Announcements

Home / Announcements

announcement

Penjwen City of Learning

13 November 2025 - 2:00 PM
Penjwen - Public Library - 2nd Floor

سیمیناری "دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشک".

پێنجوێن- سیمینارێکی تایبەت دەربارەی مەترسیەکانی دەرمانی ئەلکترۆنی و کۆنترۆڵکردنی مێشکی مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوەدەچێت.سیمینارەکە کە کاتژمێر دوو دەستپێدەکات، تیشک دەخاتە سەر چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بیرکردنەوەی مرۆڤ لە ڕێگەی ناوەڕۆکی دیجیتاڵییەوە وەک ڤیدیۆ، وێنە و مۆسیقا لە سۆشیال میدیا.بابەتە سەرەکیەکانی سیمینارەکە بریتین لە: پێناسەی دەرمانی ئەلکترۆنی، ڕێکارەکانی کۆنترۆڵکردنی مێشک، پەیوەندی دۆپامین بە خووەکانەوە، و شێوازەکانی پاراستنی خۆ لەم مەترسیانە.ئامانجی سەرەکی سیمینارەکە ئاگاداریە لە مەترسیەکانی بەکارهێنانی زۆری ئینتەرنێت و چۆنیەتی کاریگەریی کۆمپانیا ڕیکلامییەکان و سایتەکان لەسەر مێشکی مرۆڤ.سیمینارەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی زۆری ئینتەرنێت، مامۆستایانی ئاینی، ڕاقییەکان، چارەسەرکارەکان و خوێندکاران گرنگە.ڕۆژ : پێنجشەممەڕێکەوت: ١٣-١١-٢٠٢٥کات: ٢٠٠:ی پاشنیوەڕۆشوێنی بەڕێوەچوونی سیمینارەکە: کتێبخانەی گشتی پێنجوێنە لە نهۆمی دووەم.
26 October 2025 - 9:00 AM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

پێنجهەمین خولی دروومانی تایبەت بە خانمان

کردنەوەی خولی دروومان..بۆ ئەو بەڕێزانەی خوازیاری فێربوونی پیشەی دروومانبوون و داوای کردنەوەی خولەکەیان دەکرد.پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەمەبەستی پێشخستنی تواناکانی خانمان، هەڵدەستێت بەکردنەوەی خولی فێربوونی دروومانبێ بەرانبەر بۆ خانمانی بەڕێزی پێنجوێن، ئەم خولە لە لایەن مامۆستای شارەزا و بە ئەزمونەوە دەوترێتەوە، لە بەرواری ٢٦-١٠-٢٠٢٥ ڕۆژی یەکشەممە دەست پێدەکات و دووهەفتە دەخایەنێت،لەکۆتایی خولەکەدابڕوانامەی بەشداربوون دەبەخشرێتە فێرخوازە بەڕێزەکان.تێبینی:ئەوخانمانەشی خوێندەواریان نییە دەتوانن بەشداری بکەنفێرخواز دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە ناو تۆمار بکات: https://forms.gle/Ft4TB4YcJzBnFfjPAیاخود لەڕێگەی ئەم ژمارە مۆبایلانەوە٠٧٥١٨٣٨٨٠٨٦٠٧٧٠٦٠١٠٤٠٤کاتەکانی خول :بەیانیان : ٠٩:٠٠ بۆ ١٠:٣٠دوای نیوەڕوان:٠١:٣٠ بۆ ٠٣:٠٠شوێن:کتێبخانەی گشتی پێنجوێن - نهۆمی دووەم.
4 October 2025 - 9:00 AM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

 وۆرک شۆپی ژیری دەستکرد بۆ کارئاسانی زیاتر 

لە سەردەمێکدا کە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە جیهانی کار و پەروەردەدا دروستکردووە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون وۆرک شۆپێکی گرنگ ئەنجامدەدات بە ناونیشانی (ژیری دەستکرد و بەکارهێنانی بۆ کارئاسانی زیاتر)، ئەم وۆرک شۆپە تایبەتە دەرفەتێکی بێ وێنەیە بۆ مامۆستایان و خوێندکاران و خاوەن پیشەکان کە بتوانن ئەم تەکنەلۆژیا بەهێزە فێربن و لە کاری ڕۆژانەیاندا بەکاری بهێنن. لەم وۆرکشۆپەدا فێری ئەوە دەبیت کە چۆن ئەو ئەرکانەی کە چەند کاتژمێرێک کاتیاندەبرد، بە چەند خولەکێک تەواو بکەیت، هەروەها چۆن تێنووسی پلانی وانە ئامادە بکەیت و ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانت دابنێیت بە شێوەیەکی زیرەک و کاریگەر.کات: شەممە، ی٩ بەیانی تا ١١ (٢ کاتژمێر)بۆ کێ؟مامۆستایانی بیرکاری، فیزیا، ئینگلیزی و زانستەکان و سەرجەم مامۆستایانی دیکەخوێندکارانی ئامادەییخاوەن پیشە جیاوازەکانچی فێردەبیت؟ژیری دەستکرد چییە و چۆن کاردەکات؟ئایا هەڵە دەکات؟مامۆستایان چۆن سوودی لێ ببینن؟ئەو کارەی بە کاتژمێرەکان دەیکرد، ئێستا بە خولەکەکان بیکە!دانانی تێنووسی پلانی وانە بە خێراییوەرگرتنی ڕاوێژی تایبەت بۆ خوێندکارانباسە گرنگەکانی ترکەرەستەی پێویست: موبایل یان لاپتۆپ + ئینتەرنێتت پێبێتڕاهێنەر: ئالان قەرەداغیخاوەن ئەزموون و خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە تەکنەلۆژیاتۆمارکردن: لەڕێگەی ئەم فۆڕمە ئۆنلاینەوە دەبێت:https://forms.gle/fzyv91sVDG2JdQs47 واتای ئەم وۆرک شۆپە: کاتی خۆت بپارێزە، کارەکانت خێراتر بکە، و شارەزاتر بە!
4 October 2025 - 2:00 PM
Penjwen - Penjwen Public Library - 2nd Floor

Partners