
نمایشێکی ماتۆڕسواری لە پێنجوێن بەڕێوەدەچێت..
چالاکیی گشتیی
2025-01-31
|
پێنجوێن
پڕۆگرامی پێنجوێن؛ شاری فێربوون، لە چوارچێوەی بەشی گەنجانی خۆیدا، لەڕێگەی گەنجانی ماتۆڕسواری شارۆچکەکە بەشداری پاڵەوانیەتیەکی ماتۆرسکیل دەکات، کە تیایدا بەسەرپەرشتی قائمقامییەتی قازای پینجوێن و ڕێگەپێدانی دەزگا ئەمنیەکان و بە ئامادەبوونی ژماریەکی بەرچاوی ماتۆڕسواری ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی نمایشێکی ماتۆڕسواری بەڕێوەچوو. ئامانج لەم چالاکییانە - پتەوکردنی پەیوەندی برایەتی - یەکخستن و گەشەپێدانی تواناکانی گەنجان - بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکاری و تێگەیشتن لە ئایندەیەکی نزیکدا، پڕۆگرامەکە پلانی بەڕێوەبردنی پاڵەوانیەتیەکی دیکە دادەڕێژێت، بە هیوای پاراستنی سەلامەتی و پێشخستنی وەرزش و هاریکاری کۆمەڵایەتی.