لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن پێشبڕکێی تایبەت بە هونەری وێنەکێشان بەڕێوەچوو

په‌روه‌رده‌

١٨ ئاب ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی

ئەمڕۆ ١٨/ ٨/ ٢٠٢٥ لە کتێبخانەی گشتیی پێنجوێن پێشبڕکێی تایبەت بە هونەری وێنەکێشان لەلایەن پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوونەوە بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا.
پێشبڕکێیەکە بەسەرپەرشتی هەردوو مامۆستای پسپۆڕ (مامۆستا ئاسیا حەمە شریف و مامۆستا شوکریە غفور)ەوە و بە هاوکاری کاک ( ڕێکار حەمە ڕەشید) وەک شارەزای بواری وێنەکێشان ، بۆ کۆمەڵێک بەهرەمەندی بەتوانای شێوەکاری شارەکە بەڕێوەبرا و دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم بەشداربووانی پێشبڕکێیەکە
شایەنی باسە ئەم کارە یەکێکە لە هەوڵەکانی پرۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بۆ گرنگی دان بە بواری شێوەکاری شانبەشانی بوارەکانی تری هونەر لە شارەکەدا.
 

هاوبەشەکان