پڕۆژەی پیادەڕەوی تاییبەت بە خانمان


خانمان سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەدروشمی (خانمان سەرچاوەی هێزی کۆمەڵگەن) وەرزشی پیادەڕەوی تایبەت بەخانمان لە ڕێکەوتی ٣-٨-٢٠٢٤ ەوە بەشێوەیەکی بەردەوام ڕادەگەیەنێت، بەسەرپەرشتی خاتونی وەرزشکار مامۆستا (سەنا أحمد فاضل) خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وەرزش و بڕوانامەی زومبا و ئایرۆبیک و ستێپ. بەشداربوو پێویستە تەمەنی لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت و هاوکات خانەوادەی بەشداربوو ڕەزامەندی دەرببڕێت بە بەشداریکردنی. تێبینی: ڕۆژانی وەرزشکردن (شەممە - دوو شەممە - چوار شەممە) کاتژمێر (٦ بۆ ٧)ی بەیانی لە بەردەم کتێبخانەی گشتی پێنجوێنەوە دەستپێدەکات و دواتر بەڕێدەکەوین بۆ سەیرانگای ئەلیاسەفڕە و لەو سەیرانگایەدا وەرزش ئەنجامدەدرێت.

هاوبەشەکان