ئەندامانی بۆردی باڵا لەگەڵ بەڕێوەبەری پەیمانگای شارەکانی فێربوون لە یونسکۆ کۆدەبنەوە..

چالاکیی گشتیی

2024-12-04
|
شانشینی سعودییە - جوبەیل

ڕێکەوتی ٤-١٢-٢٠٢٤ ئەندامانی بۆردی باڵای (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) بە سەرۆکایەتی بەڕێز (د.هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی و شاندی یاوەری لەگەڵ بەڕێز (ئیزابێل کێمبێف) بەڕێوەبەری پەیمانگای شارەکانی فێربوون لە یونسکۆ کۆبونەوە، لەم کۆبونەوەیەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بەو میکانیزمانەی چۆن پێنجوێن ببێتە ئەندام لە شارەفێربوونەکانی جیهان لە یونسکۆ، ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە بەڕێز (ئیزابێل کێمبێف) بەڕێوەبەری پەیمانگای شارەکانی فێربوون لە یونسکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو هەنگاوە دەربڕی و بەڵێنی هاوکاری و دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ (پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون) دەربڕی. بەوهیوایەیی ئەم کۆبونەوە و لێکتێگەیشنانە هەرچی زووە و لەماوەیەکی نزیکدا ببێتەهۆی ئەوەی پێنجوێن وەک یەکەم شاری کوردستان و عێراق ببێتە شارەفێربوونەکانی جیهان لە یونسکۆ.

هاوبەشەکان