٢١ ئاب ٢٠٢٤
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
سیمیناری "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا"
بە سەرکەوتوویی سیمینارێکی گرنگ لە بواری کارگێڕی بە ناوی "نهێنی سەرکەوتن لە کاروباری کارگێڕیدا" بەڕێوەچوو، کە لە بەرواری ٢١-٨-٢٠٢٤ لەلایەن پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر عبدالفتاح هەورامی پێشکەشکرا.
لەم سیمینارە زانستییەدا، پێشکەشکار تیشکی خستە سەر گرنگی لایەنی سۆزداری لە بواری کارگێڕی و بەڕێوەبردندا و چۆنیەتی کاریگەری ئەم لایەنە لەسەر کاری فەرمانبەران. دکتۆر هەورامی باسی لەوە کرد کە هوش سۆزداری و تێگەیشتن لە هەستی کەسانی دیکە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و سەرکەوتن لە شوێنی کاردا.
بەشداربووان، سوودیان لە ناوەڕۆکی سیمینارەکە وەرگرت و چەندین پرسیار و تێبینیان پێشکەشکرد لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕووی مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکاران و چارەسەرکردنی کێشە کارگێڕیەکان.
جێی باسە کە ئەم جۆرە سیمینارانە ڕۆڵێکی گرنگ دەبینن لە پەرەپێدانی کارامەییەکانی فەرمانبەران و بەڕێوەبەران و یارمەتیدەرن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی کاری تەندروست و بەرهەمدار لە دامەزراوەکاندا.