
خولێکی ڕاهێنەرایەتی فریاگوزاری سەرەتایی ٢٠ کاژێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.
ته‌ندروستى
لە بەرواری ٢١-٩-٢٠٢٤ خولێکی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی کۆتاییهات کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بەهاوبەشی سەنتەری هۆشیاری تەندروستی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا، بەسەرپەرشتی و هاوکات وتنەوەی وانەکان لەلایەن بەڕێز (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی ، و بەهاوکاری بەڕێز (پ.ڕ.هیوا ئەحمەد) بەڕێوەچوو، لەکۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە ١٦ فێرخوازی بەشداربوو، سەرجەم ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە بەڵێنیانداوە لە ئایندەدا وەک ڕاهێنەر، سیمیناری تایبەتی هۆشیاری فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەش بە سەرجەم چین و توێژەکانی شارۆچکەی پێنجوێن بکەن. 🎯بـــه‌شـــداربـــووان وەک ڕاهێنەر ئەم پێداویستیانەیان به‌ده‌ست هێنا: 🩹 وه‌رگرتنى بڕوانامه‌ى تایبه‌ت به‌بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹وه‌رگرتنى پاكێجێكى تایبه‌ت به بوون به‌ڕاهێنه‌ر له‌بوارى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون به‌هه‌موو لێهاتوویه پێویسته‌كانى تایبه‌ت به‌ڕاهێنان. 🩹زانیاری و تێگه‌یشتن و كارامه‌یی پێویست له‌سه‌ر بواره جیاوازه‌كانى فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. 🩹ئاشنابوون له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنى خولى ڕاهێنان و شێوازى به‌كارهێنانى پاكێجى تایبه‌ت به‌فریاگوزارى سه‌ره‌تایی. زۆر سوپاس بۆ بەڕێزان(پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)(پ.ڕ.هیوا ئەحمەد)