
لە هەڵمەتێکدا ئەم بەهارە بڕی ١٠ هەزار نەمام پێشکەشی پێنجوێن دەکرێت و دەڕوێنرێت ..
وەک مژدانەیەک و دیاریەکی گەورە بۆ شارۆچکەی پێنجوێن، لە لایەن شەتڵگەی سەرچنار و بەهاوکاری ڕێکخراوی (WFP)لە ماوەی ڕابردووە بڕی (١٠)هەزار نەمامی جۆراوجۆر بەخشرایە (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووون) بەمەبەستی ڕواندنی ئەو نەمامانە لە شارۆچکەکەدا، بەسوپاسەوە سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن سەرپەرشتی دابەشکردن و ڕواندنی ئەم نەمامانەیان لەئەستۆگرتووە،و نەمامەکانیش بەچەن قۆناغێک دەگات و دابەش دەکرێت. هەر هاونیشتمانیەک پێویستی بە نەمامە ئەتوانێت سەردانی شارەوانی بکات بەمەبەستی وەرگرتنی نەمامی پێوست.