
ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتی
خولى گشتیى بۆ پێكهاته جیاوازهكانى كۆمهڵ
پێنجوێن - لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خانمانی بەشداربووی خولی "کارامەیی جەستەیی و دەروونی" (بەردو و ئاو) بڕوانامەی دیبلۆمی نێودەوڵەتیان وەرگرت کە لەلایەن پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون"ەوە ڕێکخرابوو. ئەم خولە بەهەماهەنگی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون و سەنتەری کۆمەڵناسی و دەرونناسی زانکۆی سلێمانی و پەیمانگای GADAKUی نێودەوڵەتی هۆڵەندی ئەنجامدرا خولەکە کە دوو ڕۆژی خایاند و لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم مانگی ئایارە ئەنجامدرا، لەلایەن مامۆستا بێریڤان جمال حمە سعیدەوە پێشکەشکرا و تێیدا چەندین تەوەری گرنگی تەندروستی جەستەیی و دەروونی خانمان خرایەڕوو. مامۆستا بێریڤان لە وتەیەکیدا ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەکیی ئەم خولە بەهێزکردنی توانا جەستەیی و دەروونییەکانی خانمانە بۆ ئەوەی بتوانن ژیانێکی تەندروست و دوور لە فشاری دەروونی بگوزەرێنن." لە ماوەی خولەکەدا، بەشداربووان فێری چەندین تەکنیکی نوێی پاراستنی تەندروستی و مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە دەروونییەکان بوون، وەک ڕاهێنانی هەناسەدان بۆ ئارامبوونەوە و چۆنیەتی ڕێکخستنی کاتەکانی ڕۆژانە بۆ کەمکردنەوەی ستریس. شایەنی باسە کە ئەم خولە بەشێکە لە زنجیرە چالاکییەکانی پڕۆگرامی "پێنجوێن شاری فێربوون" کە گرنگی بە گەشەپێدانی کەسایەتی تاک و پەرەپێدانی هوشیاری کۆمەڵایەتی دەدات لە ناوچەکەدا.