سەرەکی
ئاگادارینامەکان
بوارەکان
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
چالاکی
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
پڕۆژەکان
دەربارەی ئێمە
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
سیستەم
تاریک
ڕووناک
Ku
English
کوردی
العربية
سەرەکی
بوارەکان
ئاگادارینامەکان
چالاکی
پڕۆژەکان
دەربارەی پڕۆگرام
دەربارەی پێنجوێن
گەلەری
پەیوەندی
چالاکییەکان
سەرەکی / چالاکییەکان
چالاکی
پێنجوێن شاری فێربوون
هەموو
پهروهرده
تهندروستى
ژینگه و کشتوکاڵ
هونهر
كارى دهستى
كارگێڕى و پهرهپێدان
منداڵان
خولى گشتیى
چالاکیی گشتیی
٢١ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
(چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا)
بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ سیمینارێک لەژێر ناونیشانی (چۆن ببینە کەسێکی بەرهەمدار لە کۆمەڵگەدا) تایبەت بە فێرخوازانی خولی فێربوونی (دەف و جواننوسی) لە لایەن (پ.ی.د.عبدالفتاح هەورامی)ەوە پێشکەشکرا. لەم سیمینارەدا باس لە هەنگاو و قۆناغە جیاوازەکانی گەشە و پەرەپێدان و بەرپرسیارێتی تاککرا لە ژیانی خۆی و پاشان کاریگەری لەناوکۆمەڵگەدا.. لەمیانی سیمینارەکەدا منداڵێکی ژیکەڵە بە بەشداری و ووتە جوانەکانی سەرنجی ئامادەبووانی بەلایخۆیدا ڕاکێشاو، بەو هۆیەشەوە لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە وەک هاندانێک خەڵاتێکی پێشکەشکرا..
زیاتر بخوێنەوە
١٩ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی جواننوسی بە هاوبەشی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن کردەوە
پێنجوێن، ١١ی ئابی ٢٠٢٥ لە چوارچێوەی پەرەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردی، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بە هاوبەشی لەگەڵ کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، خولێکی تایبەت بە هونەری جواننوسی بۆ بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز لە ڕێکەوتی ١٩-٨-٢٠٢٤ کردەوە. ئەم خولە کە لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن بەڕێوە دەچێت، ئامانجی سەرەکی پاراستن و گەشەپێدانی هونەری جواننوسی و خەتی کوردییە، کە بەشێکی گرنگە لە میراتی کولتووری و هونەری کوردستان. بەڕێز مامۆستا دارا نوری عزیز، کە یەکێکە لە جواننووسە ناسراوەکانی ناوچەکە، سەرپەرشتی ئەم خولە دەکات و تەکنیک و ڕێگاکانی جواننوسی بە بەشداربووان فێر دەکات. سەلام ئەحمەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی پێنجوێن، لە لێدوانێکدا وتی: "ئەم خولە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی هونەری جواننوسی کە بەداخەوە لە سەردەمی تەکنەلۆژیای دیجیتاڵدا کەمتر گرنگی پێدەدرێت. ئێمە شانازی دەکەین بە هاوکاری لەگەڵ پێنجوێن شاری فێربوون بۆ زیندووکردنەوەی ئەم میراتە گرنگە." هەروەها مامۆستا دارا نوری عزیز جەختی کردەوە لەسەر گرنگی هونەری جواننوسی و وتی: "جواننوسی تەنها نووسین نییە، بەڵکو هونەرێکە کە دەربڕینی هەست و سۆزی نووسەرە. ئامانجمان لەم خولەدا ئەوەیە کە نەوەی نوێ فێری بنەماکانی ئەم هونەرە بکەین و پەیوەندییەکی قووڵ لە نێوان نەتەوە و کولتوورەکەیدا دروست بکەین." شایەنی باسە کە خولەکە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت و هەفتانە سێ ڕۆژ وانەکان پێشکەش دەکرێن. بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن
زیاتر بخوێنەوە
١٧ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولی پزیشکی (دەرزی لێدان و ڕاکێشانی خوێن) پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەهاوبەشی ڕێکخراوی دڵارام
بەرواری١٧-٨-٢٠٢٤ کردنەوەی خولێکی پزیشکی(دەرزی لێدان و ڕاکێشانی خوێن) کە ماوەی (٣کاتژمێر)ی خایاند، هاوکات کە بەشی یەکەمی خولەکە بەشێوەی گوفتاری زانستی و بەشی دووەم بەشێوەی کرداری لەنێوان ئەو فێرخوازانەی بەشداری خولەکەیان کرد بوو ئەنجامدرا، سوپاس بۆ هاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی دڵارام کە هەستان بە ئەنجامدانی ئەم خولە گرنگە. لە کۆتایدا سوپاس و پێزانین پێشکەشی ڕاهێنەرانی خولەکە و بڕوانامەی بەشداری کردن پێشکەشی فێرخوازان کرا.
