پڕۆژەکان

سەرەکی / پڕۆژەکان

پڕۆژە

خاتونێک لە پێنجوێن بە پشتگیری ڕێکخراوی خەڵک دەبێتە خاوەنی کاری خۆی

پاش بەشداریکردن لە خولێکی دوو ڕۆژەی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای خانمانی هاوبەشی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"ی ڕێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدانی خەڵک، خاتون کوێستان بەهۆی پشتگیری و هاوکاری مادی لە لایەن ڕێکخراوەکەوە توانی خاوەنی کاری خۆی بێت. ئەم بەرنامەیە کە لە چوارچێوەی پڕۆژەی "پێنجوێن شاری فێربوون"دا جێبەجێ دەکرێت، ئامانجی بەهێزکردنی توانای ژنان و دابینکردنی دەرفەتی کاری خۆیان بۆ ئەوانە. خاتون کوێستان وەک نموونەیەکی سەرکەوتوو لەم پڕۆگرامەدا دەتوانێت ببێتە هاندەر بۆ ژنانی تری ناوچەکە کە بەدوای دەرفەتی خۆبەخێوکردن و پشتگیری دادەگەڕێن. ئەم پڕۆگرامە بەردەوامی خۆی هەیە لە پاڵپشتی خێزانە خانمانەکان و پەرەپێدانی کۆمەڵگای پێنجوێن لە ڕێگەی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە بازرگانی و کارکردندا. https://www.facebook.com/share/v/1CbLsGE8jT/

پڕۆژەکان

٤٤ ئامێری ئاگر کوژێنەوە دەدرێتە ٤٤ گوندی شارۆچکەی پێنجوێن.

پێنجوێن- لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پاراستنی ژینگە و بەرگری لە سووتانی دارستان و پاوانی ناوچەکە، ژمارەیەک گوندی شارۆچکەی پێنجوێن بە ٤٤ ئامێری ئاگرکوژێنەوە خەڵات کران. ئەم دابەشکردنە لە چوارچێوەی چالاکییەکی هاوبەشی ژینگەییدا ئەنجام درا کە بە سپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە ڕێکخرا. مەبەستی سەرەکی: پێشگرتن لە ئاگرکەوتنەوە ئامانجی ئەم هەڵمەتە بریتییە لە: - پاراستنی ژینگە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە. - بەهێزکردنی تواناکانی گوندنشینان بۆ کاردانەوەی خێرا. - کوژانەوەی هەر حاڵەتێکی ئاگرکەوتنەوە لەلایەن خودی گوندنشینانەوە. پشتگیری فێرکاری و ڕێکخراوەیی: ئەم هەنگاوە گرنگە بەشێک لە ستراتێژی پاراستنی ژینگە کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوو و ڕێکخراوی ملەکەوە پشتگیری دەکرێت، بەمەبەستی دروستکردنی سیستەمێکی بەرگری لە خۆماڵی لە دژی مەترسی ئاگرکەوتنەوە. ئەم هەوڵە نموونەیەکی باشە لە کارە کۆمەڵایەتییەکانی پاراستنی ژینگە و بەشداری خەڵکی ناوچە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان.

پڕۆگرامی (گەنج و لاوی) سەرکردە...

