چۆن زووبگەینە ئامانجەکانمان

چالاکیی گشتیی

2025-01-21
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، سیمینارێکی تایبەت بە ناونیشانی "چۆن زووبگەینە ئامانجەکانمان" لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەڕێوەچوو. سیمینارەکە کە لەلایەن بەڕێز م. توانا عبدالکریم پێنجوێنی پێشکەشکرا، بەڕێزیان تیشکی خستە سەر گرنگترین ڕێگاکانی دیاریکردن و گەیشتن بە ئامانجە کەسی و پیشەییەکان. بەشداربووان، چەندین تەکنیک و ستراتیژی نوێیان فێربوون بۆ دانانی پلانی کاریگەر و جێبەجێکردنی بە شێوەیەکی سەرکەوتوو. هەروەها باس لە گرنگی بەردەوامبوون و خۆڕاگری لە ڕێگەی گەیشتن بە ئامانجەکان کرا. م.توانا جەختی لەوە کردەوە کە "گەیشتن بە ئامانجەکان پێویستی بە پلانی ورد و کاتبەندی دروست هەیە. دەبێت خەڵک فێری ئەوەبن چۆن ئامانجە گەورەکان بکەن بە چەند هەنگاوێکی بچووکتر." لە کۆتایی سیمینارەکە سوپاس و ڕێز بەخشرا(بەڕێز .توانا عبدالکریم پێنجوێنی)

هاوبەشەکان