یەکەمی کردەیی بە خولێکی ٣ ڕۆژی تایبەت بە مامۆستایانی (ئامادەیی ڕێچکەی تێکەڵاو) بەشێوەیەکی خۆبەخشانە دەست بە کار و چالاکییەکان کرا، ئامانجی ئەم خولە پەرەپێدانە بە توانای مامۆستایانی کەرتی پەروەردە و سەرەتا لەم خوێندنگەیەوە دەستپێکراو و بەشێوەیەکی بەردەوام خولی هاوشێوە بۆ سەرجەم خوێندنگەکانی دیکەی شارۆچکەکە بەپێی پلانێکی تۆکمە و ئاستبەرز پێشکەشدەکرێت، هاوکات سەرجەم تێچوو ئەم خولە چالاکییەکانی دیکەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لەسەر ئەستۆی پڕۆگرام دەبێت، واتە بەشداربوو هیچ ئەرکێکی مادی ناکەوێتە سەرشانی.
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ى ده‌ستپێكردنى پرۆژه‌كه، بە دروشمی "فێربوون بەدرێژایی ژیان" بۆ كۆتایی ساڵى (٢٠٢٢) ده‌گه‌ڕێته‌وه. سه‌ره‌تای بیرۆكەى پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن (دكتۆر عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هەورامی) یه‌وه بووە و دواى تاوتوێكردنى پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دارى نیشتیمانى، كه خه‌ڵكى ناوچه‌ى پێنجوێنه(حاجى حەبیب مەحمود صالح)، بیرۆكه‌كه‌ى په‌سه‌ندكرد و ئاماده‌یی ته‌واوى بۆ پشتگیری‌کردن و دابینكردنى داهاتی پێویستی بۆ پرۆژه‌كه لەئەستۆگرت. دواى ڕاوێژکردن پێشنیازكرا كه شارى پێنجوێن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاریبكرێت. له ڕێکەوتى(٥-١٠-٢٠٢٢) سه‌ردانى قائیمقامییه‌تى پێنجوێن كرا و بابه‌ته‌كه بۆ قائیمقامى پێنجوێن و به‌ڕێوبه‌رى داموده‌زگاكان و ڕێكخراوه‌كان له‌دیوانى قائیمقامیه‌تى خرایەڕوو، دواى گفتوگۆکردن به‌كۆى ده‌نگ بڕیار له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و پشتگیریكردنى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌واوه‌تى درا. دواتر پڕۆژه‌كه گروپێكى سه‌رپه‌رشتیارى بۆ دروستكرا کە پێکهاتبوو لە به‌ڕێز (زانا رحمان) قائیمقامى ئەوسای پێنجوێن و به‌ڕێزان "حاجى حه‌بیب مەحمود و د.عەبدولفەتاح حەمه‌ڕه‌حیم هه‌ورامى. دواتر له ڕێکەوتی(٥-١١-٢٠٢٢) كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گشتیی بەرفراوان بۆ هه‌موو داموده‌زگا و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نى و ڕووناکبیران و كه‌سایه‌تى و پیاوماقوڵان، بۆ ناساندن و هه‌نگاوه‌كان و ئامانجه‌كانى و شێوازى بەشداریكردنى هاووڵاتییان له‌پرۆژه‌كه‌دا ئەنجامدرا. له ڕێکەوتى (١٠-١-٢٠٢٣) بڕیارى دامه‌زراندنى پەیکەری به‌ڕێوبردنى پڕۆژه‌كه درا، پێكهاتبوون له : • لیژنه‌یه‌كى باڵاى بهڕێوەبردن كه له (٥) كه‌س پێكهاتبوون. • بۆردى به‌ڕێوه‌بردن. • تیمى تایبه‌ت به‌بواره جۆربه‌جۆره‌كان، له‌وانه بوارى ته‌ندروستیى، په‌روه‌رده‌یی، هونه‌ریى، ژینگەیی، ئافره‌تان و ژنان، كشتوكاڵ، لاوان، گشتى و په‌رەپێدان، منداڵان ... له ڕێکەوتى (٤- ٢- ٢٠٢٣) بڕیاردرا نهۆمى دووه‌مى "كتێبخانهى گشتیى پێنجوێن" ببێتە ئۆفیسى سه‌ره‌كیی پڕۆژه‌كه. ئۆفیسەکە نۆژه‌نه‌كرایه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى نمونه‌یی ئامادەکرا و (٣) هۆڵى گەورهى ڕاهێنانى تێدا کرایەوە، بڕیارى دروستكردنى پلاتفۆرمه‌كانى تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تایبه‌ت به‌پرۆژه‌كە درا. به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له(١٨-٦-٢٠٢٣) ده‌ست به‌ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كان کرا و سه‌ره‌تا له‌بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستییه‌وه چالاکی ئەنجامدرا.