زیاتر بخوێنەوە
١١ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون خولێکی دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە
پێنجوێن، ١٤ی ئابی ٢٠٢٤ لە چوارچێوەی چالاکییە کولتووری و هونەرییەکانیدا، پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون ڕایگەیاند کە خولێکی تایبەت بە فێربوونی هونەری دەف ژەنین بۆ خانمان و پیاوان دەکاتەوە. ئەم خولە بە ئامانجی پەرەپێدان و پاراستنی هونەری ڕەسەنی کوردی و هاندانی بەشداری کردنی هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا لە چالاکییە کولتوورییەکاندا ڕێکدەخرێت. خولەکە لە مانگی ٨ی ٢٠٢٤ەوە دەستی پێکردووە و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. وانەکان هەفتەی دوو جار و بە سەرپەرشتی مامۆستایانی شارەزا لە بواری مۆسیقا و هونەری دەف ژەنیندا بەڕێوە دەچن. شایەنی باسە کە بەشداربووان لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداری وەردەگرن.
زیاتر بخوێنەوە
١١ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - ناحییەی ناڵپارێز
بە کات و تێچویەکی کەم خۆمان لە گەورەترین دوژمن دەپارێزین ..
هۆشیاریەکی تەندروستی گرنگ.. لە چواچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەرواری ١١-٨-٢٠٢٤ لە لایەن بەشی تەندروستی پڕۆگرامەوە سیمینارێک سازکرا بە ناونیشانی (شێرپەنجەی مەمک) تایبەیت بە خانمان لە ناحیەی ناڵپارێز، لەم سیمینارەدا زانیاری تەواو خرایەڕوو بۆ خۆ پاراستن و دەرکەوتنی نیشانەکانی (شێرپەنجەی مەمک). لە کۆتایی سیمینارەکەشدا نامیلکەی خۆ پاراستن بەخشرا بە بەشداربووان. پێشکەشکردنی سیمینارەکە لە لایەن بەڕێزان:. سارا باقی محمود سۆزیار خالید ساڵح بەهیوای تەندروستی باش و سەلامەتی بۆ هەموولایەک. سوپاسی بێ پایان بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی ناڵپارێز و سەرجەم ئەم کەسایەتی و لایەنانەی هاوکاری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونن.
زیاتر بخوێنەوە
٨ ئاب ٢٠٢٤
بنجوين - المكتبة العامة
خولە ناوازەکەی منداڵان کۆتاییهات..
بەشی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون، لەماوەی ڕابردوودا خولێکی هاوینەی تایبەت بە گەشەپێدانی منداڵانی ڕاگەیاندن و ماوەی ١٨ ڕۆژ بەردەوامبوو خۆشبەختانە بەرواری ٨-٨-٢٠٢٤ لە مەراسیمێکی شایستەدا کۆتایی بە خولی هاوینەی منداڵانی پرۆژەی پێنجوێن هات، لە کۆتایی خولەکەدا ئاهەنگی پێدانی بڕوانامەی بەشداری و بەڵێننامەی پابەندبوون بە ئامادەبوونی دایک و باوکی منداڵان بەخشرایە منداڵانی هاوڕێی پرۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون و هاوکات سوپاس و پێزانین پێشکەشی ئەو مامۆستا بەڕێزانەکرا کە بەشێوەی خۆبەخش بەشدار بوون لە خولی هاوینەی مندالان، کەبریتیبوون لەم بەڕێزانە: ١- هیوا محمد ڕۆستەم ٢- سنور عوسمان رحمان ٣- نیگا ڕزگار حمەأمین ٤- کوێستان قادر حمەکریم ٥- ئاشتی مجید حمەمراد ٦- ڕەیان حسن حمەصالح ٧- ئازەر سالار أحمد ٨- باخان علی محمود
زیاتر بخوێنەوە
٤ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
هونەری دایکایەتی
خانمان پێگە و ڕۆڵی پڕبایەخیان هۆکارە بۆ گرنگی پێدانیان لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە، لەم سۆنگەیەوە بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ لە کتێبخانەی گشتی پێنجوێن سیمینارێکی گرنگ بۆ بەڕێز (د.محمدخانی) لەژێر ناونیشانی (هونەری دایکایەتی و ڕۆڵی خانمان لە کۆمەڵگادا) ڕێکخرا
زیاتر بخوێنەوە
٦ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
زاناییتان بەلێزانین کرد بە داهێنانی جوان
ئەمڕۆ بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ لەلایەن بەشێک لە بۆردی سەرپەرشتیارانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە قەڵغانی سوپاس و ڕێزلێنان و بەردەوامی بەخشرایە بەڕێز (زانا رحمان رحیم) قائمقامی پێشوی پێنجوێن و سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرام پێنجوێن شاری فێربوون لەپای ئەو ئەرک و پشتگیری و ماندووبونەی بەڕێزیان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا ئەنجامیانداوە، لەهەمانکاتیشدا داوا لەبەڕێزیان کرا کە بەردەوامبن لە کارکردن لە پڕۆگرامەکەدا و هاوکات بە خۆشحاڵیەوە بەڕێزیان کە دڵنیاییان دایە بۆردی باڵای پڕۆگرامەکە بەوپەڕی توانایانەوە بەردەوام دەبن لەکارکردن لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربووندا...
