نوێنەرانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ،سەردانی زانکۆی سلێمانی دەکەن.

چالاکیی گشتیی

2024-11-03
|
سلێمانی - سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی

بەمەبەستی پیرۆزبایی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لەسەر ئاستی زانکۆکانی عێراق ،وەفدێک بەنوێنەرایەتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کرد . لەگەڵ چەپکە گوڵی سەرکەوتن ،پەیامی پیرۆزبایی پڕۆگرامەکەیان پێشکەش بەبەڕێز (پرۆفیسۆر دکتۆر کۆسار محمد) سەرۆکی زانکۆ کرد. ئەمەی خوارەوە دەقی پیرۆزباییەکەیە: پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون پیرۆزبایی پێشكەش بەسەرۆك و سەرجەم مامۆستایان‌و فەرمانبەران‌و خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی‌ دەکات، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی زانكۆكانی عێراق بەپێی ریزبەندی (Times Higher Education)ی بەریتانی. ئەم سەرکەوتنە ،دەستكەوتێكی گەورەو مێژوییە بۆ شاری سلێمانی بەتایبەتی‌و هەرێمی كوردستان بەگشتی. بەهیوای سەركەوتنی زیاتر بۆ زانكۆی سلێمانی .

هاوبەشەکان