
خولی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" لە پێنجوێن کۆتاییهات
پهروهرده
٢٥ ئاب ٢٠٢٥
|
پێنجوێن - کتێبخانەی گشتی
ئەمڕۆ ٢٥-٨-٢٠٢٥ دووشەممە خولی تایبەتی دووڕۆژەی "شکۆمەندی و متمانە بەخۆبوون" بە بەشداری چڕی هاونیشتمانیان لە پێنجوێن کۆتایی هات.

لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە سەرجەم بەشداربووان و هاوکات قەڵغانی سوپاس و پێزانینی تایبەتی پێنجوێن شاری فێربوون بەخشرایە بەڕێز دکتۆر محمدخانی لەپای ماندووبوونی بەڕێزیان لەم خولەدا.
پڕۆگرامی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئەم جۆرە دەرفەتانەی فێربوون بۆ هاونیشتمانیان.