زیاتر بخوێنەوە
٦ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
خولێکی تایبەت بە (پەرەپێدانی توانی مامۆستایان)ی چوار خوێندنگە لە پێنجوێن کۆتاییهات
ئەمڕۆ بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ کۆتایی بەخولی (پەرەپێدانی توانی مامۆستایان)ی تایبەت بە مامۆستایانی خوێندنگەکانی (پێنجوێن - قەڵادێ - شلێر -دیدگای)ی بنەڕەتی هاتوو و لەکۆتایشدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە مامۆستایانی بەشداربووی خول
زیاتر بخوێنەوە
٦ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
منداڵان سەردانی کتێبخانەی گشتی پێنجوێن دەکەن..
بەرواری ٦-٨-٢٠٢٤ منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون لە پاش خاوێنکردنەوەی باخچەی کتێبخانەکە سەردانی کتێبخانەیانکردوو بە سوپاسەوە لەلایەن ستاف و کارمەندانی کتێبخانەوە پێشوازیەکی گەرم و پڕبایەخیان لە منداڵەکانکرد..
زیاتر بخوێنەوە
٥ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - قائمقامییەتی قەزای پێنجوێن
سەردان و پیرۆزبایی
بەرواری ٥-٨-٢٠٢٤ سەردانی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ قائمقامیەتی پێنجوێن بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی بەڕێز (هێمن ئیبراهیم)وەک قائم قامی پێنجوێن بەوەکالەت، لەسەردانەکەدا وێڕای پیرۆزبایکردنی بۆردی باڵای پڕۆگرام بۆ قائمقامی نوێ جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە قائمقامی نوێ وەک سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون درێژە پێدەری کارەکانی پێشوتری پڕۆگرامەکەبێت، لەکۆتایشدا ئەندامانی ئامادەبووی بۆردی باڵای پڕۆگرام سوپاسی بەڕێز ئائمقامی نوێیانکرد بۆ ئەو پێشوازی و بەدەمەوەهاتنەی بەڕێزیان، هاوکات بەڕێز هێمن ئیبراهیم بەڵێندا کە بەوپەڕی توانایان هاوکاری و هەماهەنگی پڕۆژەی پڕۆگرامی شاری فێربوون دەبن
زیاتر بخوێنەوە
٤ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
پاراستنی ددان دەکەینە خۆیەکی ڕۆژانە لای منداڵان.
بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و هاوکات خۆپاراستن لە کلۆربوون و خراپبوونی ددانەکانمان بەرواری ٤-٨-٢٠٢٤ لە سیمینارێکی تایبەت بە ددان کە لەلایەن دکتۆرە(ژیار کریم) پزیشکی ددانەوە پێشکەشی منداڵانی خولی هاوینەی گەشەپێدانی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون کرا، بابەتێکی زانستی و هاوکات بە شێواز و ڕێگەی پزیشکی منداڵانە منداڵەکان ڕێنمایی کران بە پاراستن و خزمەتکردنی ددانەکانیان تاکو دوربن لە نەخۆشی و ئازاری ددان و لەهەمانکاتیشدا لە ئەگەری بونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی ددانەکان ڕاستەوخۆ سەردانی نەخۆشخانە بکەن بەمەبەستی زوو چارەسەرکردنی کێشە تەندروستیەکانمان.
زیاتر بخوێنەوە
٤ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بەردەوامی خولی (کارامەییەکانی ژیان)
بەردەوامی خولی (کارامەییەکانی ژیان) (لایف سکیڵەکان) مامۆستای خول : د.محمدخانی
زیاتر بخوێنەوە
٣ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
وانەی (بەها باڵاکان)
وانەی (بەها باڵاکان) مامەڵە و ڕەفتاری ناوپۆل و گەڕاندنەوەی یارەیەکان لە لایەن هاوڕێکانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە.
زیاتر بخوێنەوە
١ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - باخچەی لازۆ
چالاکی و وانە خوێندن لە ناو سروشتدا
گەشتێکی کورتی خولی هاوینەی منداڵانی پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ پارکی لازۆ بەمەبەستی ئاشناکردنی منداڵان بەشێوەیەکی کرداری لە وانە ژینگەیی و پەروەردەییەکانی خولی هاوینەی پەرەپێدانی منداڵان، چالاکییەکانی ئەم سەردانەش بریتیبوون لە : ١-بازنەی بەیانیان ٢-چالاکی ژینگەی ٣-یاری و شادی ٤-نان خواردن
زیاتر بخوێنەوە
1
...
7
8
9
10
11
هاوبەشەکان