
خولێکی تایبەت بە ناونیشانی( فریاگوزاری سەرەتایی، ڕێگایەک بۆ سەلامەتیمان) لە پێنجوێن ئەنجامدرا.
تهندروستى
2025-07-26
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
بەشی تەندرووستی لە پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون، هەستان بە کردنەوەی خوولێکی یەک ڕۆژە، کە ماوەی حەوت کاتژمێری خایاند، خولەکە تایبەت بوو بە فێرخوازانی مەشقی هاوینەی بەشە پزیشکییەکان، ئەم خولە بەشێوەی تیۆری و کرداری و ڤیدیۆ لەلایەن هەردوو ڕاهێنەری پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون (گوڵان کەمال و سارا باقی) لە ڕۆژی شەممە ٢٠٢٥/٧/٢٦ کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی لەماوەی (٧) کاتژمێردا وترایەوە.
لە کۆتاییشدا بەناوی بۆردی باڵای پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە سوپاسی بێ پایان ئاڕاستەی بەڕێز (لقمان لطیف) وەک سەرپەرشتیاری بەشی تەندروستی لەپای هەوڵ و ماندووبونە بەردەوامە خۆبەخشییەکانی لە چوارچێوەی پڕۆگرامەکەدا دەکەین، هەروەها سوپاسی تایبەتیش ئاڕاستەی ڕاهێنەرانی خۆبەخشی ئەم خولە و سەرجەم چالاکییەکانی دیکەمان دەکەین.