
کێژۆڵەکانی ئێستا و خانمانی داهاتوومان دەپارێزین...
تهندروستى
لەدرێژەی زنجیرە سیمینارەکانی تایبەت بە هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بەهاوبەشی و پشتیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢-١١-٢٠٢٤ سیمینارێک لە لایەن ڕاهێنەرانی خۆبەخشی بەشی تەندروستی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (ژیلا عبدالرحمان و گوڵان کمال)وە لە ئامادەیی پێنجوێنی تێکەڵاو پێشکەشکرا.. ئامانج لەم سیمینارە تەندروستیانە لە سادەترین مانادا، بریتیە لە ڕێگریکردن لە توشبوونی خانمان بە نەخۆشیەکی بەربڵاوی کوشندە و هاوکات، لانی کەم هەوڵدان بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی شێرپەنجەی مەمک لە قۆناغەکانی سەرەتای نەخۆشیەکە کە بەکات و تێچویەکی کەم چارەسەر دەکرێت، و کەسی توشبوو لە بارودۆخی نەخوازراو دەپارێزێت. لە سیمینارەکەدا بەشداربووان بەشێوەیەکی کرداری فێردەکرێن کە پشکنین بۆ خۆیان بکەن و لەهەمانکاتیشدا ڕاهێنان بەخانمانی دیکەش بکەن کە بەهەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە بەشداری زنجیرە سیمینارەکانی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمکی پڕۆژەکە بکەن.