بڕی ٢٥٠٠ نەمام لە پێنجوێن دەڕوێنرێن ...


ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١٢/٤ گروپی درەخت لە پێنجوێن بڕی ٢٥٠٠ چڵ نەمامی توو و چوالەی لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە کرد و بەشێکی دانرا بۆ جادەی باشماخ و زۆربەیشی بەسەر شارەوانیی پێنجوێن و، ناڵپارێز و گەرمک و سەرسووراو و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتیانی قەزاکە و گوندەکاندا دابەش کرا. گروپی درەخت سوپاسی خۆیان ئاڕاستەی بەڕێزان قائیمقامیەتی پێنجوێن و بەرپرسانی دەروازەی باشماخ کرد لەپای هاوکاری و کارئاسانی لە هاوردەکردنی نەمامەکانیاندا. لە کۆتایشدا داوایەکیان لە هەموو ئەو بەڕێزانە هەیە کە نەمامیان وەرگرتووە، پارێزگاری لە نەمامەکانیان بکەن.

هاوبەشەکان