
گەیشتنی وەفدی شاندی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ شاری جوبەیلی شانشینی سعودییە
چالاکیی گشتیی
2024-12-02
|
شانشینی سعودییە - جوبەیل
ئێوارەی ڕۆژی ٢-١٢-٢٠٢٤ گەیشتنی شاندێک بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی وبەشداری دەستیەک لە ئەندامانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون،بۆ شارەکانی دەمام و جوبەیل، شانشینی سعودیە، بەمەبەستی بەشداریکردن لە شەشەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی یونسکۆ بۆ شارەکانی فێربوون ICLC6 لە شاری جوبەیلی شانشینی سعودیە، بەو ئومێدەی ئەو هەوڵە شایستەیەی لە شاری پێنجوێن لەلایەن بۆردی سەرپەرشتیی پێنجوێن؛ شاری فێربوون و دەستەبژێرێکی خۆبەخشی زاناو زرنگ و خەڵکە جوامێرو هۆشیارو دڵسۆزەکەیەوە دەستیپێکراوە، بگاتە ئەنجام و ئامانج و، پێنجوێن وەک شاری فێربوون، لە ئاستی نێودەوڵەتیدا؛ تۆمار بکرێت.