
سیمینارێک لە پێنجوێن دەربارەی کاریگەری بیرکردنەوە لەسەر تەندروستی
پهروهرده
2025-06-01
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پێنجوێن - ١ حوزەیران ٢٠٢٥ ئەمڕۆ لە هۆڵی پێنجوێن شاری فێربوون لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، سیمینارێک بەناونیشانی "چۆن ئەفکارەکانمان ئەتوانن نەخۆشمان بخەن، ئاواش ئەتوانن ساڕێژمان بکەن" ئەنجامدرا. ئەم سیمینارە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە ڕێکخرابوو و بەڕێز محمد مام غفوور ڕاهێنەری نێودەوڵەتی و خاوەنی بڕوانامەی ئەکادیمی (بریجمەن)ی هۆڵەندی. بە بەشداری ژمارەیک لە دانیشتوانی شاروکەی پێنجوێن لە سیمینارەکەا تیشک خرایە سەر کاریگەری بیرکردنەوە و ئەفکار لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤ. سیمینارەکە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی پێنجوێن شاری فێربوونە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی کەسایەتی دانیشتوان ئەنجامدرا.