ڕاستەوخۆ دوای مانگی ڕەمەزان دەستپێدەکات. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەلێکی ناوازە ڕادەگەیەنێت بۆ گەنجانی بەهرەمەند،بەهۆیی ئەوەی کە توێژی گەنجان توێژێکی گرنگ و کاریگەری کۆمەڵگەن، بەباشمانزانی پڕۆگرامێکی تایبەت بە پەرەپێدانی توانای گەنجان ڕابگەیەنین بەمەبەستی ئاڕاستەکردنی لاوان و گەنجان بە سەرمەشقبوون لە کایە جیاجیاکانی ژیانی ڕۆژانەیاندا ئه‌م پرۆگرامەش‌ پرۆژه‌یه‌كى كردارى تایبه‌ته‌ به‌ داڕشتن و جێبه‌جێكردنی پرۆگرامی په‌ره‌پێدانی سه‌ركردایه‌تی بۆ گه‌نجان به‌ ئامانجی به‌هێزكردنی گه‌نجان بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی سه‌ركردایه‌تی بنچینه‌یی و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی. به‌رنامه‌كه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌رێنییه‌كانی وه‌ك متمانه‌به‌خۆبوون، په‌یوه‌ندی مرۆیی، بڕیاردان، كاری پێكه‌وه‌یی و خۆڕاگری. له‌ ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وۆركشۆپی كارلێكه‌ر، ره‌خساندنى ده‌رفه‌ت و پێشكه‌شكردنى ئامۆژگاری و ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌، به‌شداربووانی گه‌نج به‌ ئامرازی پێویست ئاماده‌ ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی له‌ناو كۆمه‌ڵگاكانیان و ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا. ♦ئامانجه‌كانی پرۆگرام: • به‌هێزكردن و ئاماده‌كردنى گه‌نجان بۆ وه‌رگرتنی ڕۆڵی سه‌ركردایه‌تی. • په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی. • په‌ره‌پێدانی كارامه‌ییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌ركردایه‌تی. • هاندانی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی. • دابینكردنی ده‌رفه‌تی ئامۆژگاری. ♦ماوەی پڕۆگرامەکە: پرۆگرامه‌كه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌جۆرێك هه‌فته‌ى 10-20 كاتژمێر چالاكیه‌كان له‌خۆده‌گرێت له‌هۆڵدا یان به‌ئۆن لاین یان ئه‌ركى ماڵه‌وه‌ ,له‌گه‌ڵ خوله‌كاندا ده‌رفه‌تی زیاده‌ بۆ ڕاهێنه‌رایه‌تی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، و چالاكییه‌جۆربه‌جۆره‌كان ده‌ره‌خسێنرێت. ♦قۆناغه‌كانی پڕۆگرامەکە ‌: 1. قۆناغی یه‌كه‌م: ئاراسته‌كردن و خۆدۆزینه‌وه‌ (سێ مانگى یه‌كه‌م). ٢. قۆناغی دووه‌م: په‌ره‌پێدانی كارامه‌یی (مانگه‌كانى 4-9 ). 3. قۆناغی سێیه‌م: به‌كارهێنان و به‌شداریكردن له‌ كۆمه‌ڵگا (مانگه‌كانی 10-12). 4. قۆناغی چواره‌م: كاردانه‌وه‌ و فیدباك و ئاهه‌نگگێڕان (مانگی كۆتایی). ♦میكانیزمه‌كانى وه‌رگرتنى به‌شداربووان: خاسییه‌ته‌كانى به‌شداربووان: • ته‌مه‌نى 18-40 ساڵ • دانیشتوى پێنجوێن بێت • هه‌ردوو ره‌گه‌ز ده‌توانن • سەرجەم چین و توێژەکان و خوێندكار و ده‌رچووى زانكۆ و په‌یمانگاكان

پڕۆژەی دروستکردنی کولانەیەکی گەورە بۆ باڵندە کێوییەکان

پڕۆژەی دروستکردنی کولانەیەکی گەورە بۆ باڵندەکان، بەتایبەت کۆتری کێوی، لەسەر بینای فەرمانگەیەک لە پێنجوێن. بەسپۆنسەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و بە هاوبەشی ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە کولانەیەکی گەورە بۆ باڵندەکان، بەتایبەت کۆتری کێوی، لەسەر بینای فەرمانگەیەک لە پێنجوێن بەبڕی تێچووی (٢.١٧٢.٠٠٠) دینار دروستکراوە. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی گرنگ و کاریگەرە بۆ پاراستن و چاودێریکردنی باڵندە سروشتیەکانی ناوچەکە. پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و ڕێکخراوی ملەکەوە پێکەوە کاریان کردووە بۆ دیزاین و دروستکردنی ئەم کولانەیە. کولانەکە بە شێوەیەکی تایبەت و پیشەیی دیزاین کراوە بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ نیشتەجێبوون و زاوزێی کۆتری کێوی. ئەمە یارمەتی دەدات بۆ پاراستنی ئەم جۆرە باڵندانە کە لە مەترسی کەمبوونەوە و لەناوچووندان. بەرپرسانی پڕۆژەکە ئاماژە دەدەن کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی پاراستنی جۆراوجۆری سروشتی و ژینگەیی لە شاری پێنجوێن، کە دەرخەری هاوکاری و گرنگیدان بە پاراستنی ژینگەی

