سیمینارێک لەسەر خۆراکی تەندروستی منداڵان لە پێنجوێن بەڕێوەچوو

ته‌ندروستى

2024-10-12
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، سیمینارێکی تایبەت بە خۆراکی منداڵان بە ناونیشانی "خۆراکی تەندروست بۆ گەشەی تەندروست" لە لایەن د.تارا علی بابان پزیشکی پسپۆڕی گەشە و خۆراکی منداڵانەوە پێشکەش کرا لەم سیمینارەدا، د.تارا تیشکی خستە سەر گرنگی خۆراکی تەندروست بۆ منداڵان و کاریگەری لەسەر گەشەی جەستەیی، دەروونی و زەینی منداڵ. باسی لە پێویستی هۆشیارکردنەوەی دایکان و باوکان کرد سەبارەت بە هەڵبژاردنی خۆراکی گونجاو و دروست بۆ منداڵەکانیان. سیمینارەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە دایکان، باوکان و پەروەردەکاران بەڕێوەچوو، کە دەرفەتی پرسیار و گفتوگۆیان پێدرا سەبارەت بە کێشە و ئاستەنگەکانی پێدانی خۆراکی تەندروست بە منداڵان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی چالاکی هۆشیارکەرەوە و زانستی بۆ باشترکردنی تەندروستی منداڵان و گەشەپێدانی کۆمەڵگا بە گشتی.

هاوبەشەکان