پڕۆژەی بە کلتوریکردنی خوێندنەوە

📖 بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین📢 ♦️پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵمەتێکی گشتگیری خوێندنەوە لەژێر دروشمی 📚(بە خوێندنەوە فێردەبین و گەشە دەکەین) ڕادەگەیەنێت، لە بەرواری (٦/٥بۆ ٢٠٢٤/٦/١٥) بۆ سەرجەم ئاست و چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەمەبەستی هەنگاونان و هەوڵدان بۆ 📙(بەکلتوریکردنی خوێندن)ەوە لە کۆمەڵگەدا. تێبینی:🗞🗞🗞 ١- خوێنەر دەتوانێت کتێب لە بارەگەای پڕۆگرام و هاوکات لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن وەربگرێت، یاخود کتێبی خۆی بەکاربهێنێت بۆ خوێندنەوە. ٢- کتێبەکان پێویستە کتێبی هەڵبژێردراوی شیاوبن و لیژنەیەکی تایبەت لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون هەڵی دەبژێرن. ٣- دوای تەواوکردنی خوێندنەوەی کتێبەکە خوێنەر دەتوانێت سیمینارێک یاخود پوختەیەک لەو کتێبەی کە خوێندویەتیەوە پێشکەشی پڕۆژەکەمان بکات و لەسەر خواستی خوێنەر هاوبەشی پێدەکەین لەگەڵ خەڵکانی تردا بەبڵاوکردنەوەی بابەتەکە. ٤- پێویستە لەماوەی (١٠) ڕۆژدا خوێنەر کتێبی هەڵبژێردراو ی هاوکات خوێندنەوەکەشی تەواو بکات، واتە ماوەی دیاریکراو بۆ خوێندنەوە (١٠) ڕۆژە.

هەڵمەتی سەوزکردنی پێنجوێن بەردەوامە ...

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ئەمڕۆ بەرواری ١٧-٣-٢٠٢٤ لە هەڵمەتێکدا بڕی (٦٠٠) نەمامی تو کە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە دابینکرابوو، لەسەر ڕێگەی گوندی مەسۆ و هەڵاڵاوا لە لایەن گروپی نەمام و چەندین کەسایەتی خۆبەخشی ناوچەکە و دانیشتوانی گوندەکانی مەسۆ و هەڵاڵاوا ڕوێنران، شیاوی باسە تاکو ئێستا لە قەزای پێنجوێن بڕی زیاتر لە ٣٠٠٠٠ سی هەزار نەمام بە چەند هەڵمەتێک و لەماوەی نزیکەی چوار ساڵدا ڕوێنراوە ... هەر لێرەشەوە ڕای دەگەیەنین کە ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و وەک مژدانەیەکیش بۆ دانیشتوانی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنین کە ان شاء اللە لە ئایندەدا هەزاران نەمامی دیکە لەدرێژەی چالاکیەکانماندا دەڕوێنین، بەمەبەستی زیاتر سەوز کردن و خزمەتکردنی ژینگەی ناوچەکەمان... سوپاس بۆ گروپی نەمام و ڕێکخراوی ملەکەوە و سەرجەم بەشداربووانی ئەم کارە پیرۆزانە...

هاوبەشەکان